١٩\٣\٢٠١١
ره‌هه‌نده‌کانی
توووڕه‌بوونی نه‌وه‌ی نوێ له حیزبی حاکمه پیره‌کان؟

جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
گومانی تیا نیه، توره‌یی نه‌وه‌ی نوێ له ده‌سه‌ڵاته سیاسیه نه‌ریتیه‌کان
و حوکمی حیزبی حاکمه‌کان و حوکمی تۆتالیتاری، چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی هه‌یه،
ئه‌م توڕه بوون و ڕاپه‌ڕینه‌ی گه‌نجان له یه‌ک ڕه‌هه‌نده‌وه سه‌رچاوه‌ی
نه‌گرتووه، به‌ڵکو له چه‌ندین ڕه‌هه‌نده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، وه‌ک
ڕه‌هه‌ندی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، ده‌روونی و فه‌رهه‌نگی. ئه‌و
دورکه‌وتنه‌وه و درزه گه‌وره‌یه‌یی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات، هه‌روا
له خۆوه نه‌هاتوه، به ئاره‌زو و میزاجی کۆمه‌ڵه که‌سێک نه‌هاتوه،
یان وه‌ک ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت، ده‌ستی ده‌ره‌کی نیه بۆ ئاژاوه‌گێڕێتی، ئه‌م
قسه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات، چه‌کێکی زۆر لاواز و سواوی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته
پیره‌کانه که به‌کاریده‌هێن دژی داخوازیه ڕه‌واکانی گه‌نجان و نه‌وه‌ی
نوێ که به شێوازێکی جیاوازتر بیرده‌که‌نه‌وه و خاوه‌نی عه‌قڵیه‌تێکن،
که به کاریگه‌ری فه‌یسبووک و ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیه خێراکانی ئه‌مڕۆ
به زووترین کات ئاگاداری هه‌موو هه‌واڵه‌کانی جیهانن و ده‌توانن یه‌کتری
هوشیاربکه‌نه‌وه.
• نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌و نه‌سله‌یه که سیمبوله پیرۆزه‌کان و سنوره
داخراو و هێڵه سوره‌کان و ئه‌و سه‌رمایه ڕه‌مزییه وه‌همیه‌یی که به
ناوی سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌وه قسه‌ی لێده‌کرێت
نایخوێنێته‌و و حسابی بۆ ناکات.
• نه‌وه‌ی نوێ، سه‌رمایه‌یه‌کی ڕه‌مزی و نیشتیمانێکی جیاوازتری ده‌وێت،
سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزی و نیشتیمانی نوێ لای نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌وه‌یه که
بتوانێت بۆ خۆی سه‌روه‌ربێت، خۆی خاوه‌نی خۆیبێت، خۆی بریاری خۆیبدات
چۆن بژی و چ جۆره ژیانێک بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت، قبوڵی نیه هیچ که‌س و
هیچ بنه‌ماڵه و هیچ خێڵ و هیچ حیزبێک خاوه‌نیبێت و سه‌رۆکایه‌تی بکات.
• نه‌وه‌ی نوێ، جیهانێکی له‌به‌رچاوه که به جیهانی ئازدی و یه‌کسانی
و مرۆڤدۆستی ناسراوه، له‌و ژیانه کورته سروشتیه‌ی مرۆڤ که به‌کاره‌ساتی
مردنێک دواییدێت که هیچ هێزێکی زانستی نه‌یتوانیوه و ناتوانێت به‌ر
به‌م کێشه‌یه بگرێت، ژیانێکی شایسته بۆ خۆی و بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی
دیاریبکات، ژیانێک که پڕبێت له به‌خته‌وه‌ری، ژیانێک که خواست و خه‌ونه‌کانی
خۆی تیابه‌دیبهێنێت، ژیانێک مرۆڤیاتی تیایدا ڕوسوربێت و مافی مرۆڤه‌کان
پاریزراوبێت، حه‌رمی ژیانی تاکه‌کان و ژیانی خانه‌واده‌کان و ژیانی عه‌قشق
و خۆشه‌ویستی، حه‌رمێک بێت، نه‌ک بۆ که‌س نه‌بێت ده‌ستیتێوه‌ربدات، به‌ڵکو
هێنده شکۆداربێت که هه‌موو که‌س شه‌رمیلێبکات، ژیانێک که پڕبێت له
مۆراڵ و ئاکاری به‌رز.
• نه‌وه‌ی نوێ، ده‌یه‌وێت، ژیانێک هه‌ڵبژێرێت و بهێنێته ئاراوه بۆ
خۆی و بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی، که هیچ هێزێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و دیارده
کۆمه‌ڵایه‌تیه کۆنه‌کان و ترادسوێنه ڕزیو و به‌سه‌رچوه‌کان بۆیان نه‌بێت
سنوری ئه‌م ژیانه ببڕن و قسه‌ی تیا بکه‌ن و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
• نه‌وی نوێ، ده‌یه‌وێت، پیرۆزی خێل و دین و ئایدۆلۆژیه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه
بۆ چوارچێوه‌یه‌کی سنورداری ئه‌وانه‌ی که لایان پیرۆزه، ئه‌م پیرۆزیه
ته‌نیا ئه‌وانه بگرێته‌وه که به پیرۆزی ده‌زانن و کردویانه به ڕه‌مزێک
بۆ خۆیان، تا ئێره ئه‌و پیرۆزیانه، ئاساییه و ده‌چێته خانه‌ی
ئازادیه‌وه، به‌ڵام له‌وه‌زیاتر و سه‌پاندنی ئه‌م پیرۆزیانه به‌سه‌ر
تاک به تاکی کۆمه‌ڵگادا، یان به‌سه‌ر هه‌موو پیرۆزیه‌کانی تری کۆمه‌ڵگادا،
جێگه‌ی نابێته‌وه له عه‌قڵی نه‌وه‌ی نوێ‌دا.
• نه‌وه‌ی نوێ، گوێ به‌و ملمانێ نابه‌جێیانه نادا که له‌سه‌ر بنه‌مای
ملمانێی حیزبایه‌تی و تایه‌فه‌گه‌رێتی و ئاین و دین پێکهاتوه. نه‌وه‌ی
نوێ فه‌زایه‌کی ئازادی وای ده‌وێت که تیایدا کۆمه‌ڵه که‌سێک، بنه‌ماڵیه‌ک،
حیزبێک، دینێک، گروپێکی خێڵه‌کی، تیایدا سه‌روه‌ر و سه‌رفراز نه‌بێت و
هه‌موو خۆشیه‌کانی ژیان بۆ خۆی مسۆگه‌ربکات له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانیتر،
له‌سه‌ر حسابی هه‌موو کۆمه‌ڵگا.
• نه‌وه‌ی نوێ، ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌بێت که تیایدا که‌سایه‌تیه‌کان
نه‌بووبێتن به قوربانی، تاکه‌کان نه‌توابێتنه‌وه له بۆته‌ی حیزب و
خێڵ و بنه‌ماڵه و دین دا، نه‌توابێتنه‌وه له به‌ناو ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریی
و دیموکراتی و مه‌ده‌نیه‌کاندا، ئه‌وڕێکخراونه‌ی که بوون به ده‌ستگای
جاسوسی و هه‌واڵگری بۆ ئه‌و حیزبانه‌ی که دروستیان کردوون و کردونیان
به مۆته‌که به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، وه‌ک ڕێکخراوه‌کانی قوتابیان و
خوێندکاران و لاوان و ژنان، ئه‌م ڕێکخراوانه به ناوی ئه‌و توێژانه‌وه
که هه‌ریه‌که له‌و توێژانه به‌شێکی گرنگن له کۆمه‌ڵگا، له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان ئه‌و توێژانه ده‌سته‌مۆبکه‌ن و ڕامیان بکه‌ن بۆ حیزبی حاکمه‌کان،
ئه‌وه‌تا به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه، بێشه‌رمانه یه‌کێتی قوتابیانی
پارتی به فه‌رمانی حیزبه‌که‌ی و له پێناوی ئه‌وه‌ی ببێت به به‌ربه‌ستێک
بۆ خۆپیشاندانی قوتابیان ده‌رگای زانکۆی سه‌لاحه‌دین داده‌خات، دوور له
هه‌موو ڕه‌وشتی یه‌کێتیه‌کی قوتابیان که ده‌بێت پیشه‌یی بێت و له
پێناوی داخوازیه‌کانی قوتابیاندا هاتبێته دی، نه‌ک( سه‌ری ڕمێک) بێت
به‌دستی حیزبی حاکمه‌وه و به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان کاربکات.
