ره‌گه‌زپه‌رستی و
فاشیزم.

سه‌لام عارف
ئه‌مڕۆ ڕه‌وی برسیکراوه‌کان و تۆقێنراوه‌کانی دنیا به‌ره‌و ئه‌وروپا
بۆته مایه‌ی وروژاندنی هه‌ست و فکری ته‌وژمی ڕاسیزم و فاشیزم له ئه‌وروپا
و ئه‌مه‌ریکای عه‌جه‌ب دیموکراتی. ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌و عه‌جه‌ب
دیموکراتییانه له پشت ئه‌و وروژاندنه‌وه‌ن و زیاتر له جاران گڕی خۆش
ده‌که‌ن تا ئه‌و دیارده نه‌هێڵن؛ یا هه‌ر هیچ نه‌بێت لای خۆیانه‌وه
ڕاده‌یه‌کی بۆ دابنێن. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بۆته هۆی قوتکردنه‌وه‌ی
پرسیارێک، که ئه‌وه ده‌هێنێت که‌سێک سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بێت،
پرسیاره‌که‌ش ئه‌مه‌یه: "بۆ ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌کانی سه‌رمایه‌داران
گێلن به‌وه که کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری پێویستی به‌و ڕه‌وه نییه و
نه‌ماوه؟"
نه‌خێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه و حزبه سیاسییه‌کانی گوایه به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکارن
گێل نین و له‌و بواره‌دا به ئه‌وپه‌ڕی هۆشمه‌ندیی چینایه‌تیانه‌وه
بۆی چونه‌ته به‌ره‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و فاشیزمیه‌وه. لێره‌دا، ده‌بێت
ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت ده‌سه‌ڵات و حزبه سیاسییه‌کان له هه‌موو ئه‌و
وڵاتانه‌دا به یه‌ک شێواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه‌دا ناکه‌ن
و ئه‌وه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌م هه‌مه‌چه‌شنی مامه‌ڵه‌کردنه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کان
تۆزقاڵێک له کاکڵه‌ی مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت. بمانه‌وێت یا نا، ده‌سه‌ڵات
له دێرزه‌مانه‌وه بۆته زه‌نگاوی له‌خۆگرتن و هه‌ڵهێنانی که‌سانی به‌توانای
ئه‌و ته‌وژمه فکری و سیاسییه ڕه‌گه‌زپه‌رست و فاشیزمه ده‌سه‌ڵاتخوازه،
جا ئیتر ئه‌وه له ڕێگه‌ی عه‌جه‌ب هه‌ڵبژاردنه دیموکراتییه‌کانیشه‌وه
بێت، هه‌روه‌هایه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی مه‌سه‌له‌که
مه‌به‌ستمان له باسه‌که ڕۆشنتر ده‌بێت. په‌نجا سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
سه‌رمایه‌داران له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه به دنیادا
ده‌گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازووی ئه‌ستوور و له‌شی پڕ له شیله و به
په‌یمانی فه‌رمی ده‌یانهاوردن و ڕه‌وانه‌ی بواره‌کانی به‌رهه‌مهێنانیان
ده‌کردن. هێنانیشیان به په‌یمانی فه‌رمی، هه‌ر بۆ ئه‌وه بوو که‌س بۆی
نه‌بێت سه‌رپێچی بکات و بۆی ده‌رچێت و جێگه‌ی کار به‌جێبهێڵێت. ئه‌م
حاڵه‌ته له هه‌ندێک جێگه و بۆ زیاتر له نیوسه‌ده پیاده ده‌کرا و
ناوی لێنرابوو یارمه‌تی و هاوکاری و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
دوای دروستکردنی هه‌لومه‌رجێکی ژیانی پڕ له برسێتی و تۆقاندن که عه‌جه‌ب
دیموکراته‌کانی دنیا؛ ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وروپا، ئوسترالیا دروستیان کرد،
وایکرد و کردووه له دنیادا به سه‌دان هه‌زار که‌س بۆی ده‌رچێت و
زێدی باووباپیریان جێبهێڵن و ڕوو بکه‌نه به‌هه‌شته‌کانی؟ سه‌ر ڕووی زه‌مین.
که‌چی وا ئه‌مان، ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌کان و حزبه سیاسییه‌کان، ته‌نانه‌ت
سۆسیالیسته سه‌له‌فییه‌کانیش، ڕه‌تیان ده‌که‌نه‌وه ڕاو ده‌نرێڕن و ده‌رده‌کرێن.
