ڕێگه‌کانی به‌رگریکردن له دووگیانیContraception
گوڵاڵه پشده‌ری - ڕیگه‌کانی به‌رگریکردن له دووگیانی - ئایا ئه‌و ڕێگه به‌رگرییانه جێگه‌ی باوه‌ڕن؟ - چۆن بزانی کام ڕێگه به‌رگرییه بۆ تۆ گونجاوه ؟ - ڕێگه‌به‌رگرییه‌کان به هۆرمۆن . - چه‌ند جۆره ڕێگه‌به‌رگری هه‌یه؟ - رێگه‌به‌رگرییه‌کانی کورت خایه‌ن. - ڕیگه‌به‌رگرییه‌کانی درێژخایه‌ن. - ڕێگه‌به‌رگرییه‌کانی به‌رده‌وام. - ڕیگه‌کانی به‌رگری بێ ده‌رمان یان به‌کارهێنانی ئامێر. - ڕیگه‌کانی دیکه. - سه‌رچاوه
رێگه‌کانی به‌رگریکردن له دووگیانی واته Contraception ، ئه‌وه بریتییه له چه‌ند میتۆدێک که به‌رگری له دووگیانبوونی ژن ده‌کات(سک پڕبوون).به‌و شێوه‌یه مرۆڤ ده‌توانێت خۆی بڕیاری خۆی له سه‌ر پڕۆسه‌ی پێکهاتنی دووگیانی بدات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه،هه‌ندێک ڕێگه یاخود مێتۆد بۆ ژنان و هه‌ندێک بۆ پیاوان. ئه‌وانه ده‌کرێ دابه‌ش بکرێن به چۆنییه‌تی و ئه‌و چه‌ندییه‌تی کات/ماوه‌یی که مرۆڤ ده‌پارێزن له پێکهاتنی دووگیانی. له قۆناغی یه‌که‌مدا هه‌ندێک ڕێگه هه‌ن که ماوه‌یان کورتخایه‌نه.نموونه‌ی ئه‌وه کۆندۆمه،چۆنکه ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ به‌کار دێت و هه‌روه‌ها حه‌ب دێته ڕێزی ئه‌وانه،چۆنکه حه‌بیش هه‌موو ڕۆژێک/شه‌وێک ده‌بێ به‌کار بێت بۆ ئه‌وه‌یی ژن پارێزراو بێت له دروستبوونی دووگیانی. خالێکی ئه‌رینی ئه‌و شێوه‌یه ئه‌وه‌یه که مرۆڤ هه‌رکاتێک که بیه‌وه‌ێت ده‌توانێت له‌و کرده‌وه‌یه بوه‌ستێت. ئه‌و شێوه‌یه هه‌روه‌ها بۆ ڕێگه‌ی به‌رگری به ئاڵقه (مانگانه) و پلاسته‌ر (حه‌فتانه)که بڕێک زیاتر ماوه پارێزی هه‌یه ده‌گرێته‌وه. له قۆناغی دووه‌مدا هه‌ندێک ڕێگه‌به‌رگری درێژخایه‌نتر هه‌ن وه‌کو ده‌رزی(سێ مانگ جارێک)،ڕێگه‌به‌رگری به بۆڕییه‌کی باریک و بچووک له ژێر پێستی قۆڵدا(سێ ساڵ جارێک) و ئامێرێک که ده‌خرێته ناو منداڵدان واته Intra Uterine device که کوورتکراوه‌که‌یی ده‌بێته IUD ،ئه‌و ئامێره بۆ ماوه‌یی (پێنج ساڵ) ژن ده‌پارێزێت له پێکنه‌هاتنی دووگیانی. له قۆناغی سێیه‌مدا شێوه‌یی به‌رده‌وام(به کات نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه) به‌رگری ''به‌ستن ''هه‌یه واته Sterilisation=Vasectomy. و له کۆتاییدا هه‌ندێک ڕێگه‌ی به‌رگری دیکه هه‌ن وه‌کو به‌رگری سرووشتی و یان ته‌نیا کرده‌وه‌یی سێکس له‌و ڕۆژانه‌ی تایبه‌ت که ژن ئه‌گه‌ری دووگیانی یه‌کجار زۆر که‌مه.
ئایا ڕێگه به‌رگرییه‌کان له دووگیانی جێگه‌یی باوه‌ڕن؟
هیچ میتۆدێک دڵنیایی 100% ناداته مرۆڤ که دووگیان نه‌بێت.به‌ڵام به‌ره‌به‌ره میتۆده‌کان که متمانه‌یان ده‌گاته 99،9% زیاتر ده‌بن. گرنگترین فاکتۆر له باوه‌ڕپێکردن له ڕێگه به‌رگرییه‌کاندا شیوه/ڕێگه‌که نییه به‌ڵکو ئه‌و که‌سه‌یه که به‌کاری دێنێت و چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی. حه‌ب،ئاڵقه‌ی و پلاسته‌ری به‌رگریکردن نموونه‌یی میتۆده باشه‌کانن به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ به کاتی خۆی و به ڕێگه‌یی دروست به‌کاریان نه‌هێنێت ئه‌وه به باشی پارێزراو نابێ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه‌که ژن دووگیان بێت. ئه‌و میتۆده هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی کۆندۆم و جۆڕێک له ئاڵقه(Pessarium )،ئه‌و ده‌رمانانه‌یی که تووخم/سپێرم کووژه‌کان و پارێزکردن له ڕۆژانێکدا که ئه‌گه‌ری پیتێن زۆر که‌مه.ئه‌وانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به چۆنییه‌تی به‌کارهێنانیان و شێوازی دروست.ئه‌گه‌ر ئه‌و شیوانه به دروستیش ئه‌نجام بدرێن دیسان مرۆڤ دڵنیا نابێ له ئه‌و ده‌رمانانه‌یی که هۆرمۆندارن وه‌کو حه‌ب،ئاڵقه‌یی به‌رگری، پلاسته‌ری به‌رگری، و ئه‌و ئامێره هۆرمۆندارانه که له ناو منداڵدان داده‌نرێن. ڕیگه‌به‌رگرییه درێژخایه‌نه‌کان وه‌کو به‌ستن Sterilisation ، دانانی ئامێرێک له ژێر پێستداImplanon ،ئامێری هۆرمۆندار Mirenaکه‌ئه‌و ئامێره له مادده‌یه‌کی پلاستیکی بچووک به شێوه‌یی خاچه و به‌شێکی داپۆشراوه به‌مادده‌ی مس و ده‌رمانی به‌رگریکردن به ڕێگه‌یی ده‌رزیلێدان،زیاتر جێگه‌یی متمانه‌یه چۆنکه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه جارێک ئه‌نجام دران ئیدی پێویست ناکات بیری لێ بکڕێته‌وه.
ڕاده‌یی متمانه هه‌بوون به‌و ڕێگه‌یانه ده‌توانین به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه داڕێژین:
پایه A :جێگای متمانه زۆره له نێوان 99،9%. پایه B : جێگای متمانه به‌رزه،له نێوان 95% و 99،5%. پایه C : جێگه‌ی متمانه که‌متره له 95%.
چۆن بزانی کامه ڕێگه‌به‌رگرییه بۆ تۆ گوونجاوه؟
کام ڕێگه به‌رگرییه گونجاوه بۆ تۆ، ئه‌وه زۆر خوودییه.له‌وانه‌یه په‌یوه‌ست بێت به ئه‌و قۆناغه ژیانه‌ی که تێیدای؛تازه ده‌ستت پێکردووه یان له‌مێژه به‌کاری دێنی و یان منداڵت هه‌یه...هتد. هه‌روه‌ها فاکتۆره‌کانی وه‌کو ئاینیی و پرینسیپه‌کانی مرۆڤ ڕۆڵی هه‌بێت.بێجگه له هه‌ڵبژارده‌یی خوودی خۆت،هه‌روه‌ها جه‌سته‌شت ڕۆڵی هه‌یه؛ هه‌ر ڕێگه‌به‌رگرییه‌ک گونجاو نییه (پێت ناکه‌وێ/سازگار نییه).
ڕێگه‌به‌رگری له دووگیانی به ڕێگه‌یی هۆرمۆنه‌کان.
چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر هه‌یه که مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌پێکهاتنی پرۆسه‌ی دووگیانی به ڕێگه‌یی هۆرمۆنه‌کان. ئه‌و هۆرمۆنانه به‌رگری له به‌رهه‌مهێنانی هێلکۆکه له ناو هێلکه‌دانه‌کا‌ندا ده‌کات.ئه‌و پرۆسه‌یه به ئاسایی مانگی جارێک ڕوو ده‌دات و پێشی ده‌ڵێن Ovulation . ئه‌وه دیاره ئه‌گه‌ر هێلکه به‌رهه‌م نه‌یه‌ت، مرۆڤ دووگیان نابێت واته ئاماده‌یی بۆ زاوزێی نییه. ئه‌و ڕێگه/شێوازه به‌رگرییانه که پێکهاتوون له هۆرمۆن ده‌تواندرێت له دوو ده‌سته‌دا دابه‌ش بکرێن؛ئه‌و ده‌رمان/ئامێر/ شێوانه‌یی که یه‌ک جۆر هۆرمۆنیان تێدایه(هۆرمۆنی Progestagen ) و ئه‌وانه‌ی که دوو جۆر هۆرمۆنییان تێدایه( هۆرمۆنه‌کانی Progestagen&Estrogen ). Progestagen مرۆڤ ده‌پارێزێت له پێکهاتنی دووگیانی و Estrogen ئه‌رکی ڕێکخستنی سووڕی مانگانه‌ی هه‌یه. ئه‌و ڕێگه چاره‌ییانه‌ی که پێک دێن له دوو هۆرمۆن هه‌روه‌ها به پێکهاته‌یی هاوبه‌ش ناوده‌برێن.گرنگترین خاڵی جیاواز له نێوان ئه‌و دوو ده‌سته‌یه ئه‌وه‌یه که پێکهاته‌یی هاوبه‌ش سووڕی مانگانه به ڕێکوپێکی ڕاده‌گرێت واته مانگی جارێک به‌ربوونی ئاسایی خوێن/ Menstruation ،ئه‌وانه بۆ ماوه‌یی 3 حه‌فته به‌کار دێن و له حه‌فته‌یی چواره‌مدا خوێن به‌رده‌بێت.ئه‌و خوێنبه‌ربوونه/بێنوێژییه ژان و خوێنی که‌متری له گه‌ڵدایه له به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌وکاته‌ی که هۆرمۆن به‌کار نه‌یه‌ت. له ئه‌و میتۆده‌یی که ته‌نیا یه‌ک جۆر هۆرمۆنی تێدایه،ئه‌و حه‌فته‌یه‌یی پشوو نییه.ئه‌وانه هه‌موو ڕۆژێک/شه‌وێک ده‌بێ به‌کار بێن و ئاکامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ژن ناتوانێت سووڕی مانگانه‌ی کۆنتڕۆڵ بکات و ئینجا ئه‌وه له هه‌ر کاتێکدا ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕوو بدات. ئه‌و شێوه‌یه له‌وانه‌یه له 3تا6 مانگه‌یی سه‌ره‌تادا ئاسان نه‌بێت و کێشه‌ی پێوه بێت.ڕێژه‌یی له‌ده‌ستدانی خوێن /خوێنڕێژی که‌متره له‌و حاڵه‌ته‌یی که هۆرمۆن به‌کار نایه‌ت.دوایی ماوه‌یه‌ک له‌وانه‌یه خوێنڕێژیه‌که نه‌مێنێت و هیچ کاریگه‌رییه‌کی نییه له سه‌ر باوه‌ڕ به‌و ڕێگه‌چاره‌ییه.
ڕێگه‌چاره‌ییانه‌ی که یه‌کجۆر هۆرمۆنیان هه‌یه:
Progestogen only pill(pop).Cerazette,injection Depo-Provera,Implanon,Mirena. ڕێگه‌چاره‌ییانه‌ی که پێکهاته‌یی هاوبه‌شن(دوو هۆرمۆن) Combinationpil,NuvaRing,Evra چه‌ند جۆره رێگه‌به‌رگری له دووگیانی هه‌یه؟
ڕێگه‌چاره‌ییانه‌ی که کوورتخایه‌نن له ماوه‌دا.
به‌کارهێنانی حه‌ب وێکڕا(تێکه‌ڵ):ڕۆژانه
به کارهێنانی حه‌ب که‌زیاتر باوه له هه‌موو ڕێگه‌کانی دیکه‌و پێکهاتووه له هۆرمۆن. چه‌ندین مارکه‌ی حه‌ب هه‌ن که پێکهاتوون له دوو هۆرمۆنی Progestogen& Estrogen . شێوه‌یی به‌کارهێنانی ئه‌وانه ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێک یه‌ک دانه حه‌ب به‌کار بێت،بۆ ماوه‌یی سێ حه‌فته(21تا22 ڕۆژ). دوایی سێ حه‌فته،ته‌نیا یه‌ک حه‌فته ده‌کرێت حه‌ب به‌کار نه‌یه‌ت.له‌و پشووه‌حه‌فته‌دا خوێنڕێژی هه‌یه (خوێنی تایبه‌ت به سووڕی مانگانه).ئه‌وه‌ش چه‌ند ڕۆژێک ده‌خایه‌نێت و له هه‌ر که‌سێک تاکو که‌سێکی دیکه‌وه جیاوازه. هه‌روه‌ها له حه‌فته‌یی پشوودا ئه‌گه‌ری دووگیانبوون نییه.دوایی ئه‌و حه‌فته‌یه،دیسان ده‌ستپێده‌کاته‌وه. هه‌ندێک حه‌بی پێکهاته هاوبه‌ش هه‌ن که هه‌موو ڕۆژێک هه‌مان پێکهاته و ڕێژه‌یه هۆرمۆن به ژن ده‌دات(حه‌بی یه‌ک قۆناغی) و هه‌ندێک حه‌ب هه‌ن که پێکهاته‌یی ڕێژه‌که‌یی هۆرمۆنییان له‌و ماوه‌یی سێ حه‌فته‌یه‌دا ده‌گۆڕێت(که‌م و زیاد ده‌کات) که پێی ده‌ڵێن(حه‌بی دوو - و سێ قۆناغی). خاڵی ئه‌رینی/پۆزتیف: زۆر جێگه‌یی متمانه‌ن،ئه‌گه‌ر به گوێره‌یی که دانراوه به‌کار بێت (پایه A بێجگه له حه‌بی دووقۆناغی پایه B ). خاڵی نه‌رینی/ نیگه‌تیف:هه‌موو ڕۆژێک ده‌بێ بیری لێ بکرێته‌وه(نابێت له یاد چێت).
