٤\١٢\٢٠٢٤
رێگایەکان.
دڕڕڕان. دەبارێ.
![](ferhadkerim4.jpg)
فه‌رهاد
کەریم
رێگایەکان.
لم
دین
خوا خێ
ته‌ڕ شه‌کر
سوێرە ئاو
مرۆڤ رژا شه‌ڕ
سێبه‌ر روو وه‌رگێڕ
گیرفانی مردن پڕ مرۆ
مردن ناخوێنته‌وه،
ده‌نووسێ
گیز ژماردن بوو ژیان لای باوکم
دایکم گریانی خۆشترده‌ویست له من
ئاڵووده‌ی گریان بووم له قه‌فه‌زی ژیان
دڕانێک دڕام ژیان فڕێیدام و مردنم نادۆزمه‌وه
گه‌ر ناڕۆی فوو له ژیانکه یان ده‌کوژێته‌وه یا کڵپه
به بهڵهمێ ره‌نگ ئاویی، ئاو و ئاو، ئاو و ئاو چووم...
*
* *
ئاو کۆکەوە پڕە لە بوونەوەری گوێگر و ئارام و جوان
دەرەوە پڕە لە بوونەوەری رژاو و شکاو و دڕا‌و
لەسەر ئاو و ئاگرم، بێ ماڵیی خۆش نییە، مەلیش بێڵانە بوو وەک مرۆڤی بێ ماڵ
ماندوو
لم رژاوەتە چاوی ژیان
خراپم بە هاواری هەنار،
باڵندە نایێتە حەوشەی ژیان
چاو داخەی دەمری، مردنێکی
بێ چێژ و بێ رەنگ
چاوەڕێی زەنگی، نیگەران، تووڕە، داماو
ژیان ناگا
تاریک سێبەر،
مردنێک وەک ئاو دەرژێتە لم، رابردوو و ئەمڕۆت دوور لە هەتاو،
بێ گۆڕ با ناتبا
*
* *
لە ناو دڕانی مرۆڤ مەدڕێ
مەڕژێ لە ناو رژانی مرۆڤ
لە ناو شکانی مرۆڤ مەشکێ
لە دەرەوەی رژان و شکان و دڕانی مرۆڤ بە
ئاگات لە پێت بێ رێگایەکان لە ناو پیسبوونی مرۆڤن ناگەیتە ئاسوودەیی
پیرۆز
رژانی بەردە ژیان
دڕانی ئاوە گەیشتن
شکانی رۆژە مانەوە
رێگایەکان باش نین
خۆمم دڕاند
خۆمم رژاند
خۆمم شکاند
رژان، دڕان، شکان دەمخوا
به به‌ڵه‌مێک له ره‌نگی ئاو
بێ گۆڕ با...
دڕڕڕان.
سەرم پڕە لە مردنی ژیان/ ناخم پڕە لە ژیانی مردن
نە مردنم بۆ کۆدەکرێتەوە نە ژیان
ژیان و مردن تژییە لە ژیریی سارد/ گەوجیی گەرم
مەڵێ ژیان رەقە، مردن نەرم
ژیان و مردن/ مردن و ژیان، بارانی تەڕ/ بارانی وشک
لێرەی بۆ هەتاو/ خۆت کۆکەوە تا مردن ژیانی وشکنەکردوە
ژیان سەمای دەوێ/
بوون لێرەیە، دڵنیابە
سبەینێ دێ
مردن ژیان/ ژیان مردن دەدڕێنێ
مرۆڤ بوونەوەرێکی دڕاوە لە مردن/ دڕاوە لە ژیان
ئاو نادڕێ، ئاوی دڕاند/ ئاگر نادڕێ، ئاگری دڕاند،
دەریا نادڕێ، دەریای دڕاند/ زەوی نادڕێ، زەوی دراند
ئاسمان نادڕێ، ئاسمانی دڕاند/ با نادڕێ، با ی دڕاند
شەو/ رۆژی/ هەڵاتن و ئاوابوونی دڕاند
سۆزی/ هەستی/ بیری/ باوەڕی دڕاند
ماسی/ باڵندە/ ئاژەڵ/ درەختی دڕاند
لە دڕاندا خۆی دڕاند/ دڕان رژا ژیان
بیستن/ بینین/ گۆتن/ هزر/ ناخ/ چێژ/ بوون دڕا
دڕان رژا ناو دڕان
حەوشەکەم پرە لە باڵندەی فڕین دڕا‌و
باخجەکەم تژییە لە پەپوولەی بینین دڕا‌و
هەنگ ماچی دڕاوە لە گوڵ
چیمەن تژییە لە گوڵی دڕا‌و
سەگەکەم دەروونی دڕاوە لە ناو رەنگ
وەک دڵۆڤانیی لە سروشت
وەک دڕانی سروشت لە جەنگ
وەک جەنگ لە شەڕ دڕا‌و
بوون دڕاوە
دڕاوە بوون...
زەوی بچووکە گەسکیدە
قدیلۆکانێی دەریا مەکەوە لە کۆربوون دڕاوە و شەق داوێ
لە دەرەوەی دڕاندا قدیلۆکانێی خۆم دەکەمەوە
مرۆڤی دڕا‌و پێکەنینی نایێ
ئاو بدورەوە/ با/ باوەڕ/ خەندە
رۆژگار دورینەوەی دەوێ
خوا نا/
ژیان پڕ خوا بووە/ خوا پڕ مردن
دڕان رژاوەتە ناو خوا
مرۆڤ بوو قدیڵۆکانێی خوای کرد
خۆی دڕاند خوا
خ
و
ا
د
ڕ
ا
مرۆڤ ئاڵوودە بوو بە دڕان
ئاگات لە سێبەری خۆت بێ
شەویش پڕە لە تارمایی دڕا‌و
رۆژیش تژییە لە تاریکیی دڕا‌و
لە خوا مەگەڕێ ئاڵوودە بووە بە دڕانی خۆی
ماڵی بۆنی لمی لێدێ
بۆنی لمی دڕا‌و
راهاتووە بە دڕان مرۆڤە خوا
خ
و
ا
مرۆڤ
لە دڕاندا گەشت خۆشترە لە دورینەوە
ژیان جوانترە لە مردن
بە دڕانەوە جوانە ژیان؟...
ده‌بارێ.
بۆنێکی ناخۆش په‌رش
دراوسێی رۆژم پێ خۆشتره له شه‌و
وشیاری پێتبه بوونه‌وه‌رێکی مردوو باریوه و گوو ده‌کا
مردوو گوو ناکا، ئه‌و مردووه گوو ده‌کا
بوونه‌وه‌رێکی روون نییه له ئاوێنه و ئاو نابینرێ
رژاوه و کۆنابته‌وه،
بێ چێژ و بێ رەنگ
زه‌نگێک هاتۆته سه‌رم، چاوی پێم سست،
له خۆم ناچم بیرکردنه‌وه‌م بیرچۆته‌وه، وا بڕوا گوو له شیعر و سه‌رم
ده‌مه‌وێ سه‌رم بگۆڕم، سه‌ر گۆڕین باشتره له سه‌ره گوو
سه‌رت مه‌که به ئاوده‌ست
سه‌ر و ئاوده‌ست دوو شتی
جودان
سه‌ر ده‌زانێ ئاوده‌ست چیه
ئاوده‌ست نازانێ سه‌ر چیه
که‌م سه‌رم بینیوه، سه‌ره ئاوده‌ستی زۆر
هزر گووێ رۆژێ پرسی باران ده‌بارێ له وڵاتت
ئاسمانمان نییه.
ئه‌ی چی ده‌بارێ؟
وه‌کو سه‌رت گوو
تا مرۆڤ سه‌ری نه‌گۆڕێ، ژیان ناگۆرێ
سه‌رت بگۆڕه، ژیان ده‌بارێ
بارین له سه‌رت دایه، سه‌رت ژیانه
تۆ ئاڵا و خاک و وڵات و ره‌نگ و دین و خوات ئازادکه،
واز له سه‌ری مار و مراوی و مه‌ڕ و مێروڵه و مێش و ماسی بێنه
ده‌بارێ
مرۆڤ ده‌بارێ
گوو
د
ه
ب
ا
ر
ێ
…
..
.
م ر ۆ ڤ
. . . .
. . .
. .
.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم![](images/internet.jpg)
|