راگه‌یه‌ندراوی '' پاک '' سه‌باره‌ت به خولێکی دیکه‌ی گوشار و سه‌رکوتی رۆڵه‌کانی کوردستان.
له ماوه‌ی 2 حه‌وتووی ڕابردوودا داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی خولێکی تازه‌ی په‌لاماردان و گوشاریان بۆ سه‌ر رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌سپێکردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ئیتلاعات له ژماره‌یه‌ک له شاره‌کانی کوردستان پۆلێک خوێندکار و رۆژنامه‌نووسیان ده‌سگیر کردووه و بێدادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی ژماره‌یه‌ک حوکمی ناڕه‌وای زیندان و دوورخستنه‌وه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له هاووڵاتیان به‌بێ دیاریکردنی چاره‌نووسیان له گرتووخانه‌کاندا ڕاگیراون. ئه‌م خوله له سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگ شاره‌کانی ماکۆ، مهاباد، بۆکان، سه‌رده‌شت، مه‌ریوان، سنه، کامیاران و کرماشانی گرتووه‌ته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، له ماوه‌ی نزیک به 3 ده‌یه‌ی داگیرکردنی کوردستان له لایان کۆماری ئیسلامییه‌وه، سه‌رکوت و گرتن و ئه‌شکه‌نجه و کوشتن، کاری سه‌ره‌کیی سه‌رجه‌م داموده‌زگا سوپایی و سیخوڕییه‌کانی رێژیم بووه و تا ئێستا نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س له رۆڵه‌کانی کوردستان به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌ده‌ستی هێزه‌کانی رێژیم شه‌هید کراون. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له هه‌ر خولێکی په‌لاماردانی خه‌ڵکدا، مه‌به‌ستی تایبه‌تییان هه‌یه. به بڕوای چالاکانی نێوخۆی وڵات و به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م خوله له گرتن و گوشاری رێژیم ده‌گه‌ن، وا وێده‌چێ ئه‌م شه‌پۆلی گرتن و گوشار هێنانه، جۆرێک تۆڵه‌کردنه‌وه بێ له هه‌ڵوێستی خوێندکاران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان له ته‌حریم کردنی شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردن که بڕیاره رۆژی 24 ڕه‌شه‌مه‌ی 1386هه‌تاویی به‌ڕێوه‌بچێ. هه‌روه‌ها به ئامانجی چاوترسێنکردنی دانیشتووانی کوردستانه له‌به‌ره‌به‌ری یاد و بۆنه جۆراوجۆره‌کانی مانگه‌کانی رێبه‌ندان و ڕه‌شه‌مه‌دا که هه‌موو ساڵێ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌پێی ده‌رفه‌ت بیره‌وه‌ریی و رێوره‌سمیان بۆ رێکده‌خه‌ن.
پارتی ئازادیی کوردستان په‌لاماری داموده‌زگاکانی رێژیم بۆسه‌ر رۆڵه‌کانی کورد و حوکمه‌کانی بێدادگاکانی رێژیم دژ به‌وان به‌توندی مه‌حکوم ده‌کا و داوا له رێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لایه‌نگری ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کا، کۆماری ئیسلامی بۆ به‌ردانی گیراوه‌کان و ده‌سهه‌ڵگرتن له په‌لاماردانی خه‌ڵک، بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ئازادیی کوردستان 27 ڕێبه‌ندانی 2707 16 فێورییه‌ی 2008
|