ڕێگای
که‌رکوک دیاربه‌کر و ماردین و ئه‌سته‌نبۆله نه‌ک به‌غدا و هه‌ولێر.

مه‌هدی کاوانی
تۆرکۆت ئۆزالی ڕه‌حمه‌تی ئه‌و ڕاستیه‌ی ده‌زانی و کاریشی بۆ ده‌کرد و
له‌پیناویشیدا ژیانی له‌سه‌ردانا. ئه‌وه‌قسه‌ی من نیه‌به‌لکو قسه‌ی سه‌رۆکی
پارتی کریکارانی کوردستانه که له ده‌یان موناسبه‌ی ئاخاوتنیدا ده‌یگۆت
ئه‌گه‌ر ئۆزالی ڕه‌حمه‌تی له‌سه‌ر ژیان مابا ، کێشه‌ی کورد به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی
باشی به‌خۆوه‌ده‌گرت . ڕه‌نگه‌به‌ڕێز مام جه‌لال نه‌یه‌وێت له‌و باره‌یه‌وه‌ئاخاوتن
بدات ، به‌ڵام خۆشی که‌وتبووه‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی
کورد‌و تورکان که‌له‌سه‌ر داخوازی ئۆزالی ڕه‌حمه‌تی سه‌ردانی بیقاعی
کرد‌و به‌ڕێز ئۆجه‌لانی بینی و به‌دوایه‌وه‌ئۆزال گیانی له‌ده‌ست دا‌و
توانای نزیک بوونه‌وه‌کانیش مرێندرا.
له‌ڕووی کرداریش به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کیانی سه‌رتاسه‌ری کێشه‌ی کوردی
له‌ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتی زیاتر ده‌چێته‌پێشه‌وه‌نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی.
به‌هه‌موو پێوه‌ره‌کانیش وێڕای ئه‌و کاره‌شۆڤینیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
تورک و نکۆلی کردنیان هه‌تا به‌هه‌بوونی کوردانه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر
ئه‌رزی واقیع له‌ڕوانگه‌ی بونیانی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی زۆر له‌پێش عه‌ره‌به‌کان
و فارسه‌کانن.
له‌ڕووی مێژوویشه‌وه دوا به‌دوای کۆتایی هاتنی میژووی کۆنی مرۆڤایه‌تی
و چه‌که‌ره‌کردنی مێژووی نوێ ، تورکه‌کان وه‌پێش نه‌ته‌وه‌کانی تر که‌وتن
له‌مه‌ڕ تێکه‌ڵ بوونیان به‌واقعی کوردانه‌وه. نمونه‌ش میرنشینه‌کورده‌کانن.
ئه‌وان به‌چاک به‌خراپ ، چه‌ند سه‌ده‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ تورکه‌کان به‌ڕێ
کرد. ئێستاش له‌ڕووی تێکه‌ڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵانی ناوچه‌که‌بڕوانین
تورک و کورده‌کان له‌یه‌ک نزیک ترن نه‌ک ئه‌وانی تر . هۆکاری دینیش
کورده‌کان به‌وه‌ی زیاتر سوننه‌مه‌زهه‌بن به‌هۆیه‌وه‌له‌تورکه‌کان نزیک
ترن نه‌ک ئه‌وانی تر. ئێمه‌بمانه‌وی نه‌مانه‌وێ تورکیا له‌پێش هه‌موو
وڵاته‌کانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی و ئێرانه‌له‌ته‌به‌نی کردنی به‌رقه‌ڕار
کردنی کێشه‌ی دیموکراتی و به‌دانپیانانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا وکۆ مه‌لگای
دیموکراتی ، تورکیا له‌ئه‌وانی تر له‌پێش تره. له‌ڕووی پڕاکتیکیشه‌وه‌ده‌رکه‌وت
که‌به‌بێ به‌رقه‌ڕار کردنی دیموکراتی کێشه‌ی کورد هیچ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونێک
قبوڵ ناکات . له‌باشترین حاله‌تدا با گله‌یی له‌دوژمنان یان با بڵێین
نه‌یاران نه‌که‌ین ، به‌لکو با بێین ئه‌زموونه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان
بێنینه‌به‌ر چاوی خۆمان . ئه‌زموونی باشوور چونکه‌له‌ناو هه‌ناوی
دیموکراتیه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی و کارتیکردنه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی هاتۆته‌مه‌یدانه‌وه،
ده‌بینین کار‌و کارتیکردنه‌کانیان له‌مه‌ڕ به‌دیموکراتی کردنی کۆمه‌ڵگای
کوردیه‌وه، هیچیان له‌عه‌قلیه‌تی ئیسلامی و هاواتای ڕژێمه‌کانیان که‌متر
نیه. ئه‌و زیاتر له‌٨٠ ساڵ ته‌مه‌نی عیڕاقه‌ش بۆ کوردان هه‌ر هه‌مووی
به‌فیڕۆ ڕۆیشت . بڕوا بکه‌ن ئه‌قلیه‌تی ئه‌وکاتی عه‌ره‌به‌کان و
ئێرانیه‌کانیش بده‌ینه‌پاڵیان که‌به‌روارد له‌گه‌ڵ ئێستایان ده‌که‌ین ،
عه‌ینی تاس و حه‌مام. واته‌هه‌ر هه‌مووی ئه‌گه‌ر خراپتر له‌پاشتر نه‌بیت
، ئه‌وا ڕێکاو ڕێک وه‌ک خۆیه‌تی. حکومه‌تی هه‌رێمیش پاش نه‌مانی سه‌دام
تاقی کرایه‌وه که‌ئه‌وانیش به‌دیوی تر هه‌ر هه‌مان بێئومێدیان بۆ کورد
درویته‌وه. که‌واته‌کێشه‌ی کورد نه‌به‌سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی ، نه‌به‌ڕق
و قینه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌به‌تۆله‌سه‌ندنه‌وه... ناچێته‌پێش به‌لکو
ئه‌وه‌ی که‌زامنی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی لێ ده‌کرێ تێکه‌ڵاوبوونی له‌گه‌ڵ
سیسته‌مگه‌لی دیموکراتی ناوچه‌که‌و یه‌کگردنی ریزی کوردان و
تواناکانیانه.
به‌بۆچوونی خۆمه‌وه‌ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که‌له‌باشوور به‌ولاده‌ت بووه،
له‌جیاتی ئه‌وه‌وه‌له‌باکوور به‌ولاده‌ت بوایه، له‌بۆ کورد‌و به‌ره‌و
پێشه وه‌چونی دۆزی کورد گه‌لی زۆرتری به‌ئامانج ده‌گه‌یاند. مه‌سه‌له‌که‌ش
له‌و شوێنه‌چڕ نابێته‌وه‌که‌بڵێین ئه‌زموونی سیاسی باکوور و نوێنه‌ره‌سیاسیه‌کانیان
له‌هی باشوور باشترن به‌لکو زیاتر مه‌سه‌له‌که‌خۆی له‌وه‌وه‌ده‌بینێته‌وه‌که‌کوردی
باکوور تێکه‌ڵی سیسته‌مگه‌لی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی
تورکیان و هی باشووریش هی عه‌ره‌به‌کان . چونکه‌هی تورکه‌کان له‌پێشتره‌به‌هۆیه‌وه‌کارتێکردنی
خۆی به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی باکوور زیاتر کردووه‌که‌به‌ڕێک تر له‌بزوتنه‌وه‌ی
باشوور کار‌و چالاکیه‌کانیان به‌ڕێوه‌به‌رن.
ئێمه‌ی کورد له‌بنی پێمانه‌وه‌تا تۆقی سه‌ر‌مان، تێکه‌ڵ به‌بیرکردنه‌وه‌ی
توند ڕه‌وی نه‌ته‌وایه‌تی بوینه‌وه‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ئه‌وه‌نده‌ی تر
کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان سه‌ختر کردووه.