بێگومان ئه‌وه‌ش هۆکاری خۆی هه‌یه، بۆ ده‌رخستن و ڕوونکردنه‌وه‌یان،
په‌نا ده‌به‌مه به‌ر چه‌ند حاڵه‌تێک له‌و وڵاتانه‌دا که تا ڕاده‌یه‌ک
شاره‌زاییم تیایاندا هه‌یه له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه:
* له هه‌موو ئه‌و عه‌جه‌ب دیموکراتییانه‌دا ناوبه‌ناو هه‌ر چوار ساڵ
جارێک گۆڕانێکی سه‌رتوێژی ڕوو ده‌دات. واته چه‌ند ده‌موچاوێک ده‌گۆڕێت
به چه‌ند ده‌موچاوێکی تر به ناوی گۆڕانی حکومه‌ته‌وه؛ ئیتر چه‌پ به
ڕاست یا ڕاست به چه‌پ، کۆماری به دیموکراتی یا دیموکراتی به کۆماری،
جارێکی تر کرێکاری به موحافزی یا به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و جێگه‌گۆڕکێکه
به دوور نییه له کاریگه‌ریی ژێرخانی کۆمه‌ڵگه و هه‌روا ئه‌میش به
دوور نییه له کاریگه‌ریی گۆڕانه سیاسییه‌کان. له‌و میانه‌دا به سه‌دان،
ده‌توانم بڵێم به هه‌زاران، کارگه و کۆمپانیای گه‌وره و پاشکۆکانیان
وڵاتانی دایک به جێ ده‌هێڵن و ڕوو ده‌که‌نه هه‌وارگه‌ی ئارامی و هه‌رزانتر.
واته ڕوو ده‌که‌نه ئه‌و جێگایانه که تیایاندا هێزی بازوو زۆر هه‌رزانتره
و که‌شوهه‌وای به‌رهه‌مهێنان تیایاندا ئارامتره. به واتایه‌کی تر، ئه‌و
جێگایانه‌ی که مانگرتن و تێکدانی که‌شوهه‌وای به‌رهه‌مهێنان تیایاندا
نه‌بۆته کولتووری کارگه‌ران. له‌و بواره‌دا نموونه زۆرن و ئێمه ته‌نها
دوو نموونه ده‌خه‌ینه ڕوو. گواستنه‌وه‌ی سه‌دان کارگه و کۆمپانیای ئه‌مه‌ریکایی
و فره‌ڕه‌گه‌ز بۆ وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین و ئه‌فریقا و ئاسیا به
تایبه‌تی وڵاتی مه‌کسیک که به ده‌یان که‌مپی کارکردنی تێدا کراوه‌ته‌وه،
ئه‌مه جگه له گواستنه‌وه‌ی کاری به‌رهه‌مهێنانی ئوتۆمۆبێلی ڤۆکس
واگن به تایبه‌تی بۆ مه‌کسیک و به‌رازیل. له‌وه‌ها حاڵه‌تێکدا ده‌بێت
سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌کانیان چ پێویستییه‌کیان به کرێکارێکی مه‌کسیکی
یا به‌رازیلی بێت ڕوو بکاته وڵاته‌که‌یان و به هه‌قده‌ستی کرێکاری
لای خۆیان کار بکات!
* سه‌رده‌مێک ده‌وڵه‌ته‌کان و سیاسه‌تمه‌داران هانی ڕه‌وی کرێکارانیان
ده‌دا به شه‌پۆل ڕوو بکه‌نه وڵاته‌کانیان ته‌نها مه‌به‌ست هه‌رزانیی
هه‌قده‌س نه‌بوو، به‌ڵکو به‌کاریان ده‌هێنان بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی
دیاریکراو، به کاریان ده‌هێنان بۆ قه‌ڵه‌وکردن و به‌هێزکردنی ته‌وژمی
ده‌مارگیریی نه‌ته‌وایه‌تی، به تایبه‌ت ئه‌و کاته‌ی بینیان کارگه‌ران
به گشتی یه‌کڕیز و هاوخه‌باتن له مانگرتنه‌کان و خۆپیشاندنه‌کاندا بۆ
داواکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ئه‌گه‌رلاپه‌ره‌کانی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی
کرێکاری و سه‌ندیکایی هه‌ڵبده‌ینه‌وه، پڕن له نموونه‌ی ئه‌و ڕاستییه؛
به‌تایبه‌تی له فه‌ره‌نسه و ئیتالیادا. هه‌ر له‌وێشدا چۆنیه‌تیی به‌هێزکردنی
ته‌وژمی ڕاسیزم به باشی به‌دی ده‌کرێت، پاشانیش تا ئه‌مرۆ به باشی ده‌یبینین
چۆن دژایه‌تی و به‌ربه‌ستی ڕه‌وی خه‌ڵکی برسیکراو و تۆقێنراوی دنیا ده‌که‌ن،
دروستکردنی دیواره‌که‌ی نێوان مه‌کسیک و ئه‌مه‌ریکا و داخستنی که‌مپه‌کانی
ئه‌وروپا به تایبه‌تی له فه‌ره‌نسه بۆ نموونه داخستنی که‌مپی (سانگات)
و (جه‌نگه‌ل)، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه که سیاسه‌تمه‌داران له‌وه
گه‌یشتن که ده‌بێت ئه‌و ده‌نگانه ده‌ست بخرێنه‌وه که ته‌وژمی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی
ئه‌وپه‌ڕگرتوو بۆته خاوه‌نیان، چونکی ئه‌و ده‌نگانه ده‌نگی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ن
له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. بۆ ئه‌وه‌ش هیچ چارێکی تریان له به‌رده‌مدا
نه‌مابوو له‌وه زیاتر که ئاوه‌ژووی سیاسه‌تی جارانیان کار بکه‌ن و وا
خۆیان ده‌ربخه‌ن که له نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان دڵسۆزتر و به‌وه‌فاترن
بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان، هه‌ربۆیه که‌وتوونه‌ته ڕاوکردن
و گرتن و ده‌رکردنی ئه‌و بێگانانه؟ جا له‌م ڕاوه‌بێگانه‌یه‌دا به
ڕوواڵه‌ت ڕاستڕه‌وه ته‌قلیدییه‌کان خۆیان وه‌ک سووره‌ی به‌ر له‌شکر
ده‌رده‌خه‌ن و ده‌رخستووه، سه‌نته‌ر و که‌مپه‌کان داده‌خه‌ن و ڕۆژانه
به سه‌دان له‌و برسیکراو و تۆقێنراوانه ده‌ستگیر ده‌که‌ن و ڕه‌وانه‌ی
گۆڕه‌پانه‌کانی مه‌رگ و برسێتیان ده‌که‌نه‌وه. وه‌کو ئه‌مان خۆیان، چ
وه‌ک ده‌وڵه‌ت چ وه‌ک حزب، ته‌وژمی سیاسیی به‌شدار و ئامرازی کاریگه‌ر
نه‌بووبن و نین له دروستکردنی ئه‌و برسێتی و کوشتنه‌دا که هه‌یه له
دنیادا. له‌و کاره نامرۆییه‌شدا، ڕه‌وانه‌کردنه‌وه و ناردنه‌وه‌ی هه‌زاران
که‌س بۆ باوه‌شی مه‌رگ و برسێتی، ئه‌وه مرۆڤدۆسته عه‌جه‌ب دیموکراته‌کانن
که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ک هه‌بێت نه له‌سه‌ر
ئاستی وڵات نه له‌سه‌ر ئاستی دنیا که ڕێکخراوی (پۆلیسه یه‌کگرتووه‌کان)
ده‌ریکردبێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و کاره فاشیستییه. مه‌گه‌ر ئه‌وه
فاشیزم نییه بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات یا
ڕاگرتنی، ڕۆژانه سه‌دان مرۆڤ ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌می مه‌رگ و برسێتی
بکرێت! ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌مرۆ وه‌ک دوێنێ ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌زاران
له‌و مرۆڤانه پاره‌ی ته‌قه‌مه‌نیی چاره‌که‌سه‌عاتێکی تێناچێت.
جا له‌و کاره نامرۆیی فاشیستییه‌دا ئه‌وانه‌ی ناونراون چه‌پ؟ یا ڕاست؟
وه‌ک هه‌موو بواره‌کانی تری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به لۆجیکی هه‌مان
پرۆگرام قسه و کار ده‌که‌ن. کاتێک هێرشکردنه سه‌ر کۆچکه‌رانی
برسیکراو و تۆقێنراوه‌کان له ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژیدا بوو، که‌سی یه‌که‌می
حزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسی؛ میشێل ڕۆکار، ئه‌وده‌مه‌ی سه‌ره‌کوه‌زیران
بوو به ئاشکرا ده‌یوت: "وڵاتی ئێمه؛ فه‌ره‌نسه، ته‌نه‌که‌ی زبڵ نییه
هه‌موو زبڵێکی تێ فڕێ بدرێت!" ئه‌و بۆچوونه فاشیستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌ی
ئه‌و وه‌ک په‌تایه‌ک هه‌موو چه‌پی ئه‌وروپایی گرتبووه‌وه، ته‌نانه‌ت
سه‌رانی حزبه شیوعییه‌کانیش له بۆنه سیاسییه‌کاندا بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن
دووپاتیان ده‌کرده‌وه. بۆ نموونه جۆرج مارشیه؛ سکرتێری گشتی حزبی
شیوعیی فه‌ره‌نسی، هه‌مان قسه‌ی ده‌کرده‌وه به‌ڵام به داڕشتنێکی تر.
