''رێگاى کوردستان''
و ''بیرى
نوێ''
فیستیڤاڵى رێزنان لە محەمەدى مەلاکەریم سازدەکەن.

ئا:محهمهدی مشیر
رێککەوتى
17ى تەمموز لە هۆڵى ئازادى نێو بارەگاى
مەکتەبى سیاسی حزبى شیوعى کوردستان لە هەولێر بە ئامادەبوونى کۆمەڵێک
سەرکردەی دێرینی حزب و وەزیرى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە
وەکالەت و جێگرى پارێزگارى هەولێر ونەقیبى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى
کوردستان و جێگرى یەکێتى نووسەرانى کوردو چەندین نووسەر و رۆژنامەنووس
و کەسایەتى دیارى کوردستان و دۆست و هاوڕێیانى حزب رێورەسمى رێزنان لە
نووسەر و تێکۆشەرى ناودارى گەلەکەمان محەمەدى مەلا کەریم بەڕێوەچوو.
فیستیڤاڵەکە
پتر لە دوو کاتژمێرى خایاند کە تێیدا چەندین وتار پێشکەش کران و چەند
کەسایەتیش تیشکیان خستنەسەر رۆڵى نووسەر و بنەماڵەکەى لە پارستن و
پەرەپێدانى کەلتور و ئەدەبى رەسەنى کوردى لەماوەى پتر لە پەنجا ساڵى
رابردوودا. پێویستە ئەوەش بگوترێ کە رێزنان
لەو کەسایەتى و نووسەر و رۆشنبیرە پڕبەرهەم و داهێنەرانەى هێشتا لە
ژیاندا ماون یەکێ لە هەنگاوە گرنگ و
دەستپێشخەرییە بەرچاوەکانى حزبى شیوعى کوردستانە و ئەمەش لە پارساڵەوە
تا ئێستا دووەمین دەستپێشخەرییە.
|