• نه‌وه‌ی نوێ، دژی ئه‌و جۆره له مۆدیلی حیزبایه‌تی و سیاسه‌ت و
ڕێکخراونه ده‌وه‌ستێته‌وه و پێی قبوڵناکرێت که بوون به حیزبی کۆمه‌ڵه
حاکمێک و ده‌یانه‌وێت بچنه جێگی کۆمه‌ڵگا و به ناوی کۆمه‌ڵگا و ده‌یان
ملوێن له مرۆڤه‌وه قسه‌ده‌کات و بڕیارده‌ده‌ن. ئه‌م مۆدێله له حیزب
نه‌وه‌ی نوێی توشی گرفتێکی ده‌روونی کردوه به‌وه‌ی که به ئاشکرا سه‌روه‌ت
و سامانی گشتی ده‌دزن و به ئاشکرا کوڕ و کچه‌کانیان به جوانترین
مۆدێلی سه‌یاره‌وه هاتوچۆی زانکۆکان ده‌که‌ن و جوانترین شوقه‌و
ڤیللایان هه‌یه و بۆ چ وڵاتێک بیانه‌وێت به سه‌فه‌ری سیاحی، یان بۆ
خوێندن ده‌ڕۆن و هه‌موو شتێکیان بۆ فه‌راهه‌مکراوه و کوڕ و کچی هه‌ژاران
و به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵگاش سه‌ره‌تایترین ماف که مافی هاوسه‌رگیرێتی
و پێکه‌وه‌نانی خێزانه ناتوانن خه‌رجیه‌که‌ی دابین بکه‌ن.
• نه‌وه‌ی نوێ، توشی گرفتێکی ده‌رونی بووه به‌ده‌ست ئه‌و حیزبه
پیرانه‌ی که ڕۆژانه هه‌ڕشه‌ی کوشتن و نانبڕین و زیاندانیکردن ده‌که‌ن
له هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای ئازادی به مانا فه‌لسه‌فه‌یه‌که‌ی ده‌که‌ن
و ده‌یانه‌وێت هه‌موو که‌س له ماڵ و جێگه‌ی کار و خوێندنگا و زانکۆکان
و سه‌رشه‌قامه‌کاندا سه‌روره‌ر و سه‌رفرازبێت. نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م عه‌قڵپیرانه
به عه‌قڵیه‌تێکی نه‌خۆش و به شێرپه‌نجه ته‌ماشاده‌کات و ده‌یه‌وێت
له‌بنه‌وه بیبڕێته‌وه و خۆی لێڕزگاربکات.
• نه‌وه‌ی نوێ، توشی قه‌یرانێکی ئابوری وا بووه که چیتر پێی
قبوڵناکرێت دوای ته‌واکردنی زانکۆکه‌ی عه‌ره‌با‌نه‌یه‌کی ده‌ستفرۆشیشی
پێڕه‌وانه‌بینرێت، به ناوی تێکدانی بازار و قه‌رباڵغکردنی شوێنه‌گشتیه‌کانه‌وه،
نه‌وه‌ی نوێ له هه‌موو وڵاته عاره‌بیه‌کان و عێراق و کوردستانی
خۆماندا (محه‌مه‌د بولعه‌زیز)ی قوربانی ده‌ستی ڕژێمه دیکتاتۆرره‌که‌ی
بن علی به خۆی ده‌زانێت و به خۆی ده‌چوێنێت و بیرده‌کاته‌وه که
چاره‌نوسی ئه‌میش هه‌روا ده‌بێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتێکی نادادپه‌روه‌ردا.
• نه‌وه‌ی نوێ، جیاوازیه فکری و ئایدۆلۆژی و دینیه‌کان له خه‌باتکردنی
خۆیدا دژ به نادادپه‌روه‌ری و بێڕێزی و سوکایه‌تی حاکمه‌کانی حیزب ده‌رحه‌ق
به خه‌ڵکی سڤیل و بێچه‌ک وه‌لاده‌نێت، ئه‌وه‌تا به‌رده‌رکی سه‌را
ببینن! له هه‌موو جۆره بیروڕایه‌کی له خۆگرتووه، ساحه‌ی ته‌حریری
میسر، له‌مپه‌ڕی ڕاست بۆ ئه‌و په‌ڕی چه‌پ و له‌م په‌ڕی لیبراڵ بۆ ئه‌و
په‌ڕی ڕادیکاڵی له خۆگرتبوو، لیبیه‌کان پڕ به گه‌رویان هاوار ده‌که‌ن
ئێمه خێل نین، ئێمه شه‌ڕی خێل ناکه‌ین، ئێمه هه‌موومان مرۆڤین، ئێمه
هه‌موومان دژی سیته‌مێکی دیکتاتۆرین که له‌سه‌ر دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگا
به‌سه‌ر خێلکه‌کان و ئاینزاکان و ئایدۆلۆژیه جیاوازه‌کاندا دابه‌شکراوه.،
ئه‌مانه هه‌موو ئامژایه بۆ به ئاگایی نه‌وه‌ی نوێ.
• نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌وانه‌ن که دکتۆر نه‌وال سه‌عداوی باسیان ده‌کات و
ده‌ڵێت: کاتێک که ڕۆژانه ده‌چوومه ساحه‌ی ته‌حریر بۆ سه‌ردانی گه‌نجه
ڕاپه‌ڕیوه‌کان، پۆل به پۆل و ده‌سته به‌ده‌سته، گه‌نجه‌کان ده‌هاتنه‌لام،
ئه‌م گه‌نجانه هه‌موویان پڕبوون له هوشیاری و زانست وزانیاری، هه‌ڵگری
هه‌مه‌جۆره زانست بوون، ئه‌مانه خاوه‌نی چه‌ندین بیروڕای جیاوازبوون،
به‌ڵام هه‌موویان ده‌ست له ناو ده‌ستبوون، یه‌ک ووتاریان هه‌بوو، گه‌نجه‌کانی
ئخوان ده‌هاتنه لام و پێیان ووتم، ئێمه، ده‌زانین نووسینه‌کانی تۆ هه‌موو
دژی ئایدۆلۆژیه‌تی ئێمه‌یه به‌ڵام ئێمه تۆمان خۆشده‌وێت، چوونکه تۆ
درۆزن نیت و لایه‌ندارێتی حیزبی حاکمه گه‌نده‌ڵه‌کانت نه‌کردوه.
• نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌و کوڕه گه‌نجه بوو، که له سیمناری یه‌کێ له سه‌رۆکی
حیزبێکی ڕۆژهه‌ڵاتیدا بینیم و پێم ووت، پێم خۆشه تۆ لێره ده‌بینم، که
ده‌زانم تۆ له باڵه‌که‌ی تری ئه‌م حیزبه‌یت، ئه‌و کوڕه گه‌نجه، پێی
ووتم، کاک جیهاد، ئێمه‌ی گه‌نجی هه‌ردوولا ده‌ستمان له ناو ده‌ستی یه‌کتردایه،
سه‌رکرده‌کامان په‌لاماری یه‌کتری بده‌ن و یه‌کتری بخنکێنن حه‌قمان نیه
به‌سه‌ریانه‌وه، کاتێکیش ئه‌م قسه‌یه‌م ڕووبه‌ڕووی کاکی سکرتێر کرده‌وه
و لێم پرسی ئه‌وه گه‌نجه‌کان واتان پێده‌ڵێن، ئێوه ده‌ڵێن چی؟!، ئه‌م
به‌ڕێزه که خۆی به چه‌پ ده‌زانێت و به ئاگاییشه‌وه به هه‌ر چوار
په‌له‌وه که‌وتۆته ناو بیری ڕاسته‌ڕه‌وه‌کانه‌وه، یه‌ک وشه‌ی پێنه‌بوو
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی من. ئه‌م سکرتێره به خۆی بزانێت یان نا پیر
بووه، هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا، له وه‌ڵامی پرسیاری بۆچی ناچیته سه‌ر
باسی شۆڕشی گه‌نجکان و به گرنگیه‌وه باسیان ناکه‌یت، ووتی: ئێوه
گیاتان هێناوته چۆکان!! ئه‌مه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن وانیه!!!
• نه‌وه‌ی نوێ، کۆمه‌ڵگا ناکات به دووبه‌شه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زی
نێر و مێ، نه‌وه‌ی نوێ، ده‌خوازێت هه‌موو کۆمه‌ڵگا وه‌ک زانکۆیه‌کی
لێبێت، چۆن له زانکۆکان‌دا جیاوازیه‌ک نیه له نێوان کوڕ و کچ دا، ده‌بێت
له کۆمه‌ڵگاشدا جیاوازیه‌کان وه‌لانرێت، نه‌وه‌ی نوی، قێز له‌قسه‌ی ئه‌و
په‌رله‌مانتارانه ده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن: ده‌بێت فره ژنی بمێنێت، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی بێوه‌ژنمان زۆره!!، قه‌یره کچمان زۆره!!. دیسان نه‌وه‌ی نوێ
هێڵنج ده‌ده‌نه‌وه له قسه‌ی ئه‌و سه‌رکرده‌یه که خۆی به سه‌رکردیه‌کی
گۆرانخواز ده‌زانێت و ده‌ڵێت: کاتی ئه‌وه‌مان نیه باسی خه‌ته‌نه‌ی
ژنان بکه‌ین، خوای ده‌کرد نیوه‌یان بۆ ده‌بڕین!!!، نه‌وه‌ی نوێ ، ده‌یه‌وێت
نه‌ک هه‌ر زانکۆ وه‌ک خه‌سڵه‌ته سروشتیه‌که‌ی خۆی مه‌ڵبه‌ندی مه‌عریفه
بێت، هه‌موو کۆمه‌ڵگاش دابه‌شبێت به‌سه‌ر چه‌ندین مه‌ڵبه‌ند و ڕێکخراوی
مه‌ده‌نی و مه‌عریفیدا.
