په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٧\٢٠١٦

رێبوار تۆ قوربانیی!

شوان سديق       


رێبوار گيان، شەوى رابردوو لە دوورى دوورانەوە، لەجياتى ئەوەى بير لەخۆم بكەمەوە. بيرم لە تۆ دەكردەوە. بەخەياڵى بيركردنەوەم لەتۆ دەتگوت بە جامێک مەی سەرخۆش بووم!


تۆ ئيستا لە كن پ.د.ك "تيرۆریست"و بەلاى كۆمەڵى ئيسلامي "سيخور" و كەسانى تريش هەن، منيش پێموايە ئەم رێبوارە قوربانييە!


ئاخر بزانە تيرۆركردنى سەركردەى كۆمەڵ عەبدوڵاى قەسرێ لەلايەن ى.ن.ك و دەستگيردنى مامۆستا عەلى باپير لە ناوچەى سەوز هيندەى كەيسى تۆ رێبوار كۆمەڵى ئيسلامى نايكاتە سەبەقاتى سياسى، چونكە بارودۆخەكە ئەوە دەخوازيت!


بيركردنەوەم لە تۆ لەو سۆنگەوەيە وانەبيت مرۆڤ كارى خراپى لەدەست نايەت. با لەدەستى ديت. دەشيت تۆ و من و كەسانى ديش، وەكى سەرۆك و ئەو دادگاخراپەى كوردستانيش هەڵە بكات. بەڵام كەيسى تۆ تا ئەبەد تيرۆريستیی. سيخور. قوربانييە!


ئەزيزم تۆ كوڕی كاك مسعود، مەسرور بارزانيش نيت، كە ژيانیان خەريكە پر دەبيت لە خراپەكارى و كردەوەى پر لە سيناريۆ و گوماناوى.


بەپيچەوانە كورى هەژاريكى دەستكورتيت، هيوايەتت ژيان بوو بەدواى نان بووى بۆ خيزانت. بەڵام ئەفسوس!


راستە تۆ پاش سزاكەت ئازاد دەكريت. كەچى مەسرور لەسەر سەردەشت عوسمان ئەو رووداوانەى ئەم ليى بەرپرسن لە گوڵيك كاڵترى پيناگوتريت!


لە كۆتاييەكانى ٢٠٠٩ لە ئۆفيسى رۆژنامە كاتيك من و رێبوار يەكمان ناسى كەسيكى خۆش باوەر و تابليت بێ وەی بوو. گرنگ كاريكى بكردبايە بژيوى تيدابيت. دواتريش زوو زوو يەكمان دەبينى، ئەو بوونى خيزان ناچاريكرد بوو كارى زياتر بكات لەدەرەوەى كارى حكومەت!


دواى ئاشكراكردنى دەنگۆى هيرشكردنە سەر تەلەفزيۆنى رووداو من كە تاسەر داكۆكى له ئازادى رادەربرين و ميدياكار و رووداويش دەكەم. خۆيشم رووبەڕووى ئەشكەنجە بومەتەوە لەسەر كارى ميديا لە هەولير.


بەڵام بەراستى بۆ رێبوار تووشى سەرسوڕمان بووم ئيستاش باوەر ناكەم كارى وا بكات، كاريكى واشى كردبيت ئەو خەڵەتينراوە و بووە بە قوربانى.


خراپترين جۆرى قوربانيەكەش ئەو ناسناوى تيرۆر و سيخورەيە لەلايەن پارتى و كۆمەڵى ئيسلامى. بەسەريدا سەپينراوە!


بەداخەوه هيچ دەزگاو ناوەنديكى باوەرپيكراويش نيە لە كوردستان بەدواداچوون بۆ كەيسى ئەم پياوە گەنجە بكات. داخوا سيناريويە يان ئەوەى ئاسايشى پ.د.ك دەيليت راستە؟!


"بەرەبەيانى رێكەوتى ٢٥/٦/٢٠١٦ى لە شارى هەولێر. تيمەكانى لێكۆڵينەوە و بەدواداچوونى بەڕێوەبەرايەتيەكەمان، دواى كەمتر لە سێ رۆژ، توانييان ئەنجامدەرى سەرەكى تەقينەوه كه بەردەم رووداو تيڤي‌، دەستگير بكەن (رێبوار وريا ساڵح) تۆمەتبار دانى بە تاوانەكەيداناوە". سەرچاوە (ئاسايشى هەولێر).


"كاتێك ڕێبوار هاتە ناو كۆمەڵەى قوتابيان شكمان لێى هەبوو دواتر چەند شتێكمان لێى بينى لەوانە گرتنى وێنەى زۆربەى زۆرى كارمەندەكان و ئەندامەكان لەگەڵ وێنەى ڤيديۆيى. كە ڕێبوار وريا لەلايەن سەعيد موستەفا دەركرا لە كۆمەڵى ئيسلامى، ئێستا بە ناو هێنانى ئەو دەيەوێت تۆڵەى لێبكاتەوە". سەرچاوە قوتابيانى كۆمەڵى ئيسلامى. سەرچاوە (بەياننامەى ئاسايش و قوتابيانى كۆمەڵى ئيسلامى له (٣/٧/٢٠١٦) بڵاوكراوەتەوە).


ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک