په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٨\٢٠١٤

رێگەی رزگاربوون بەرانگژبوونەوەی دەسەڵاتدارە داگیرکەرەکانە
نەک نارەزایی و خۆپیشاندان لە دژی ئاوارە بێ دەسەڵاتەکان.

 

 

 

میللەتی بندەست رەگەزپەرستەکانیشی بە رەگەزپەرستەکانی میللەتان ناچن! سەیر لەوەدا نییە لە نێو میللەتەکەی ئێمەش کۆمەڵێک رەگەزپەرستی مێشک پووچ هەبن وەک ئەوەی لە نێو هەر میللەتێکی دیکەدا هەن و بەرئەنجامی ئەوەن کە حیزبەکان و دەسەڵاتدارە سیاسەتبازەکان گیانی رەگەزپەرستیی لە نێو میللەتدا بڵاودەکەنەوە، بەڵکە سەیر لەوەدایە وەک ئەوەی ئێستا دەیبیستین رەگەزپەرستە مێشک پووچەکانی خۆمان لەگەڵ ئەوەی باش دەزانن ئێمەی کورد خودی خۆمان کوشتەی دەستی رەگەزپەرستیین دەیانەوێ خۆپیشاندان دژی ئەو ئاوارە عەرەبانەی نەینەوا ئەنجام بدەن کە لە ترسی تیرۆریستە تاریکپەرستەکانی ئیسلام (داعش) ئاوارە بوونە، سەیرتر لەوەش ئەوەیە کە ئەو هەڵوێست و خولیایە رەگەزپەرستییەیان بە کار و خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەزانن و پێیان وایە لە پێناو رزگاریی و سەربەخۆیی کوردستان تێدەکۆشن.. بەڵام هەرگیز ئازایەتیی ئەوە لە خۆیان نابینن و هەر بیریشی لێ ناکەنەوە خۆپیشاندان دژی سوپایە داگیرکەر و دڕندەکانی تورکیا و ئێران ئەنجام بدەن کە لەوەتەی هەن کوردان کوشتوبڕ دەکەن و بە زەقەی چاوی دەسەڵاتە پەڕپووت و ناسەروەرەکەی هەرێمیش هێزەکان و سیخوڕەکانیان لە نێو خاکی باشوور دان و بە ئارەزووی خۆیان تەڕاتێنی تێدا دەکەن!

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک