دڵم بێ تۆ خەراباتە ژیان بێ مانا ئەبینێ لەگەڵ هەموو لێدانێکیا مردن مزگێنی بۆ دێنێ دڵم بێ تۆ بیابانە نەمامێک تێیا ناڕوێ دەریایەکە پڕ فرمێسک ئازار تێیا دێت و دەچێ دڵم بێ تۆ ئاسمانێکە پان و بەرین بێ ئەستێرە وەک تاوانبار بە بێ توانا بۆ جوانیەکەی تۆ ئەسیرە دڵم بێ تۆ وەک پایزە پەڕەی گوڵ هەڵدەوەرێنێ بەهار تێیا سەوز نابی گەر فەلەک تۆ لە من بسێنێ دڵم بێ تۆ وەک هەتیوە کەس دەست بە سەریا ناهێنێ باوەشی پڕ سۆزی دایەش مەگەر لە خەوا ببینێ دڵم بێ تۆ کێڵگەی غەمە تەنها خەفەت بەرهەم دێنێ هەتا ئاوا بە بێ تۆ بم مەحاڵە خەفەت واز بێنێ دڵم بێ تۆ کۆست کەوتو وە دایم ڕەنگی ڕەش ئەپۆشێ هیچ ڕەنگێکی ئاڵا‌و واڵا نەی توانیوەکە نەهێڵێ مەی بنۆشێ گوڵم گوڵم وەرە کە ئەزانی ئەمە وێنەی ڕاستی دڵمە با هێندە بە تەنیا نەبم چونکە دڵێک چاوەڕێمە تەمەن زۆر بێ وەفایە ئاگای لە خۆشەویستی نییە یەک چرکەش لە خۆی خۆش نابێ چونکە ڕووەو کۆتاییە باش بزانە لە بەهاری عیشقی مندا تۆ تەنها گوڵی منی وەرە لە چاوم دا جێگە داخە و تێر تێر بن‌و بە هێمنی با دڵم لێت بێخەم بێ و وا تێ بگا لە نزیکترین شوێنی منی ئەو کاتە منیش چاو لێک ئەنێم لە ناو شوشەکەی دڵی تۆ هەتا ژیان بەردەوام بێ کەسمان نەژین نە تۆ بێ من نە من بێ تۆۆۆۆ.
ل هندهن هاوینی 2008
وێنه‌که‌ت وا له خه‌یاڵما پڕه له هه‌ستی جوانی له نێو دونیای ئه‌ندێشه‌ما گوڵزار ده‌بێته میوانی
هه‌موو ڕۆژێ سه‌یری ئه‌که‌م به چرپه‌وه بۆ من ئه‌دوێ به شه‌رمه‌وه پێم ده‌ڵێ من ته‌نها تۆم خۆش ده‌وێ
وێنه‌که‌ت له په‌پووله ئه‌چێ که ڕوحی گوڵ ههڵهمژێ کاتێ وێنه‌که‌ت ئه‌که‌وێ ڕازی دڵی هه‌ڵ ئه‌ڕێژێ
زویر مه‌به ئازیزه‌که‌م که وێنه‌که‌ت باست ئه‌کا ئه‌وه‌ی ده‌یڵێ هه‌ناسه‌که‌م له نێو گومان ده‌رم ئه‌کا.
له‌نده‌ن 26/08/2008 Rebwar1983@hotmail.co.uk
|