په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

ڕێگیریی لە بەرده‌م شکاندنى ئابڵوقەى سەر خەڵک و پەلاماردانى ڕۆژنامەنووسان مەحکومە.

 

 


لە چوارچێوەى ئەو بەرتەسک کردنەوە و ڕێگریانەى بۆ ئازادى و ئازادى ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن و هەڵسوڕانى سیاسى ....هتد کە دەسەڵاتدارانى کوردستان بڕیاریان لەسەرداوە و بەکردەوەش دەمێک ساڵە خەریکى بەرەو پێشبردنین ، وە ئێستا لەهەوڵى بە یاسایکردنەوەیدان ، کە پێشتر بە هۆى کێشمەکێشمیان لەسەر بەشکردنى داهات و پاروى دەمى خەڵکى کوردستان لە دەورەى" پەڕلەمانى یەکەمدا "نەیان توانى بەیاساى بکەنەوە ، بەڵام کەمتەرخەمیان تێدا نەکردوە . وەک لە دواین هەوڵیاندا کە ویستیان و دەیانەوێت کۆنەپەرست ترین یاسا بۆ کارى ڕۆژنامەنووسى و ئازادى ڕادەربڕین خۆپیشاندان و مانگرتن بسەپێنن . ئێستا لەژێرداواى حکومەتە کۆنەپەرستەکانى ناوچەکەدا بەشێکى ئەوکەسانەى ڕۆژانێک بە نەغمەیەکى لیخن داوایان لێدەکردن دەنگ بە دەسەڵاتى ئەمانبدەن تا فردەوسیان بۆ دروست بکەن ،ئێستا نەک هەر فیردەوسیا بۆ دروست نەکردوون بەڵکە هاتون دایان بڕیون و ئابڵوقەیان خستونەتە سەر و کردویاننەتە بارمتەى پاراستنى پەیوەندیەکانیى خۆیان لەگەلڕ ئەو دەوڵەتانە ، ئابڵوقەى سەر قەندیل بەڕێکەوتن لەگەلڕ دەوڵەتى میلیتارى و کۆنەپەرستى تورکیا و حکومەتى عێراقی و چاو نوقان و (ئۆکەى ) ئەمریکادا بەڕێوە دەچێت ، بە پێچەوانەى ئەوەى کەدەبێت دەسەڵات پارێزەرى سەر و ماڵى خەڵکى بێت و ئازادیان بۆ دابین بکات ، دەسەڵاتدارانى کوردستان خەڵکیان کردۆتە بەشێک لە شەڕێکى نەخوازراو کە نەک هەر هیچ نزیکایەتى و خواستێى ئەوانى لەگەڵدانیە بەڵکە نەفرەتى ئەمان گوێى دنیا و حکومەتەکانى ناوچەکەى بە هەرێمیشەوە کەڕکردوە . دەسەڵاتدارانى کوردستان دەیانەوێت ئەم دەنگى نەفرەتە کپ و خامۆش کەن ، ئێستاش کە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسانێک دەیانەوێت ماڵوێرانى و دەنگى نەفرەتى خەڵکى بەشمەینەتى ئەم ناوچەیە بگوێزنەوە بۆ بەرگوێو چاورى خەڵکى کوردستان و دونیا دەکەونە بەر هێرشى شەق و دارکارى و لێدانى هێزەکانى ئاسایش ، بۆیە ئێمە پێمان وایە ئەم کارەى دەسەڵاتدارانى کوردستان بەعەمەلیکردنەوەى ئەو یاسایەیە کە پەڕلەمانى کوردستان زۆربەى زۆرى ئەندامەکانى دەستى بەڵێیان بۆ هەڵبڕى . وتیان بەڵێ بۆ بەرگرتن بە ئازادى ڕۆژنامەنووسى و ڕادەربڕین کە بەشێکە لە ستراتیجى سیاسى ئەوان . ئێمە وێڕاى مەحکوم کردنى هێرش بۆسەر ڕۆژنامەنووسان و لێدانیان لەلایەن ئاسایشەوە خوازیارى دەست بەجآ هەڵوەشانەوەى ئەو ئاوبڵوقەیەین لە سەرخەڵکى بنارى قەندیل وە دەبێت دەسڵاتدارانى کوردستان تەعویزى خەڵکى ئەو ناوچەیە بکەنەوە ، وە ڕودانى هەر ڕوداوێک بەسەرخەڵکى ئەوناوچەیەدا لەئەستۆى ئەحزابى دەسەڵاتدارى کوردستاندایە.

 


دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین
7/2/2008