Progestogen only pil /حه‌ب:ڕۆژانه
بێجگه له حه‌به‌کانی پێکهاتوو له دوو هۆرمۆن یان هاوبه‌ش هه‌روه‌ها حه‌بێک هه‌یه که ته‌نیا یه‌ک هۆرمۆنی تێدایه.ئه‌و حه‌به ووردیله به Cerazette ناو ده‌برێت و ته‌نیا هۆرمۆنی Progestogenی تێدایه(بێ پێکهاته‌یی هۆرمۆنی Estrogen)ه.ئه‌وه‌ش وه‌کو حه‌بی هاوبه‌ش یان دووهۆرمۆنی جێگه‌یی باوه‌ڕه. باشییه‌که‌ی ئه‌و حه‌به ئه‌وه‌یه که ئافره‌ت ده‌توانێت یه‌کسه‌ر دوایی منداڵبوون،کاتێ شیردان به کاری بێنێت،کاتێک که نه‌کرێت یاخود مه‌به‌ست نه‌بێت Estrogen به‌کاربێت. حه‌بی Cerazette ده‌بێ هه‌موو ڕۆژێک بخورێت،لێره‌دا حه‌فته‌یی پشوو نییه که تێدا حب به‌کار نه‌یه‌ت. گرنگی ئه‌و حه‌به: زۆر جێگه‌یی باوه‌ڕه،ئه‌گه‌ر به گوێره‌یی دانراو و دروست به‌کار بێت (پایه A ). خاڵی نه‌رینی:هه‌موو ڕۆژێک ده‌بێ بیری لێ بکرێته‌وه(نابێت له‌یاد چێت).
شێوه‌کانی دیکه‌یی به‌رگریکردن (کۆندۆمی پیاوان،کۆندۆمی ژنان،...هتد.):به‌کارهێنان ته‌نیا له کاتێ کرده‌وه‌یی جووتبووندا.
به‌و شێوانه مرۆڤ ڕێگره له چوونی تووخم/سپێرم بۆ ناو منداڵدان؛ئه‌وانه به‌رگری له گه‌یشتنی تووخمی پیاو و هێلکه‌کانی ژن ده‌که‌ن.له هه‌مووی باوتر کۆندۆمی پیاوانه.که بۆ یه‌کجار به‌کار دێت و دوایی فڕێ ده‌درێت. کۆندۆمی ژنان،که پێی ده‌ڵێن Pessarium Occlusivum (ئالقه‌یه‌کی لاستیکی نه‌رم،که له به‌شی پشته‌وه‌یی ناو له‌شی ئافره‌تدا داده‌نرێت و هه‌روه‌ها FemCap قه‌پاغێک یاخود ڕووپۆشێک که له مادده‌ی سیلیکۆن پێکهاتووه و له ناو منداڵدان دا جێگر ده‌کرێت. کاتێ به‌کارهێنانی ئه‌وانه بۆ دڵنایی باشتر وایه مرۆڤ هاتوان/ده‌رمانی دژه سپێرم/تووخمکوژ به‌کار بێنێت. کۆندۆم نه ته‌نیا مرۆڤ له پێکهاتنی دووگیانی ده‌پارێزێت هه‌روه‌ها له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کانی که له ئاکامی جووتبووندا یاخود سێکس(به هه‌ر ڕێگه‌یه‌که‌وه بێت) دروست ده‌بن ده‌پارێزێت ئه‌وه به هۆڵه‌ندی بهs’،SOA’ و له ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کاندا به Sexually transmitted disease ناو ده‌بڕێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یانه به باشی ڕه‌چاو بکرێن ئه‌وه جێگه‌ی باوه‌ڕ له پایه B دایه. له پراکتایکدا دیاره که متمانه به هۆی به‌کارنه‌هێنانی دروست یاخود به‌کارهێنان به 'هه‌ڵه' که‌متره له:پایه C. گرنگترین باشی ئه‌وه:کاریگه‌ریی ناکاته سه‌ر سووڕی مانگانه؛کۆندۆم مرۆڤ ده‌پارێزێت له به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشییه‌کان که به هۆی جووتبوون دروست ده‌بن وکو سوزه‌نک،سیفلیس... هتد. کێشه‌که‌ی:که‌متر جێگه‌یی باوه‌ڕه؛له‌وانه‌یه کاتێ کرده‌وه‌یی سێکس کێشه بێته ئاراوه.
