١٣\٢\٢٠١٤ ئه‌لبومی نیگارمه‌ندانی کورد: ''ره‌هبه‌ری جه‌لال'' هونه‌رمه‌ندی له‌بیرکرا و پڕاوپڕ له داهێنان.
پێشده‌ستی.
دیاره لێره‌دا، ده‌بێت فره سوپاسگوزاریی هاوڕێی ئازیزم کاکه شێرکۆ جەلالی برای بکه‌م که زانیاریی و کۆمه‌کی فره ناوازه‌ی کردم له‌ناردنی فره وێنه‌ی که‌ڤاڵه‌کانی له‌وه‌به‌ری که فره‌ییان له‌لام نه‌بینراو بووگن.. له ده‌رفه‌تی نوسیین له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده به سه‌لیقه جوانکارهی که داخۆیانی به‌رهه‌مێکی دانسقه‌ی هونه‌رییانه‌ی رۆژگاری خۆیه‌تی .. لێ ئه‌وه‌نده لام داخه، وێرای له ناسیینم بۆی له دووره‌وه نه‌لوا به‌رهه‌مێکی رووبه‌ڕوو ببینم که ساڵانێک له نێوه‌ندی بزاڤی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردییدا داخۆیانی چالاکیی و به‌رهه‌م پێشکه‌شکردن بوو له هونده‌ری کوردستان و ده‌ره‌وه‌ییدا.. ئه‌مه وێرای ئه‌و ساڵانێکی که‌م له هونده‌ری کوردستاندا به هۆی بارودۆخی ناسه‌قامگیریی کوردستان مایه‌وه و روویی له ده‌ڤه‌ره‌کانی نێو سایه‌ی ئازادی ژێرده‌سته‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کردووله گونده ئازداکراوهکاندا ده‌ژیا و هه‌ر له‌وێنده‌ریش وێرای مژوڵبوون به کاری مامۆستایی و په‌روه‌رده‌کردنی فێڕخوازانی زارۆکانه‌وه به‌رده‌وام کاری نایاب و هونه‌ریی ده‌نه‌خشاند.
ئیتر به هۆکاری ره‌وکردن و جێهێشتنی زێدی خاک و نیشتمان و رووکردنه ژیانی تژیی له جه‌نجاڵیی و ره‌وه‌ندیی دواتر رووی له ژیانی تاراوگه و په‌ڕته‌وازه‌یی هه‌نده‌ران کرد .. که هه‌ر له‌وێنده‌ریش به تایبه‌تی له وڵاتی روسیای هه‌نووکه گیرسایه‌وه‌و و دواتریش به‌ره‌و وڵاتی فینله‌ندا که زیاتر ئاوێزانی کاری سیاسیی و چالاکی کوردانی تاراوگه بوو هه‌میشه وه‌ک وڵاتپارێزێ له‌ته‌ک هه‌موو کوردانی هه‌رچوار پارچه‌دا تێکۆشانی ده‌کرد و دانه‌بڕا له به‌رخودان.. ئه‌وه‌ی مایه‌ی خاکه‌ساریی و دڵگرانییه که مخابن ئه‌م هونه‌رمه‌نه‌ده چه‌له‌نگ و به‌ئاکاره داهێنه‌ره به‌سه‌لیقه‌یه که‌م ژیا و لێ له‌و ماوه‌یی ژیانییدا، دوور‌و نزیک به‌رهه‌مه‌کانی نه‌که‌وتوونه‌ته به‌ر تیشکی ناسااندن و هه‌ڵسه‌نگان.. وێرای تێکه‌ڵبوونی به چالاکی وڵاتپارێزی له هه‌مبه‌ر هرریی نهتهوهییانهیدا چه‌ندین چالاکیی و کاری شایستانه‌ی به‌ئاکام گه‌یاندووه له پێناو به‌گه‌ڕخستن و گه‌یاندن په‌یامی ائاشتهوایی نه‌ته‌وه‌که‌ی به گه‌لانی ئه‌وروپا که هه‌رده‌م نه‌پساوانه و لێنه‌بڕاوانه چاکی مه‌ردایه‌تی لێههڵماڵییووه به‌بێ هه‌ستکردن به ماندووێتیی و پاداشتێکی تایبه‌تیی.
به‌شی هه‌ره زۆری نیگاری ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی دوای ته‌واوکردنی خوێندن و خولیابوون له دۆزینهودی نهێنی و گه‌ڕان به‌دوای خودناسینی هونه‌ره‌که‌ی رێچکه و ته‌رزی شێوازی ریالستی گرته‌به‌ر که ناوه‌ڕۆکیان له بۆتکه‌ی هزری نه‌ته‌وه‌ییانه هه‌ڵبهێنجرێت له پێچه‌وانه‌کردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی گوزارشت له دیمه‌ن کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیای رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی ، که کۆمه‌ڵگایه‌کی ژێرده‌سته‌و زوڵمی رژێمێکی داگیرکه‌ری بیگانه‌ی عارهویی بووه.. ئه‌وه‌نده‌ی گوزه‌رێک به تێکڕای به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و ده‌مانه‌ی تا روو له هه‌نده‌ران و په‌ڕته‌وازه‌یی ده‌کات بۆ هه‌نده‌ران و بوار ره‌خساندنی درێژه‌دان به خوێندنی به‌رده‌وام له وڵاتی روسیا بکه‌ین، ده‌بینین زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری به‌رهه‌می که‌ڤاڵه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خامه و په‌ڕه‌مووچه ره‌نگینه بهسهلهیقه به‌هره‌مه‌نده به‌رهه‌می گوزارشتن له ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵگا ودهربهدهریی و نه‌هامه‌تی و دیمه‌نی مهگهسات و هه‌ژاریی و نه‌داریی بێده‌ره‌تانان و سۆز و ئه‌مه‌ک بۆ خۆشه‌ویستیی دایک و سروشتی ره‌نگینی کوردستان ، جا ئیتر به‌کارهێنانی تابلۆکانی به ره‌نگی رۆنی ئانژی ئاویی و بگره هێڵکارییه‌کانی به خامه و ره‌ژوو و... هتد بن.. له پێڤاژۆی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندن و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌زمونی نوێ و سۆراخکردن له‌هه‌مبه‌ر تێگه‌یشتن و ئافه‌ریده‌کردنی به‌های جوانکاریی له هه‌گبه هونهرییهکهییدا زیاتر متمانه ده‌کاته سه‌ر داڕژتن و به‌ئاکامگه‌یاندنی که‌ڤاڵێکی فره‌تر له‌سه‌ر بنه‌ما ئهکادیمیاییهکهیی و زیاتر رۆچوون به خه‌سڵه‌تی مۆرکی نه‌ته‌وایه‌تی که وه‌ک ئاوێنیهکی رۆشن تیایاندا به‌رجه‌سته بکاته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستیی و تژیی له به‌های جوانکاریی و هونه‌رییانه، که مۆرک و تایبه‌تمه‌ندی له هه‌ناوی ته‌رزو شێوازی کاره‌کانییدا ره‌نگبده‌نه‌وه..
له سه‌رتاپای تێروانین و رۆچوون به ده‌رکه‌وتنی که‌ڤاڵه‌کانی هونه‌رمه‌نددا به شێوه‌یه‌کی گشتی توانا و لێهاتوویی به‌کارهێنان و داڕژتنی ره‌نگ ده‌ناسرێته‌وه له‌سه‌ر رووکاری تابلۆکاندا که ئه‌وپه‌ڕیی به‌هره‌ی لێهاتوانه به‌کارهێنراوه له ده‌رکه‌وتنی ئاستی به‌های جوانی ره‌نگ و وه‌شاندنی په‌ڕه‌مووچ له سواخدانی به‌سته‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان به‌های ره‌نگ که پله‌ی ئیستاتیکا وه‌ها بنوێنن چاو و دیده‌ی ته‌ماشاوان هه‌ست به لێوهشاهوهیی ره‌نگ و هیڵه‌کان بکات له به‌خشینی تام و چێژدا، ئیتر له چۆنیه‌تی دابه‌شکردن و ده‌رکه‌وتنی سێبه‌ر و ره‌نگی گه‌رم و سارد تا ده‌گاته که‌شی به‌ستنه‌وه‌ی ره‌نگه‌کان له‌ناو یه‌کتردا.. که ته‌ماشای زۆرینه‌ی که‌ڤاڵه‌کانی هونهرنهد ره‌هبه‌ر ده‌که‌یین سروشتی دڵگیری کورستان و سروشتی ئه‌وروپا و دیمه‌نی مه‌رگه‌ساته‌کانی کورد و چینی هه‌ژاران ده‌بینیته‌وه، وێرای له ده‌یان تابلۆی توێکاری مۆدێلی که‌سایه‌تی چ وه‌ک پۆرترێتی پیاو یانژی ژن و وهتد.. ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌سه‌لیقه لێهاتووه وێرای له‌وه‌ی هه‌میشه لهدوویی خۆمژوڵکردن به دۆزینه‌وه‌و ئافراندنی کاری نایابدا وێل بووه خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کی لێنهبڕاوانهش بووه له هه‌ستی موزیک و زاده‌ی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی له نێو تاکی کۆمهڵگاکهییدا له وهشانکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسینیشدا به‌رده‌وام رۆڵی هه‌بووه.. ئێدی له‌م کورته راگوزارییهم له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده جوانه‌مه‌رگه که لێوان لێوه له هزری نه‌ته‌وه‌ییانه له زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیدا که هه‌ڵهێنجراوی تێهزرین و هه‌ڵوێستی شێلگیرانه‌ی بیروباوه‌ڕی په‌روه‌رده‌ی بووه، به هیوام وه‌ک ئه‌مه‌کێک بۆ گیانی رهوانشادیی ئه‌زموونی پڕ به‌های ته‌مه‌نی هونه‌رییه‌که‌ی ئاوێزان بووبێت و کاشکاش ده‌خوازم له ئایینده‌ش بکارم زانستیانه و هه‌ڵسه‌نگانی ئه‌کادیمیانه له‌سه‌ر بهرههمیتری شرۆڤه بکه‌م.
بەرلین - ٢٠١٤
|