١\٥\٢٠١٩
رێگەکانی مەملەکەت.

ئەرسەلان مەحمود
رێگە هەیە،
ئەوەندەی ڕێ گا یە، هێندە ڕێگە نیە!
هەشە هەر بەناو ڕێیە، لەبنەمادا نیوە دێڕێكە لاڕێ!
رێگە هەیە، كەونە ساڵە، هێندە شەكەتە ناگاتەجێ!
رێگە هەیە، نیشتمانی هەناسە سوارو تەنگەبەر كردوە!
رێگە هەیە، زەوق سز، بەئەندازەی دنیا، ڕقی لەژیانە!
رێگە هەیە، هەر هی ئەوەیە میزی پێدابكەیت و
لێی بنووسیت: بڕوخێێێێێێێێێێێێێێ
حكومەت!!
رێگە هەیە،
چرچ و لۆجییەكانی،
چاڵو چۆڵییەكانی بۆیە بكەی،
جگە لەوەی دەبێت بەتەونی جاڵجاڵۆكە،
هێندەش چڵكن دەردەچێت، بێزت نەیە
پێی پیادا بنێیت و، سەیری
بكەیت!!
رێگە هەیە،
ئەوەندەی بدرێتە بەر نەفرەت،
لەخۆیدا شۆك بووە، نازانێ پیاسەو سەفەر چییە،
بیری نەماوە ڕۆژێك لەڕۆژااااان
رێ بووە!!
رێگە هەیە،
دەمێك ساڵە لەڕێ بووە،
پڕ بەدڵ حەز دەكا خانەنشینبكرێ و
بحەسێێێێێێێێێێێێتەوە،
ناهێڵن!!
رێگە هەیە،
دڵ دەخاتە سەر لەپی دەست،
هەر بەخاتری ئەوەی لەكۆڵ خۆیت بكاتەوە، دەتخاتە
سەر ڕێگەیەكی دی، كەسیش
تێناگات!!
رێگە هەیە،
هێندە ڕەشە، مەملەكەتی كردوە بەخومخانە،
كەچی شوێنناوی ئەوانەی تیادا نابێتەوە رۆژانە دەبنە قوربانی،
تاااااااا بەڕەنگێكی دی، یەك بەیەك لەسەری
بنووسی!!
رێگەكانی نیشتمان،
گوللەی وێڵن، تاك بەتاك و خێزان بەخێزان،
مەبەست و بێ مەبەست، مناسەبەو بێ مناسەبە،
بتەوێ یا نەتەوێ، ئەمڕۆش نەبێ، سبەی
هەر دەمانپێكن!!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|