ڕێگه‌به‌رگرییه‌کانی که بۆ ماوه‌یی درێژخایه‌ن کارده‌که‌ن.
ڕێگه‌به‌رگری پلاسته‌ری Erva :حه‌فتانه.
ئه‌و پلاسته‌ره گونجاوی لێدانه به هه‌ر شوێنێکی جه‌سته‌وه،بێجگه له سه‌ر مه‌مک و ڕانه‌کان.ئه‌و پلاسته‌ره به جه‌سته ده‌نووسێندرێت و ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌ک هۆرمۆن به به‌رده‌وامی ده‌گه‌یه‌نێته جه‌سته.ئه‌و پلاسته‌ره وه‌کو حه‌بی هاوبه‌ش دوو جۆر پێکهاته‌ی هۆرمۆنی به خۆیه‌وه گرتووه که ژن ده‌پارێزێت له پێکهێنانی پرۆسه‌یی دووگیانی.دوایی حه‌فته‌یه‌ک ده‌بێ پلاسته‌ره‌که بگۆردرێت واته یه‌کێکی نوێ به‌کار بێته‌وه و ئه‌وه‌یان ده‌بێ له شوێنێکی دیکه‌ی جه‌سته بدرێت(نابێ له هه‌مان شوێن).دوایی سێ حه‌فته حه‌فته‌یی پشوو ده‌ستپێده‌کات و پێویست ناکات پلاسته‌ر به‌کار بێت و له‌و حه‌فته‌یه‌دا ژن خوێنڕێژی هه‌یه(خوێنی سووڕی مانگانه).له‌و حه‌فته‌دا ئه‌گه‌ری پێکهاتنی دووگیانی نییه.دوایی حه‌فته‌یی پشوو،دیسان سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێده‌کرێته‌وه به به‌کارهێنانی پلاسته‌ر. خاڵه‌کانی باش: زۆر جێگه‌ی باوه‌ڕه،ئه‌گه‌ر به گوێره‌یی که دانراوه به‌کار بێت(پایه A )؛ حه‌فته‌ی ته‌نیا یه‌کجار پێویسته بیری لێ بکرێته‌وه/ئه‌نجام بدرێت؛به‌رده‌وام گه‌یاندنی ڕێژه‌یه‌کی/ڕاده‌یه‌کی نزمی هۆرمۆن.
ڕێگه‌به‌رگری له دووگیانی NuvaRing :مانگانه.
ئه‌و ئاڵقه‌یه،له مادده‌یه‌کی ده‌ستکردی نه‌رمه که به ئاسانی خوار ده‌بێته‌وه‌که بۆ ماوه‌یی سێ حه‌فته ده‌خرێته ناو له‌شی ئافره‌ت. ئاڵقه‌ی به‌رگری NuvaRing وه‌کو حه‌به‌کانی هاوبه‌ش دوو جۆر هۆرمۆنی تێدایه.ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه له ناو له‌شدا هه‌موو ڕۆژێک به‌رده‌وام ڕێژه‌یه‌کی که‌م له هۆرمۆن ده‌ڕێژێته ناو جه‌سته،بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت بپارێزێت له پێکهێنانی پرۆسه‌یی دووگیانی. دوایی سێ حه‌فته ئافره‌ت خۆی ئاڵقه‌که ده‌رده‌کات و حه‌فته‌یی بێ‌نوێژی ده‌سپێده‌کات.دوایی ئه‌و حه‌فته‌یه،دیسان به ئاڵقه‌یه‌کی نوێ ده‌ستپێده‌کرێته‌وه. خاڵی باش:زۆر جێگه‌یی باوه‌ڕه،ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی دانراو به‌کار بێت(پایهA )؛پێویسته ته‌نیا مانگی جارێک دابندرێت؛به‌رده‌وام ڕاده‌یه‌کی که‌م له هۆرمۆن ده‌دات.
ڕێگه‌ی به‌رگری به ده‌رزیDepo-Provera :3 مانگ جارێک.