• نه‌وه‌ی نوێ، چاوه‌ڕێی سیاسیه عه‌قڵ پیره‌کان ناکات ژیانێکی
بیرۆکراتیانه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن و بیئاڵێنن له ژیانێکی سیسته‌ماتیکی
واوه که بخنکێت و نه‌توانێت ئه‌نه‌رجیه‌کانی خۆی تیا به‌کاربهێنێت.
دنیای عه‌قڵ پیره‌کان و دنیای عه‌قڵی گه‌نج دوو دنیایی جیاوازن، جیهانی
گه‌نجان ئه‌و جیهانه‌یه که نایه‌وێت خۆی ببه‌ستێته‌وه به کۆمه‌ڵێک
مۆڕاڵی دینی دروستکراوه‌وه، نایه‌وێت خۆی بخاته چوارچێوه ئادیۆلۆژیه
باوه‌کان و دۆگماکانه‌وه. گه‌نج ئه‌و ئه‌نه‌رجیه به‌هێزه‌یه که ئه‌گه‌ر
رێگه‌ی لێنه‌گیرێت ده‌توانێت هه‌موو داهێنانێکی جوان بکات بۆ ژیان، ئه‌وه
هه‌ر گه‌نجانن که ده‌توانن به هونه‌ر و موسیقا و سه‌ما و گۆرانی دنیا
پڕکه‌ن له ژیانێکی پڕ له جۆش و خرۆش، ئه‌وه‌ش هه‌ر گه‌نجه‌کانن که
به عه‌شق و خۆشه‌ویستی ژیان ده‌ڕازێنه‌وه و به‌هابه‌رزه‌کانی پیده‌به‌خشن،
دیسان ئه‌وه‌ش هه‌ر گه‌نجانن که به داهێنانه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی و
زانستیه‌کانیان شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژیان هه‌میشه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌به‌ن.
• نه‌وه‌ی نوێ، به پێچه‌وانه‌ی حاکمی حیزبه پیره‌کانه‌وه، گه‌وره‌ساڵانیش
ده‌که‌ن به خاوه‌نی عه‌قڵێکی گه‌نجانه و زیندوو، به‌ڵام حاکمی حیزبه
پیره‌کان، گه‌نجه‌کان پیر ده‌که‌ن و عه‌قڵیان لێزوه‌تده‌که‌ن و ده‌یانخه‌نه
بۆته‌ی ئایدۆلۆزیه سواو و باوه‌کانه‌وه و له چوارچێوه‌یه‌کی
پارادیمای دۆگماییدا پیریان ده‌که‌ن. هه‌ر لێره‌شوه‌یه که نه‌وه‌ی
نوێ، توشی گرفتێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌و نه‌وه
نوێیه‌یی که له بۆته‌ی ڕێکخراوه‌کانی قوتابیان و خوێندکاران و لاوان
و ژنان و ده‌ستگاکانی ڕاگه‌یاندندا خنکێنراون و عه‌قڵی سه‌رده‌میانه و
گه‌نجانه‌یان لێزه‌وتکراوه و کراون به کۆیه‌لی حیزبی حاکمه‌کان، ئه‌م
کێشه‌یه ره‌نگه له هه‌موو کێشه‌کانی تری گه‌نجان و نه‌وه‌ی نوێی
ئازاد، گه‌وره‌تربێت، که دبێت خۆیان له‌گه‌ڵ به‌شێک له خۆیان به‌شه‌ڕبێن.
ئه‌وانه‌ی که به جل و به‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه، یان به جلوبه‌رگی
یاسایی پۆلیس و ئاسایشه‌وه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانکرد و خوێنیان
ڕشتن به داخه‌وه به‌شێکن له گه‌نجان و نه‌وه‌ی نوێ. به‌ڵام گه‌نجان
و نه‌وه‌یه‌کی خه‌سێنراو به‌ده‌ستی حاکمه سته‌مکاره‌کان.
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|