په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 
الاتحاد العام اللاجئین العراقیین / فنلندا
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە فنلاند
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR_ FINLAND

________________________________________________________________

 


ڕێگە نادەین، ناسری و معماری و سەناتی دیپۆرتی ئیران بکەنەوە !
 


ئەمڕۆ بەرواری 25 کانونی دووەم بەمەبەستی ڕاوەستانەوە دژ بە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی سێ پەنابەر بۆ ئیران، بۆ دووەم جار خۆپیشاندانێکی تری فراوانمان لە ناوەڕاستی شاری هێلسنکیدا بەرپاکرد کەتیدا جیاواز لە بەشداربوونی ژماریەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەروەها نزیکەی 150 کەس لەم خۆپیشاندانەدا بەشداری کرد .


سەرەتا Katja Tuominen بەرپرسی تۆڕی ئازادی جموجوڵ پاش بەخێرهاتنی بەشداربووان ڕوونکردنەوەیەکی لەپەیوەند بە خۆپیشاندانەکەدا بەرنامەی خۆپیشاندانەکەی بۆ بەشداربووان راگەیاندن ، کەبەم شێوە بەڕیوەچوو .


بەڕێز خاتوو Minna Sirnö پەرلەمانتاری حزبی چەپ ئاماژەی مەیلی حکومەت بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانیک کرد کە تەنانەت کاریشیان هەیە بەبێ لەبەرچاوگرتنی دۆخی وولات ، سیاسەتیکی نائینسانیەو پیویستە بگوڕدێت ....


دواتر ریبوار عارف وەک بەرپرسی فیدراسیون لەفنلاند قەسەوباسێکی لە پەیوەند بە دۆخی سیاسی وئەمنیەتی ناوچەکە بۆ بەشداربووان کردو تیدا ئاماژەی بە دەست دریژیەکانی حکومەتی تورکیا و تۆباران و ئاوارەکردنی خەلکی بێ دیفاعی ناوچەکە کردو هاوکات هەنگاوەکانی حکومەتی (ج ا س) هەرلەمبارەوە ڕوونکردەوەو ئاماژەی بە اعدام و دەستگیری بەردەوامی خوێندکارانی زانکۆکانی ئیران کردو پەردەی لەسەر کردەوەی سەرکوتگەرانەی حکومەتی ( ج ا س ) هەلدایەوەو بەهانەکانی حکومەتی فنلاندی بۆ ئاسایش بوونی ئیرانی ناچەکە بەدرۆخستەوە !


پاشان بەڕێز خاتوو Anni Sinnemäki پەرلەمانتاری حزبی سەوز ووتی بەڵی من تێ دەگەم لەکاتێکی وادا خەڵکی لە هەوڵی ڕاگرتن و هەڵسپاردنی بریاری دیپۆرتکردنەوەی ئەم کەسانەدا بێت ، لەمبارەوە ئێمەش ناڕەزایەتی وشکاتی خۆمان بەرزدەکەینەوە ... هەرەوەها Marja-Liisa Laiha سکرتیری بەشی خارجیانی کیساکانی فنلاند لەم خۆپیشاندانە بەشداریکردو نارەزایەتی خۆی دژ بە بریاری دیپۆرتکردنەوەی ئەم سێ پەنابەرە دەربری وپشتگیری خۆیانی لە داواکاریەکانی خۆپیشاندانەکە ڕاگەیاند.


شایەنی باسە ڕۆژانی سێ شەمەو چوار شەممە 15 پەنابەرو دۆستانی فنلاندی لەناوەراستی شاری هێلسنکیدا مانیان گرت و ڕاگەیاندن و زانیارو فۆرمی ئیمزاکردنیان دەدایە دەست ڕێبوارانێک کە بەو ناوەدا تێپەڕِدەبوون و بەتایبەت بە کەسانێک کە هاودڵی یان لەگەلدا دەکردن. کە هاوکات چەند ڕادیۆو ڕاگەیاندن هەواڵی ئەم مانگرتنیەیان ڕاگەیاندن و چاوپیکەوتنیان لەگەل ریبوار عارف و کەس و کاری بارزان ناسری ئەنجامدا لەوانە رۆژنامەی !


هەروەها لەم خۆپشاندانەدا بەریز خاتوو Marina Barbalata نووینەری فیدراسیۆنی گەنجانی سەوزی ئەوروپا (Federation of Young European Greens، FYEG)بەزمانی ئینگلیزی نارەزایەتی خۆی دژ بە بریارەی حکومەتی فنلاند دەبری و بەلینیدا کە وەک خۆیان لەریگەی ئەوروپای هاوبەشەوە بەدوای ئەم بریارە ناعادلانەوە بن . هەروەها دۆاتر کۆبوونەوەیەکی لەگەل ڕێبوار عارفدا ئەنجامدا بەمەبەستی بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەپەیوەند بەنەبوونی ئەمنیەت لەئیران وناوچەکەدا ...

 


فیدراسیونی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی لەفنلاند
25 /1 / 2008
 

______________________________________________________________________

fedirq@welho.com               Tel : 00358 440464905              www.federasion.org