١\٤\٢٠٢٣
ره‌گه‌زی متمانه
له كاری رۆژنامه‌نووسییدا.

نەژاد عەزیز سورمێ
متمانه وه‌ك پره‌نسیپێكی به‌هره‌گیری و ڕاستبێژی و ڕاستیزانی و
پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رو ئه‌و به‌ر ، ئه‌گه‌ر له بواره‌كانی
تری ژیاندا پێویست بێ ، دروستكردنی له بواری رۆژنامه‌نووسیدا ،
فاكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌یبه‌ت پێدان و خوێنه‌ر په‌یداكردن و ئارشیڤێكی
باوه‌ڕ پێكراوه كه مێژووی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێ.. لێره‌دا چه‌ندی
ڕه‌گه‌زی خێرایی له كاری رۆژنامه‌نووسیدا گرنگ بێ ، ئه‌وه‌نده‌ش
ئاشكراگۆیی و دیزه به‌ده‌رخونه نه‌كردنی ڕاستی له هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ
و ڕیپۆرتاژانه‌ی ڕۆژنامه‌نووس بڵاویان ده‌كاته‌وه گرینگه ..
هۆیێكیشه كه به ڕابردنی ڕۆژگار ده‌بێته بناغه‌یه‌كی پته‌وی هه‌ڵنانی
متمانه له نێوان خوێنه‌ر و بینه‌ر و گوێگر و ڕۆژنامه‌نووس..
له‌وه‌ته‌ی میدیای كوردستان ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی به‌خۆوه دیوه (دوای
راپه‌ڕین) به‌تایبه‌تیش له ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه ، زۆرجار له هه‌واڵی
وا هه‌ڵنگوتین كه سه‌رله‌به‌ری دروستكراو بووه!! یا بڵاوكردنه‌وه‌ی
وتارێك ، ڕپۆرتاژێكی دیاریكراو به‌نیازێكی تایبه‌تی دوور له مه‌به‌ستی
ڕۆژنامه‌نووسیانه‌ی ڕووت ، كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌چێته‌وه خانه‌ی
ڕیكلامێكی حه‌ق نه‌دراو ، له‌لایه‌كه‌ی تریش هۆیه‌ك بۆ له‌ق بوونی متمانه
له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ران.
كزبوونی متمانه جگه له‌وه‌ی به‌تێپه‌ڕبوونی كات خه‌ڵكی پێ له ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن ده‌سه‌نگرێته‌وه ، له ئاكامیشدا وای لێ دێ بڕوا به‌ڕاستیه‌كانیش
نه‌كا..
نه‌مانی متمانه‌یش هه‌میشه كولتوورێكی دواكه‌وتووی وای لێ ده‌كه‌وێته‌وه
كه هه‌رگیز توانای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پێشهاته‌كانی نامێنێ ، ئه‌وده‌م
له ڕووی ناچاریه‌وه هۆیه‌كانی میدیا هه‌ر به‌دوایی ئه‌ركی ڕووناهیكاریان
له بیرده‌چێته‌وه و وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كی تر پابه‌ندی بازاڕ ده‌بن
، له هه‌مان كاتدا هه‌موو ئیمكانیاته ئابووریه‌كانیش هه‌ڵده‌لووشێ..
تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه تۆتالیتارییه‌كان به‌رچاوترین نموونه‌ن ، نزیكترینیشیان
ڕژێمی به‌عس بوو .. وای لێهاتبوو نه‌كه‌س توانای خوێندنه‌وه‌ی
ڕۆژنامه‌كانی مابوو ، نه‌كه‌س تاقه‌تی ته‌ماشكردنی ته‌له‌فزیۆن كه
به درێژایی ماوه‌ی په‌خش له ٠٩٪ی په‌یوه‌نددار بوو به هه‌واڵ و
سه‌ردانه‌كانی دیكتاتۆر.
به‌و ڕه‌نگه ئه‌وسا شتێك نه‌بوو به‌ناوی متمانه له نێوان ئه‌و ده‌زگایانه
و خه‌ڵكدا.. ئینیتمای نیشتمانیش كه ئێستا باسی لێ ده‌كرێ كاردانه‌وه‌یه‌كی
سرووشتی بوونی ئه‌و متمانه‌یه‌یه..
دیاره له‌ق بوونی متمانه‌یش به ته‌نیا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی
ناڕاست و دروستكراو و ته‌شریفاتیه‌وه ناوه‌ستێ ، به‌ڵكو زۆر جار په‌یوه‌ندی
به چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ڕۆژنامه‌نووسیانه‌ی بابه‌تێكی
دیاری كراویشدا ده‌بێ ، له‌وه‌ی جۆرێك له چه‌واشه‌كردنی خوێنه‌ری
تێدایه ، به نموونه زۆر له‌و وتار و بابه‌تانه‌ی كه بووه به
باو له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانمان بڵاو ده‌كرێنه‌وه (به كوردی) سه‌یر
ده‌كه‌ی نووسه‌ره‌كه‌ی كوردی نازانێ ، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه به‌خۆیشی
له وتاره‌كه‌ی خۆی نه‌گا ، كه له ئه‌سڵدا به عه‌ره‌بی یا
زمانێكی دیكه‌ی نووسیووه! له حاڵه‌تی زمانه‌كانی تریشدا هه‌ر به‌و
شێوه‌یه.. به‌ڕاستی تائێستا تێناگه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێكی عه‌ره‌بی
به كوردی به‌بێ ئاماژه‌پێدانی ئه‌وه‌ی كه وه‌رگێڕدراوه چ په‌ند
و حیكمه‌تێكی تێدایه؟! بێگومان ئه‌م كولتووره سه‌قه‌ته هۆیه‌كی دیكه‌ی
له ده‌ستدانی متمانه‌یه.
دوا جار هه‌قه ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و ڕۆژنامه‌نووسی كورد كه
ئێستا پێگه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك جێگیر بووه ، هه‌وڵ بده‌ن دوور بن له‌و
لێگۆڕان و یاساشكێنییه كه سه‌ره‌ڕای به‌تاڵ بوونی وه‌همی ئه‌وه‌ی
ته‌ماشا ده‌كرێ و گوێی بۆ ڕاده‌دێردرێ و ده‌خوێندرێته‌وه ، هه‌موو
كه‌لارێكی متمانه‌یش به‌سه‌ریه‌كدا ده‌ڕۆخێنێ..
به‌م جۆره له بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سك بترازێ نه‌گوێی لێ ده‌گیرێ و
نه‌ته‌ماشا ده‌كرێ و نه‌ده‌خوێندرێته‌وه.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|