نمونه‌یه‌ک به‌به‌روارد کردنی چالاکیه‌ئابووریه‌کانی تورکیا و ئێران ده‌هێنمه‌وه‌که‌چۆنچۆنی
دوا به‌دوای سه‌دامه‌وه‌کارو چالاکیه‌کانیان له‌کوردستان ئه‌نجام ده‌دا.
له‌لایه‌که‌وه‌قه‌واره‌ی چالاکیه‌ئابووریه‌کانی تورکه‌کان ، چه‌ند جار
به‌قه‌ده‌ر چالاکیه‌ئابووریه‌کانی ئێرانیه‌کانه‌له‌کوردستان. له‌لایه‌کی
تریشه‌وه‌به‌شی هه‌ره‌زۆری چالاکیه‌ئابوریه‌کانی ئێران خۆی له‌هێنانه‌ناوه‌وه‌ی
که‌ل و په‌لی دروست کراوه‌وه‌ده‌بینی که‌چی هی تورکه‌کان جگه‌له‌و
بواره‌به‌شێکی فراوانیشیان ده‌چێته‌ناو بواری بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی
کوردستان و پڕۆژه‌گه‌لی بیناسازی. ئه‌گه‌ر لێره‌دا پرسیاری وه‌ها بکرێ
و بگوترێ بۆچی ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌به‌و شێوه‌یه‌خۆی نیشان ده‌دات،
ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌ئه‌جندای دایه‌که‌په‌یوه‌ندیه‌ئابووریه‌کانیان
له‌گه‌ڵ تورکیا نه‌ک ئێران خۆشتر بکه‌ن یان ئه‌مه‌ریکیه‌کان پاڵه‌په‌ستۆی
وه‌ها ده‌ڕه‌خسێنن که‌مه‌زایه‌ی ئابووری له‌عیڕاق زیاتر به‌تورکه‌کان
بدرێ نه‌وه‌کا ئێرانیه‌کان. به‌بۆچوونی خۆم کارگه‌لی وه‌ها که‌می ده‌چێته‌خانه‌ی
ڕاستی . چونکه‌ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ئابووریه‌ی نێوانی تورکیا‌و ئێران له‌به‌شه‌کانی
تری عیڕاق تا زۆر ڕاده‌خۆی پێچه‌وانه‌کردۆته‌وه. واته‌جموجۆلی ئابوورئ
ئێران له‌باشووری عیڕاق گه‌لێ له‌هی تورکیا زیاتره‌و له‌وێش ئێرانیه‌کان
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵی پڕۆژه‌گه‌لی وه‌به‌رهه‌مهێنان
و بینا سازیش تیایا ده‌ده‌ن. به‌ڵێ لێره‌وه‌ئه‌گه‌ر ڕاوه‌ستانێک بکه‌ین
ده‌بینین سیسته‌مگه‌لی چالاکیه‌ئابووریه‌کانی تورکه‌کان له‌کوردستان
زیاتر ده‌که‌وێته‌بنیاتنان و به‌هێزکردنی ژێرخانی کوردستان و به‌دوایه‌وه‌ڕۆڵی
خۆی ده‌بینێ بۆ پته‌و کردنی بنه‌ماکانی سه‌قامگیر بوونی نه‌ته‌وایه‌تی
به‌ڵام که‌ئێرانیه‌کان کاری وه‌ها ناکه‌ن یان نایانه‌وه‌چالاکیه‌ئابووریه‌کانیان
له‌کوردستان په‌ره‌پێ بده‌ن زیاتر له‌به‌ر سه‌قام گیر بوونی کیانی نه‌ته‌وایه‌تی
کورده. ئه‌وه‌حکومه‌تی کوردیه‌گرنگی به‌ڕۆڵی بنیاتنانی ئابووری له‌مه‌ڕ
پته‌و کردنی کۆلگه‌کانی نیشتمانی نادات ئه‌گه‌ر نا ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ئابووریه‌ی
نێوان تورکیا‌و هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر به‌ڕێک و پێکی بڕه‌خسابایه‌و
زیاتر هه‌وڵی به‌هێزکردنی ژێرخانی وڵات و به‌پیشه‌سازی کردن هه‌نگاویان