ئه‌مڕۆش وا گه‌رمه‌ی خۆئاماده‌کردنه بۆ هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌کان و
شاره‌وانییه‌کان، ده‌سه‌ڵات هێرشی خۆی ده‌ست پێکردووه به داخستنی سه‌نته‌ر
و که‌مپه‌کان به تایبه‌تی هێرش له‌سه‌ر سه‌نته‌ری (جه‌نگه‌ڵ)ه له
باکووری فه‌ره‌نسا. له‌م تراجیده مرۆییه‌شدا سۆسیالیسته سه‌له‌فییه‌کان
نقه‌یان لێوه نایه‌ت، ناوبه‌ناو به ڕوویه‌کی شه‌رمنه‌وه هه‌ر بۆ په‌یداکردنی
ده‌نگه‌کان باس له‌و نه‌گبه‌تانه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: "داخستنی جه‌نگه‌ڵ
کارێکی خراپ نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه ته‌واو به‌شمه‌ینه‌تن وهیچ
هه‌لومه‌رجێکی ته‌ندروستیان نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی نه‌بن؟"
ئه‌و جێگه‌یه داخستنی خراپ نییه، ئیتر به‌بێ هیچ ته‌رحێکی تر وه‌ک ئه‌لته‌رنه‌تیڤێک!
ئه‌و جۆره له سۆسیالیست، له هه‌ندێک کۆڕ و کۆمه‌ڵدا، بۆ گاڵته‌جاری
پێیان ده‌وترێت: "چه‌پی بێ ئه‌لته‌رنه‌تیڤ". سۆسیالیسته سه‌له‌فییه‌کان
هیچ کاتێک پرۆگرامێگی شۆڕشگێڕی ڕادیکالی ئازادیخوازی دژه‌ده‌سه‌ڵاتیان
پێ نه‌بووه و نییه و ناشبێت، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌یر نییه بۆ مه‌سه‌له
لاوه‌کییه‌کانیش هه‌روا بوون وهه‌روا ده‌بن به لۆجیکی ده‌سه‌ڵاتخوازانی
ئه‌و به‌ره‌یه‌ی که ناونراوه به‌ره‌ی ڕاست بیر ده‌که‌نه‌وه و ڕه‌فتار
ده‌که‌ن. به واتایه‌کی تر، ململانێیه‌ک، دژایه‌تییه‌ک، له نێوان ئه‌و
دوو به‌ره‌یه‌دا (چه‌پ؟) و (ڕاست؟) بوونی نییه و ململانێ ودژایه‌تی وا
له نێوان هێزی ده‌سه‌ڵاتخواز و هێزی سۆسیالیستی ئازادیخوازی دژه‌ده‌سه‌ڵاتدایه.
هێزی پاڵنه‌ری ڕه‌تکردکردنه‌وه‌ی ئه‌و (بێگانانه) ئه‌وه‌یه که خۆیان
زۆر ده‌ریده‌بڕن و ده‌ڵێن: "ئه‌وانه له ئێمه ناچن!"، ئه‌مه‌ش هه‌مان
بیرکردنه‌وه‌ی فاشیسته‌کانه. به واتایه‌کی تر فکری "نه‌ته‌وه‌ی پاکژ
و هه‌ڵبژێراو". له ڕه‌فتاریشدا ئه‌وه لایان بۆته کارێکی ئاسایی که
ڕاو بنرێن و ده‌ربکرێن و بدرێن به ده‌م قه‌ده‌ری برسێتی و مه‌رگه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و فکر و ڕه‌فتاره هه‌مان فکر و ڕه‌فتاری نازییه‌کان؛ هتلر،
فرانکۆ، موسولونی نییه که له‌سه‌ر سه‌کۆی "نه‌ته‌وه‌ی پاکژوهه‌ڵبژێرراو"
و کوشتار هه‌ڵچنرابوو ئه‌ی چییه؟؟ هه‌ندێک نووسه‌ر هه‌ن ئه‌مه‌یان
باش ناویان ناوه: "به‌ربه‌ریه‌تی دیموکراتی مرۆڤدۆست".
27.09.2009
|