٢\٨\٢٠١٠
رێگاکان
..

سمکۆ ئه‌حمه‌د
ره‌شید
رێگایه‌ک ده‌چێته‌وه
سه‌ر لێواره‌کانی دۆزه‌خ
رێگایه‌ک ده‌چێته‌وه لای تاوێره به‌رده‌کانی غه‌ریبی
رێگایه‌ک ده‌تباته‌وه ژێر دره‌خته رووتاوه‌کانی خۆشه‌ویستی
رێگایه‌ک ده‌تباته‌وه سه‌ر ئاقاره‌کانی ونبوون
رێگایه‌ک له به‌رده‌م ماڵه داڕووخاوه‌کانی دڵنیایی کۆتایی دێت
رێگایه‌ک ده‌چێته‌وه ناو ئازاره‌کانی ته‌نهایی
رێگایه‌ک تووشت ده‌کات به تووشی بیابانه قڵیشاوه‌کانی یه‌ئس
رێگایه‌ک به گه‌ڕه‌که تاریکه‌کانی فیراقت ده‌ناسێنێ
رێگایه‌ک پێتده‌ڵێت فه‌رموو دابه‌زه ، ئیتر من ناڕۆم
ئێره مه‌نفا سه‌هۆڵینه‌کانی به‌خته‌وه‌رییه
رێگایه‌ک له یه‌کێک له به‌ره‌کانی جه‌نگ داتده‌نێت
رێگایه‌ک له به‌رده‌م گوڵدانه شکاوه‌کانی دۆستایه‌تییدا کوێر ده‌بێته‌وه
رێگایه‌ک ده‌تگه‌یه‌نێت به په‌ڕتووکخانه‌یه‌کی سه‌رڕێژ له کتێبه عه‌به‌سییه‌کان
و
رۆمانه دوور و درێژه‌کانی شکست
رێگایه‌ک لای ئه‌و قوتابخانانه داتده‌به‌زێنێت
که وانه‌کانی عه‌شقیان تێدا ناگوترێته‌وه و
قوتابی و مامۆستاکانیان پشتاوپشت ناچنه‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی باران
رێگایه‌ک ده‌تباته‌وه ناو گۆڕستانی خه‌ونه سپییه‌کانی ئینسان
ئێمه کۆیله‌ی رێگاکانین
به‌فر ناتوانێت رێگاکان بگرێت
با ناتوانێت ئاراسته‌ی رێگاکان بگۆڕێت
عه‌شق ناتوانێت رێچکه‌یه‌ک به‌رێته‌وه لای باخچه‌کانی به‌ختیاری
ته‌نها مردن قه‌فه‌سه‌کان ده‌شکێنێت و چۆله‌که‌کانی رۆح
ئازاد ده‌کات
کلیلی ده‌رگای هه‌موو رێگاکان له گیرفانی مردندایه
مردن .. مردن.
esmael970@yahoo.com
|