بهاویشتبایه، ئه‌وا له‌ڕێگایه‌وه‌وه‌رچه‌رخانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ پته‌وکردنی
کیانی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی له‌لایه‌که‌وه‌لێ ده‌که‌وته‌وه‌و له‌لایه‌کی
تریشه‌وه‌نزیک بوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی کوردان و تورکان دروست ده‌بوو و
به‌دوایه‌وه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسیشی لێ ده‌که‌وێته‌وه. که‌ده‌زگای فه‌ڕمی
حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ زیاتر له‌٤٠٠ کۆمپانیای تورکی له‌بواره‌جۆراو
جۆره‌کان له‌کوردستان کار ده‌که‌ن . کاری وه‌ها ئه‌و مانایه‌ت ده‌داته‌ده‌ست
که‌په‌یوه‌ندی ئابووری نێوانی تورکان و کوردان زۆر فراوانه‌به‌ڵام له‌سه‌ر
ئه‌رزی واقیع خۆپێشاندانێکی باشی له‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ئابووری
کوردستان نیشان نه‌دراوه. پێشم وانیه‌هۆکاره‌زۆره‌که‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌وه‌بووبێ
که‌تورکه‌کان بن نه‌یانه‌وه‌ێ ئابووری کوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌بڕوات
به‌لکو سیاسه‌تی سه‌قه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمه‌له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوونی
چالاکیه‌ئابووریه‌کانی کوردستان و فراوانی دیارده‌ی گه‌نده‌لی . ئه‌گه‌ر
لێره‌شه‌وه‌ده‌ست پێ بکه‌ین که‌بڵێین با له‌ئه‌لفه‌وه‌تا یا به‌رقه‌رقار
کردنی بازاڕی ئازاد قبوڵ بکه‌ین وێڕای زۆر له‌که‌م و کورتیه‌کانی که‌چی
لێره‌ش ده‌بوایه‌چینی سه‌رمایه‌داری کوردی خۆی دروست کردبایه‌چونکه‌له‌ڕێگای
ئه‌و دارایه‌فراوانه‌ی به‌هۆی نه‌وت و دامه‌زراوه‌ئابووریه‌بیانه‌کان
خۆی گه‌یاندۆته‌کوردستان که‌چی له‌به‌رامبه‌ره‌که‌شی چینی سه‌رمایه‌داری
کوردی وه‌ک چینێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ به‌ولاده‌ت نه‌بووه. له‌شوێن ئه‌وانه‌وه‌توێژێکی
هه‌ره‌بیرۆکراتی نو‌خبه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان به‌سه‌ر ٨٠٪ی چالاکیه‌ئابووریه‌کان
چه‌سپاندووه‌و کار‌و چالاکیه‌کانیشیان بڕێکی هه‌ره‌که‌م لێیه‌وه ده‌چێته‌خانه‌ی
بوژانه‌وه‌ی کوردستان . که‌واته‌لێره‌وه‌ئه‌و بیرۆکه‌یه‌خۆی پێچه‌وانه‌کردۆته‌وه‌وه‌ک
بگوترێ دوژمنانی کورد به‌ئه‌نقه‌سته‌وه‌نایه‌ڵن ئابووری کوردستان به‌ره‌و
پێشه‌وه‌بڕوات . تورکیایه‌ک که‌هه‌موانمان ڕقمان لێیانه‌له‌سه‌ر دۆزی
کورد که‌چی له‌بواری گه‌شه‌کردنی ئابووری کوردستان زۆر بواریان بۆ ڕه‌خساندوین
، به‌ڵام خودی کورده‌کانن، حکومه‌تی هه‌رێمه‌ڕێگره‌له‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونه.