ئه‌و ده‌رمانه که به ڕێگه‌یی ده‌رزی لێده‌درێت بۆ ماوه‌یی 12 حه‌فته ده‌توانێت ئافره‌ت له پێکهاتنی پرۆسه‌یی دووگیانی بپارێزێت. ئه‌و ده‌رزییه ته‌نیا هۆرمۆنی Progestogen ی تێدایه،که ئه‌رکی ئه‌وه‌ی ئافره‌ت به‌رده‌وام بپارێزێت له پێکهاتنی پڕۆسه‌یی دووگیانی.چۆنکه ئه‌و ده‌رزییه ته‌نیا یه‌ک هۆرمۆنی تێدایه،ئینجا کۆنتڕۆڵ له سه‌ر سووڕی مانگانه نییه. دوایی که ده‌رزییه‌که کاریگه‌ری خۆی ته‌واو کرد،ده‌شێ نیو ساڵ تا ساڵێکی پێ بچێت تاکو سووڕی مانگانه بۆ حاڵه‌تی ئاسایی ده‌گه‌ڕێته‌وه.ئه‌گه‌ر کێشه هاته ئاراوه داوییا لێدانی ئه‌و ده‌رزییه،ده‌بێ چاوڕوان بکرێت تاکو کاریگه‌ریه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت،چۆنکه ئه‌و ماده‌یه‌که له جه‌سته‌دا جێگر بوو ئیدی ناکرێت بیهێنییه ده‌ره‌وه. گرنگی ئه‌و ده‌رمانه: زۆر جێگه‌یی باوه‌ڕه( پایهA )؛به‌رده‌وام ڕشتنی هۆرمۆن به ڕێکوپێکی. کێشه: مرۆڤ نازانێت به دڵنیای کاتی ته‌واوبوونی کاریگه‌رییه‌که‌ی ئه‌و ده‌رزییه له جه‌سته‌دا.
ڕێگه‌به‌رگری به ڕێگه‌یی Implanon :3 ساڵ جارێک.
Implanon بۆرییه‌کی زۆر باریکه و به ئاسانی خوار ده‌بێته‌وه و له شێوه‌یی دنکه شقارته‌یه که له لایه‌ن پزیشکه‌وه له ژێر پێستدا داده‌نرێت( به‌شی ناوه‌وه‌یی باسک/قۆڵ له ژێر پێست). ئه‌و ڕێگه‌به‌رگرییه‌ش ته‌نیا هۆرمۆنی Progestogenی تێدایه‌و ڕۆژانه ڕاده‌یه‌کی پێویست له‌و هۆرمۆنه ده‌ڕژێته ناو جه‌سته به‌رده‌وام و ئافره‌ت تا ماوه‌یی 3 ساڵ ده‌پارێزێت له پێکهاتنی پرۆسه‌یی دووگیانی. گرنگترین خاڵ:زۆر جێگه‌یی باوه‌ڕه(پایهA )؛ ماوه‌یی 3 ساڵ پێویست ناکات مرۆڤ بیر له به‌رگریکردن بکاته‌وه؛به‌رده‌وام ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراو له ڕژێنی هۆرمۆن. کێشه:ئه‌وه ده‌بێ به ڕێگه‌یی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رپێیی له لایه‌ن پزیشکه‌وه ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ها ده‌رهێنانی به‌و شێوه‌یه(پزیشکی پسپۆر له‌و بواره‌دا).
ڕێگه‌به‌رگری به ڕێگه‌یی ته‌لی هۆرمۆندار یاخود Mirena :5-ساڵ جارێک.
ته‌لی هۆرمۆندار که Mirena ی پێ ده‌ڵێن و ئه‌وه‌ش له ڕیگه‌ی پزیشکه‌وه له ناو منداڵداندا جێگر ده‌کرێت. ئه‌و ته‌له ته‌نیا هۆرمۆنی جۆری Progestogen ی تێدایه و ڕۆژانه بڕێک له‌و هۆرمۆنه ده‌ڕێژێته ناو جه‌سته. Mirena بۆ ماوه‌یی 5 ساڵ کار ده‌کات و له‌و ماوه‌یه‌دا ئافره‌ت به‌رده‌وام ده‌پارێزێت له پێکهاتنی پرۆسه‌یی دووگیانی. ڕێژه‌یی هۆرمۆنی که ئه‌و ته‌له ده ی ڕێژێت ئه‌ونده که‌مه که جاری وایه هێلکۆکه له هێلکه‌دان جوودا ده‌کاته‌وه/به‌رهه‌ڵدا ده‌کات. ئه‌وه مه‌ترسی له سه‌ر په‌یدابوونی دووگیانی نابێت،چۆنکه کاریگه‌ری ڕژاندنی هۆرمۆنی ئه‌و ته‌له له ناو منداڵداندا هه‌یه. دوایی 5 ساڵ ده‌بێت ته‌له‌که ده‌ربێندرێت،ئه‌ڵبه‌ته ده‌کرێت زووتریش ده‌ربێت.ئه‌وه ده‌بێت به ڕێگه‌ی پزیشکه‌وه بێت. خاڵی باش:زۆر جێگه‌یی باوه‌ڕه(پایهA )؛ مرۆڤ تا ماوه‌یی 5 ساڵ پێویست ناکات بیر له به‌رگریی بکاته‌وه؛سووڕی مانگانه‌ی بێ ئازاره/ژانی که‌متر؛به‌رده‌وام ڕێژه‌یی ڕژانی هۆرمۆن که‌مه؛ئاسانتره به‌کارهێنانی به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دیکه بۆ نموونه پلاسته‌ر،کۆندۆم...هتد و که‌س هه‌ست پێ ناکات که به‌رگری ده‌کرێت. کێشه:ده‌بێ دانان و ده‌رهێنانه‌وه‌یی به ڕێگه‌یی پزیشکی پسپۆر بێت.
