ڕێگرتن لە مافە سەرەتایەکانى خەڵک دژى ئازادى و
مافەکانى مرۆڤە.
بەروارى 1/9/2009 لەسەر داواى مەلاکانى یەکێتى زانایانى ئاینى ،
پارێزگاى سلێمانى بڕیارى داخستنى یانە و فرۆشگاکانى مەى لەشارى سلێمانى
دا ، ئەم بڕیارەى پارێزگاى سلێمانى کە لەسەر داواى یەکێتى زانایانى
ئاینى دراو جێبەجێ کرا سەرەڕاى ئەوەى کە ژمارەیەکى زۆرى لەو کرێکارانە
بێکار کردوە کە لەو شوێنانەدا کار ئەکەن ، لەهەمانکاتدا بە ئاشکرا
پێشێلکردنى سەرەتایترین مافە فەردیەکانى خەڵکە کە بەمەبەستى پشوودان و
بەسەربردنى کات ڕودەکەنە ئەو یانانە ، لە هەمانکاتدا پێچەوانەى ئەو
بانگەشەیەیە کە دەسەڵاتداران لە کوردستاندا دەیکەن ، خۆئەگەر لەژێر
ئەوبیانوانەدا پارێزگا ئەو بڕیارەى داوە کە ڕێز لە بیرو باوەڕو مافى
کەسانیتر دەگرن ، خودى ئەم بڕیارەى ئەوان پیشێلکردنى سەرەتایترین مافى
کۆمەڵە کەسانێکى ترە کەدەبێت لە هەر کۆمەڵگەیەکدا ئەگەر باس لە مافى
مرۆڤ بکرێت بە یەک چاو سەیرى دانیشتوانەکەى بکرێت و بەبێ لەبەرچاوگرتنى
هەر بیروباوەڕێک کە ئینسانەکان هەیانە مافە سەرەتاى و مەدەنیەکانیان
بپارێزرێت نەوەک بەپێچەوانەوە ، کە ئەم جۆرە هەڵاواردنە سەرەڕاى
پێشێلکردنى مافى سەرەتایى خەڵک ، سوکایەتى و ڕێگریە لەبەرانبەر بەشێک
لە کۆمەڵگا لەسەر مومارەسەکردنى حەقەکانى خۆیان .
بەلەبەرەچاوگرتنى ئەم ڕونکردنەوەیەى سەرەوە ئێمە داوا لە پارێزگاى
سلێمانى دەکەین بە مەبەستى ڕێزگرتن لە مافەسەرەتایەکانى خەڵک بە
بڕیارەکەیاندا بچنەوە و دەستبەجێ هەڵى بوەشێننەوە تا نەبنە ڕێگر
لەبەردەم ماف و ئازادیەکانى خەڵکدا و کرێکارە بێ کارەکان بچەنەوە سەر
کارەکانیان .
بۆ ئەم مەبەستەو بۆ لە نزیکەوە گەیاندنى ئەم داواکاریە بە پارێزگاى
سڵێمانى ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى 10-9-2009 کاتژمێر 10:30ى پێشنیوەڕۆ
بە مەبەستى گەیاندنى یاداشتنامەیەک بە پارێزگا دەچینە بەردەم بیناى
پارێزگا ، بانگەوازى هەموو ئەو ڕێکخراو و کەسە ئازادیخوازانە دەکەین کە
لایەنگرى ئازادى و مافەسەرەتایەکانى خەڵکن لەو بەروارەدا هاوکارمانبن
لە شوێنى دیاریکراو .
بۆپەیوەندى: 07701536483
Khalil_zada@yahoo.com
تۆڕى بەرگرى لە ماف و ئازادییهکانى
خەڵک
8-9-2009
|