١٠\١٢\٢٠١٠
رێژه‌ی
موسڵمانانی کوردستان، که‌متره له ناموسڵمانه‌کان.

زمناکۆ عه‌زیز
ڕێکخراوی مه‌لاکانی کوردستان، که ناوی خۆیان ناوه یه‌کێتی
زانایانی ئاینی، له‌سایته‌که‌ی خۆیان هه‌واڵێکیان بڵاوکردۆته‌وه له‌ژێرناوی:
"دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی هەڵەی تایبەت بە رێژەی موسڵمانانی
کوردستان ماڵپەڕی حکومەت پێداچوونەوە دەکات*"
که‌نیگه‌رانیی ڕێکخراوی ناوبراو نیشان ئه‌دات سه‌باره‌ت به‌و ڕێژه‌یه‌ی
موسڵمانانی هه‌رێم که پێشتر له‌ماڵپه‌ڕی حکومه‌تدا ئاماژه‌یپێکراوه‌و
ووترابوو که م %70ه!
ئه‌م زانا ئایینیانه‌ی ناو ئه‌م ڕێکخراوه که زۆربه‌ی زۆریان شاره‌زای
ئایینه‌که‌ی خۆیان و هیچ ئاینێکیتر نین و به‌که‌یف و ئاره‌زووی خۆیان
ته‌فسیرو ته‌حلیل ئه‌که‌ن بۆ ئایه‌ت و ووتراوه‌کانی (محمد)، هێشتا به‌که‌می
ئه‌زانن ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کورستان %70ی موسڵمان بن! بیانوه‌که‌ی ئه‌م
جه‌نابانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که خۆیان وو ته‌نی "ئه‌م
ڕێژه‌یه له‌کتێبی نوسه‌رێکی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌وه وه‌رگیراوه‌و هی سه‌رده‌مێکی
کۆنه‌و بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌و ڕێژه‌یه به‌هه‌ڵه ئه‌زانرێت"، باشه
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه کۆنه، خۆ ڕێژه‌ی نوێش له‌به‌رده‌ستدا نیه تا
ئێوه خۆتانی پێباده‌ن و بڵێن که %99.9 خه‌ڵکی کوردستان موسڵمانه!
ئه‌گه‌ر ئێستا که ڕێژه‌یه‌کی وه‌ها ووجودی نیه، دروست ئه‌وه‌یه که
پشت به‌کام پێوه‌ر ببه‌سترێت بۆ دیاریکردنی ڕێژه‌یه‌کی نزیک؟ زۆر شت
هه‌یه ئه‌یسه‌لمێنی که کۆمه‌ڵگای کوردستان موسڵمانه‌کانی که‌مترن
له ناموسڵمانان، له‌وانه، ڕێژه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌و به‌کاربردنی ئه‌و
ویسکی و بیره‌و مه‌شروباتانه‌ی که لای موسڵمانه‌کان حه‌رامه، زۆر
زیاتره له ڕێژه‌ی ئه‌و که‌ره‌سته ئیسلامیانه‌ی که مۆسڵمانه‌کان
به‌کاری ئه‌به‌ن، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئه‌چن بۆ سه‌یرانگاکان و
ڕۆژانه پڕن له‌خه‌ڵکی و کچان وکوڕان و ژنان و پیاوان تیایدا تێکه‌ڵ
و به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌و نائیسلامیانه کات به‌سه‌ر ئه‌به‌ن،
زۆر زیاتره له ڕێژه‌ی ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانانه‌ی که سه‌ردانی
مزگه‌وت و ته‌کیه‌کان ئه‌که‌ن، ڕێژه‌ی فرۆشی کتێبه‌کانی نوسه‌رانی
علمانی زۆر زیاتره له ڕێژه‌ی فرۆشی ته‌فسیره‌کانی قورئان و
مختاراته‌کانی موسلم و بوخاری، ڕێژه‌ی فرۆشی سیدیه‌کانی کانی و
زه‌که‌ریاو ده‌شنێ و ئه‌وانیتر، زۆر زیاتر‌و پڕ فرۆشتره له سیدی و
خوتبه ئاگرینیه‌کانی مه‌لاکانی ناو ئه‌م یه‌کێتیه و هاشێوه‌کانیان،
ته‌نانه‌ت ڕێژه‌ی فرۆشی کاڵاکان له‌بۆنه‌کاندا، فرۆشی سه‌ری ساڵ و
نه‌ورۆز زۆر زیاتر‌و پڕکه‌یف و خۆشیتره لای خه‌ڵک له‌چاو جه‌ژنه‌کانی
ڕه‌مه‌زان و قوربانی ئیسلامیه‌کان. خۆ ئه‌گه‌ر ناوبازارو شوێنه‌گشتیه‌کانیش
بکه‌ینه پێوه‌ر، ئه‌وا ڕێژه‌ی ژنانی مه‌ده‌نی پۆش له‌موحاجه‌به‌کان
زیاترن و ڕیش درێژ‌و به‌رسمێڵ قرتاوه‌کانیش زۆر زۆر که‌مترن له خه‌ڵکانی
پاک و خاوێن و مه‌ده‌نی. ئیتر نازانم بۆچی و له‌چی توڕه‌ن و بۆچی
قبوڵتان نیه که بووترێت ڕێژه‌ی موسڵمانان گه‌یشتۆته %70؟
ئاخر ناهه‌قتان ناگرم و ڕه‌نگه بڵێن باسه‌رژمێری بکرێت، چونکه باش
ئه‌زانن که خه‌ڵک ناتوانێ و ئازاد نیه له‌وه‌ی که پێناسی ڕاسته‌قینه‌ی
ئایینی خۆی ئاشکرا بکات، نه‌وه‌کو بکه‌ونه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و
تیرۆری کوێرانه‌تان، فه‌توایه‌ک به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به پشتیوانی
هێزو چه‌کدارو پاره‌و پولی دزراوی خه‌ڵکی که‌ئه‌مڕۆ له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کورستاندان، هه‌موو خه‌ڵک چاوترسێن بکه‌ن و نه‌توانن قسه‌ی دڵی خۆیان
بکه‌ن.
دڵیشتان خۆشه به‌ناوه‌که‌تان و بڕواتان کردوه که به‌راستی زانان!
ده زه‌حمه‌تێک بکێشن (دڵنیام که زۆربه‌تان لێینازانن و داوا له
مناڵه‌کانتان بکه‌ن)و ته‌ماشایه‌کی یوتیوب بکه‌ن و بزانن گاڵته‌جاڕترین
که‌سانێک که‌مایه‌ی پێکه‌نین و کات به‌سه‌ر بردنن کێن؟ له‌هه‌ر
سایتێکدا و ته‌نها نوسینی ناوی (مه‌لا) کافیه که هه‌زاران نوکته‌و
گاڵته‌پێکردن له‌سه‌ر خۆتان بدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان ده‌ست به‌پشتتاندا نه‌هێنن و مانگانه پاره‌ی به‌لاش نه‌خاته
گیرفانتانه‌وه‌و بودجه‌ی ته‌حمیقی خه‌ڵکتان له‌به‌رده‌ست نه‌مێنێت،
کێ ئاماده‌یه گوێ به قسه‌و فه‌تواو و ڕاکانتان بدات؟ به‌درێژایی
مێژوو کلکی ده‌سه‌ڵات و پارێزه‌ری حکومه‌ته له‌یه‌ک له‌دوایه‌که‌کان
بوون، هێشتا دۆعاکانتان بۆ (سه‌رۆک سه‌دام خوابیپارێزێت) له‌گوێی خه‌ڵکدا
ئه‌زرنگێته‌وه، ئێوه‌ن که پارێزه‌ری پایه‌له‌رزۆکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتن
له وڵاتانی توشبوو به په‌تای ئیسلام، خه‌ڵکتان بێ‌ئومێد کردوه‌و
ژیانتان له‌خه‌ڵک تاڵ کردوه‌و به‌ڵێنی ته‌لاری حه‌فتا نهۆمی و حه‌فتا
حۆری ئه‌و "دنیا"یان پێئه‌ده‌ن، تا به نه‌گبه‌تیه‌کان و برسێتی و
تاڵان و برۆی "ئه‌م دنیا" ڕازی بن و نه‌یه‌نه قسه.
له هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک که له‌ئێران ڕووبدات، ئه‌وسا ئه‌بینن که میزه‌ری
سه‌ری زۆربه‌تان چۆن وه‌ک سه‌ره‌سۆده‌ی لێدێت به‌هه‌واوه، به‌زله‌ی
ده‌ستی ئازادیخوازان و ناموسڵمانان. بۆیه عاقڵترینتان ئه‌و که‌سه‌تانه
که بیرێک له‌سبه‌ینێ بکاته‌وه‌و ده‌ست له گوتار‌و کرده‌وه ڕه‌شه‌کانی
ئه‌مڕۆی هه‌ڵبگرێ.
پێداچوونه‌که‌ی حکومه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه، هیچ نیه جگه له‌سه‌لماندنی
ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک خۆشیان بێت یان ترش هه‌ر موسڵمانن، هه‌ر وه‌ک چۆن
له (هه‌ویه‌ی ئه‌حوال مه‌ده‌نی) و (جنسیه عێراقی) دا پرس به‌که‌س
ناکه‌ن و له‌خۆیانه‌وه‌ی ئه‌نوسن (مسلم)، ئه‌مه نیشانی ئه‌دات که
حکومه‌ت بڕوای به‌سه‌رژمێری ڕێژه‌ی موسڵمانان نیه‌و فه‌رزه له‌سه‌ر
هه‌مووتان که موسڵمانن.. ئافه‌رین علمانی و شۆشیال دیموکراته‌کانی
یه‌کێتی و پارتی..
____________________________________________
*:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=725
8\12\2010
|