ڕێگه‌به‌رگری به ڕێگه‌ی ته‌لی مسی/مزی IUD :5-ساڵ
ئه‌و ته‌له‌مسییه پارێزه‌ری له پێکهاتنی پرۆسه‌یی دووگیانی تا ماوه‌یی 5 ساڵ ده‌کات و پێویسته به ڕێگه‌یی پزیشکه‌وه له ناو منداڵداندا جێگیر بکرێت. ئه‌و ته‌له هۆرمۆنی تێدا نییه و کاریگه‌ری له سه‌ر هێلکه‌کانی ئافره‌ت نییه.ئه‌رکی ئه‌و ته‌له‌مسه ئه‌وه‌یه که چالاکی و کاریگه‌ری سپێرم/تووخمه‌کانی پیاو هه‌ڵوه‌شێنێت،به جۆرێک که ئه‌وان نه‌توانن خۆیان به‌گه‌یه‌ننه هێلکه‌کانی ژن و تێکه‌ڵیان ببن و به‌رگری له پڕۆسه‌یی پیتێن ده‌کرێت.هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌له‌مسییه کارێک ده‌کات که په‌رده‌یی ناو منداڵدان Endometrium که‌متر ئاما‌ده/گونجاو بێت بۆ هێلکه و تووخم له وێدا بپیتێن. گرنگترین خاڵ: زۆر جێگه‌یی باوه‌ڕه(پایهA )؛تا ماوه‌یی 5 ساڵ پێویست با بیرکردنه‌وه له به‌رگری ناکات؛سووڕی ئاسایی مانگانه هه‌یه،که‌س هه‌ست پێناکات که به‌رگری ده‌کرێت. کێشه: سووڕی مانگانه هه‌ندیک درێژتره‌له کاتێ ئاسایی و له‌وانه‌یه کاتێ سووڕی مانگانه ژان زیاتر بێت؛ دانان و ده‌رهێنانی ده‌بێت به ڕێگه‌یی پزیشکه‌وه بێت.
ڕێگه‌ی به‌رگری به‌رده‌وام/هه میشه‌یی Sterilisation
به ڕێگه‌یی به‌رگریکردن Sterilisation که ده‌بێته ''به‌ستن'' ڕیگایه‌کی زۆر باوه‌ڕپێکراوه و ئه‌و میتۆده بۆ ژن و بۆ پیاو ده‌بێت. له حاڵه‌تی پیاودا،جۆگه‌له‌ی تووخم ده‌به‌سته‌رێت Vasectomy،له حاڵه‌تی ژن‌دا جۆگه‌کانی هێلکه ده‌به‌سترێن.ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه به ڕیگه‌یی پزیشکه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.له حاڵه‌تی پیاودا ده‌شێت ته‌نیا شوێنه‌که سڕ بکرێت و پێویست به بێهۆشی گشتی ناکات و مرۆڤ هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ده‌توانێت له نه‌خۆشخانه ده‌رچێت. دواکێشه‌یی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌وه‌یه که جاری وایه ڕێژه‌یه‌کی که‌م له پیاوان ئازاری گوونیان په‌یدا ده‌بێت Scrotalgy. به‌ڵام له حاڵه‌تی ژن دا پێویسته له نه‌خۆشخانه بخه‌وێت و به ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری و له ژێر بێهۆشی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت. ته‌نیا له حاڵه‌تی Ovabloc دا نه‌بێ که پێویست ناکات نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌دا بکه‌و‌ێت، له‌و میتۆده‌دا پزیشک بڕێک پێکهاته‌یه‌ک/ده‌رمانێکی تایبه‌ت که دروست کراو و سازگاره له گه‌ڵ جه‌سته‌یی مرۆڤ ده‌کاته ناو جۆگه‌کانی هێلکه‌ی ژن واته Salpinx /Fallopian tube به ڕیگه‌یی ده‌روازه‌یی منداڵدانڕا،و ئه‌و ده‌رمانه له‌وێدا خه‌ست و ده‌بێت و ده‌بێته هۆکاری به‌ستنی جۆگه‌کانی هێلکه یاخود بۆڕییه‌کان. Sterilisation /به‌ستن ده‌بێت وه‌کو شێوه‌یه‌کی به‌رگری هه‌میشه‌یی ئه‌ژمار بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی ژن دووگیان نه‌بێت. زۆربه‌ی خه‌ڵک کاتێک ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن که دڵنیا بن ئیدی ئاره‌زووی منداڵیان نه‌بێت/نه‌ماوه. به‌وحاڵه‌ش جاری وایه مرۆڤ دوایی خۆبه‌ستن ده‌یه‌وێت دیسان خۆی بکاته‌وه و بچێته‌وه ناو پرۆسه‌یی زاوزێ و دووگیانی واته نه‌زۆک نه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌ز و ئاره‌زووه هه‌بوو،ئه‌وه له ڕێگه‌یی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه دیسان ده‌کرێت بکرێته‌وه.ئه‌گه‌ری ئاماده‌یی بۆ زاوزێ و دووگیانی په‌یوه‌سته به جۆری میتۆد و چۆنییه‌تی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی که ئه‌نجام دراوه.له پیاودا ئه‌و ئه‌گه‌ره که‌متره له 50%. بۆ ژن ئه‌گه‌ری دیسان ئاماده‌یی بۆ دووگیانی زیاتره له 80%. خاڵی گرنگ:هه‌رگیز پێویست ناکات بیر له به‌رگریکردن بکرێته‌وه؛زۆر جێگه‌ی باوه‌ڕه:(پایهA)؛ میتۆدیOvablocشتێک که‌متر جێگه‌یی باوه‌ڕه:پایهB . خاڵی نه‌رینی:ئه‌گه‌ر پێشتر ڕێگه‌چاره‌سه‌رییه‌کانی دیکه‌ی هۆرمۆنه‌کان به‌کار هاتبن،ئه‌وه کێشه له سووڕی مانگانه‌دا دێته ئاراوه کاتێک که له به‌کارهێنانییان واز ده‌هێندرێت(نزیکه‌ی 25%ی ژنان).
شێوه‌کانی دیکه‌ی به‌رگریکردن که پێوسیت به به‌رگری ده‌رمانی/ئامێری/نه‌شته‌رگه‌ری...هتد ناکات.
ئه‌و شێوه به‌رگرییه له سه‌ر بناغه‌یی ئه‌وه‌یه که ژن هه‌موو مانگێک له هه‌ندێک ڕۆژی تایبه‌تدا ئاماده‌یی نییه بۆ پێکهاتنی پرۆسه‌یی دووگیانی(نه‌زۆکه)، دوو تا سێ ڕۆژ پێش و پاشی سووڕی مانگانه.له‌و ڕۆژانه‌دا جووته‌کان ده‌توانن بێ دڵه‌ڕاوکێ کرده‌وه‌یی سێکس بکه‌ن. کێشه‌یی ئه‌و میتۆده ئه‌وه‌یه که ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و ماوه‌یه کارێکی ئاسان نییه.ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره به ووردبینی ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه جێگه‌ی باوه‌ڕ دێته سه‌ر پایهB ئه‌و ڕاده‌یه ته‌نیا کاتێک پێک دێت که ڕۆژانه پێوانی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته،هه‌ڵسه‌نگاندنی لینجایی ناو زێی منداڵدان و ده‌روازه‌یی منداڵدان بکرێت. ئه‌و میتۆده به NFP که کوورتکراوه‌یی Natural Family Planning ناو ده‌بڕێت. له‌و میتۆده‌دا ئه‌گه‌ر هه‌موو خاڵه‌کان به ڕێکوپێکی ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وه جێگه‌ی باوه‌ڕ له پایه C ی دایه. هه‌روه‌ها ڕێگه‌یی به‌رگری Persona هه‌یه،که له‌و میتۆده‌دا ڕێژه‌یی هۆرمۆن له ناو میزدا دیاری ده‌کرێت،ئه‌و شێوه‌یه له پایهC وه تێ ناپه‌ڕێت. خاڵی باش:کاریگه‌ری نه‌رینی نییه له سه‌ر سووڕی ئاسایی مانگانه. خاڵی نه‌رینی: که‌متر جێگه‌یی باوڕه.
سه‌رچاوه: www.anticonceptie-online.nl www.ovabloc.com گۆڤاری gezondNU ژماره 10ی ئۆکتۆبری 2008
28 ی نۆڤێمبه‌ری 2008
|