ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی سێ حیزبی کوردستانیی دژ به تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز.. خه‌ڵکی مافخوازی کوردستان..
رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چه‌نده‌مین جاره که ناوچه سنوورییه‌کانی باشووری کوردستان به خه‌ستی تۆپباران ده‌کا. ئه‌و ده‌ستدرێژییانه ئاواره بوونی خه‌ڵکی گونده سنوورییه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه و زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆریش به سرووشتی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێ.
رێژیمی دوواکه‌وتووی ئاخوندی ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆی ترکیه که چاویان به پێشکه‌وتنی بواره جیاجیاکانی ئه‌و پارچه ئازاده له کوردستان هه‌ڵنایه، بۆ شێواندنی باروودۆخی سه‌قامگیری باشووری کوردستان و گوشار خستنه‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر جاره و به بیانوویه‌که‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و پارچه له خاکی کوردستان.
کۆمیته‌کانی PAK و کۆمه‌ڵه و PDKI له نۆروێژ، ئه‌م ده‌سدرێژییانه مه‌حکوم ده‌که‌ن و له‌و هێز و ده‌وڵه‌تانه‌ی که به‌رپرسی پاراستنی سنووره‌کانی کوردستانن ده‌خواز‌ن، سنوورێک بۆ ده‌سدرێژییه‌کانی ئێران دابنێن. ئه‌رکی هه‌نووکه‌یی و به په‌له‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵیش ئه‌وه‌یه بۆ ڕاگرتنی ئه‌و تۆپبارانانه هه‌ڵوێستێکی لێبڕاوانه بگرێته‌به‌ر و له رێگای دام و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی خۆیه‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئوروپا ئاگادار بکا بۆ گوشار خستنه سه‌ر رێژیمی تاران.
هه‌ر له‌و کا‌ته‌شدا هاوخه‌می قووڵی خۆمان له‌گه‌ڵ خوشک و برا ئاواره و زیان لێکه‌وتووه‌کانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه سه‌ره‌ڕۆیانه، ده‌رده‌بڕین.
1- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران 2- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران 3- پارتی ئازادیی کوردستان
نۆروێژ 30 جۆزه‌ردانی 2708 19 ژوئه‌نی 2008
|