تۆ بڵێیت دیارده‌کان خۆیان پێچه‌وانه‌کردێته‌وه‌واته‌جاران له‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی
کیانی کوردی دوژمنان ده‌یان ویست ئابووری کوردستان په‌ره‌نه‌سه‌نێ به‌ڵام
ئێستاکه‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌به‌ر ئه‌و ترسه‌ئه‌و کاره‌بکات، وه‌ک بڵێ
له‌ڕێگای گه‌شه‌کردنی ئابووری پڕۆسیسی دیموکراتی و وشیاری خه‌لک و پشت
به‌خۆ به‌ستنیان به‌ڕووی به‌هامرۆڤایه‌تیه‌پیرۆزه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌ڕواو
ئێمه‌تیایه‌قازانجی لێ ناکه‌ین . به‌ڕاشکاوانه‌ده‌ڵێم گه‌شه‌کردنی
ئابووری کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیاوه‌هه‌م له‌لایه‌که‌وه‌پڕۆسیسی
دیموکراتی له‌کوردسیتان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ده‌بات و به‌دواشیه‌وه‌دۆستایه‌تی
کوردو‌تورکان له‌یه‌ک نزیک ده‌کاته‌وه‌و ئه‌و ڕۆژه‌ش نزیک ده‌کاته‌وه‌که‌به‌سته‌لۆکی
دانپیانه‌نانی تورکان به‌هه‌بوونی کوردان بتوێته‌وه‌و به‌دوایه‌وه
تورکان هانده‌ری به‌ره‌وپێشه‌وچوونمان بن نه‌ک ڕێگر.
حکومه‌تی هه‌رێم له‌کاتێکا که‌لاری نیه‌له‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ئابووریانه‌ی
له‌گه‌ڵ تورکیا با له‌هه‌مانکاتیشدا هه‌وله‌کانی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی
له‌قازانجی بوژانه‌وه‌ی لادێکانی کوردستان و به‌پیشه‌سازی کردنی وڵات و
پڕۆژه‌کانی بیناسازی .. بوایه‌و به‌سیسته‌مگه‌لی وه‌ها ڕۆیشتبا که‌نه‌ک
زۆرترین ده‌ستی کاری کوردی باشووری بمژیبایه‌به‌لکو هی باکورو ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردیشی وه‌گه‌ر خستبایه‌و بیگۆتبایه‌هه‌ل هاتووه‌با له‌ده‌ستی نه‌ده‌ین
. دیسان نه‌ده‌بوایه‌له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌ر هه‌موو هێلکه‌کانی خستبایه‌ناو
سه‌به‌ته‌ی تورکانه‌وه‌و پشتی له‌کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردانی ئه‌وێ
به‌بیانۆی سه‌قت کردبایه‌به‌لکو ده‌بوایه‌هه‌ندێ له‌هێلکه‌کانیشی
بخستبا ناو سه‌به‌ته‌ی بزاڤی شۆڕشگێری ئه‌وان یان ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوایه‌مادامه‌کینێ
تورکان به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان به‌ناوی دیموکراتی و گه‌مه‌ی هه‌لبژاردنه‌وه‌له‌کوردانی
وێنده‌ر نزیک ده‌بنه‌وه، ده‌بوایه‌ئه‌وانیش به‌دیوی تر کاری وه‌هایان
کردبایه. ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌یان بزانیبایه‌چه‌ندی کێشه‌ی کورد له‌دیاربه‌کرو
ماردین و شاره‌کوردیه‌کانی تری تورکیا به‌ره‌و پێشه‌وه‌بڕوات به‌هه‌مان
قه‌ده‌ر په‌یوه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێم و تورکان به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی به‌خۆوه‌ده‌بینێ
. ئێستاش له‌پاش ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌ی تورکان به‌رامبه‌ر به‌دۆزی
کورد که‌چی ده‌بینین ڕێگای گه‌شه‌کردنی ئابوری کوردستان زیاتر له‌ئه‌سته‌نبۆله‌نه‌ک
به‌غدا.
١٧/١٢/٢٠٠٨
mahdikawani@yahoo.co.uk
|