رێککه‌وتن وسه‌وداکاریه نهێنیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا وئێران .
خالید هه‌رکی
گه‌مه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌مان رۆژ به‌رۆژ زیاتر په‌رده‌یان له‌سه‌ر وه‌لا ده‌که‌وێ و ئاشکراتر ده‌بن. نه‌ک ئیمه به‌لکو ئه‌مریکا خۆشی ده‌لێ دۆستایه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکادا ده‌بینینه‌وه هه‌رکاتێک دۆستایه‌تی هه‌ر لایه‌نێک بکه‌ین ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی ئه‌مریکا وامان لێده‌کات ئه‌م لایه‌نه به دۆستی خۆمان هه‌لبژێرن ، به‌لام کاتێک ژێر به‌ژێره‌وه مامه‌له له‌گه‌ل دوژمنێکیان ده‌که‌ن دیاره‌که ئالیه‌تێکی ترکه‌وتۆته گه‌ر . ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند مانگه و به‌ته‌واوه‌تیش له نیوه‌ی دووه‌می سالی رابردوی 2007 مان به‌دی کرد گۆمانه‌کانیان لێ کردینه بروا ، هه‌لویست گۆرینه‌کانی ئه‌مریکا له مه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد پێویست به به‌لگه ناکات .
دوای راگه‌یاندنی راپۆرته‌که‌ی بیکر هاملتۆن مقۆیه‌ک له‌ناو نێوه‌ندی سیاسی و دبلۆماسیی کوردی وعێراقی دروست بو ، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م راپۆرته بکه‌وێته مه‌یدانی کاره‌وه دورنیه ئالۆزی و پشێویه‌ک له ناوچه‌که بخولقێ . به‌ده‌ر له کورد، ده‌نگی ناره‌زایی له مه‌ر راپۆرته‌که‌ی بیکه‌ر هاملتۆن له هه‌ندێک لایه‌ن وگروپی سیاسیی تری عێراقیش به‌رز بونه‌وه ، کاتێک بۆش به‌م ده‌نگانه‌ی زانی رایگه‌یاند که راپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر هاملتۆن بریار نین به سه‌رمانه‌وه (ملزم نین) ! ، به‌لام ئه‌وه‌ی دواتر بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌وه برگه به برگه راپۆرته‌که به ئه‌سپایی و بێده‌نگی دور له هه‌رای راگه‌یاندن جێبه‌جێ ده‌کرێ . ئه‌وه‌تا ...
1- ماده‌ی 140 ده‌لێن دواخرا به‌لام من ده‌لێم هه‌ر جێ به‌جێش ناکرێ ئه‌گه‌ر جێبه‌جێش بکرێ ئه‌نجامه‌که‌ی به دۆراوی بۆمان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن ئه‌وسا ده‌یکه‌ن. 2- ده‌سه‌لاتی فیدرالیه‌ت ئه‌گه‌ربه ده‌ستور که‌میش نه‌کرابێته‌وه به‌لام ته‌گه‌ره ی بۆ دروست کراوه که په‌کی بکه‌وێ (وه‌کو مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و بودجه وموچه‌ی پێشمه‌رگه‌وچه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تری بچوک ....). 3- ده‌رفه‌تی زیاتر به سونه‌کان درا و خرانه ناو پرۆسه‌ی سیاسی وبه ده‌سالات کران ته‌نانه‌ت میلیشیاکانیشیان که ده‌ستیان له ئانجامدانی چه‌ندین تاوان هه‌بو له‌ژێر ناوی سه‌حوه‌وه به ئۆرگانیزه کران . 4- سیاسه‌تی مامه‌له له‌گه‌ل سوریا روه‌و نه‌رمی چوو چه‌ندین جار و له چه‌ندین که‌ناله‌وه په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌لاتی سوریاوه کرا . 5- ئێران هه‌م له‌سه‌ره‌وه هه‌م له‌ژێره‌وه زه‌مینه‌ی بۆ خۆشکراوه‌و چاوپێکه‌وتن و دیداری له‌گه‌ل ساز کراوه .
ئه‌مانه گشتی له برگه‌کانی راپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر هاملتۆن دا بون. من لێره نامه‌وێ باس له‌و دیدار وسازشانه‌ی نیوان ئه‌مریکا وئێران بکه‌م که له‌سه‌ر روپه‌ری رۆژنامه‌کان بلاو کراونه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته ئه‌و رێککه‌وتن و سه‌وداکاریانه‌ن که ژێر به ژێر ئێران وئه‌مریکا له‌سه‌ری پێک هاتون . به‌ر له رێککه‌وتنه نهێنیه‌کان دۆخی عێراق و په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێران وئه‌مریکا به‌م شێوه‌یه بو:
ا- زمانی هه‌ره‌شه و هێرش کردنه سه‌ر ئێران زمانحالی دیالۆگ بون . ب- ئه‌مریکا هه‌لمه‌تێکی ده‌ستگیرکردنی دیپلۆماتیی ئێرانیی ئه‌نجام داب‌و . ج- رێژه‌ی کاری توند‌و تیژی له‌و په‌ری به‌رزی داب‌و . د- ،سونه‌کان په‌راوێز کرابون .
هه‌لوێستی ئێرانیش ئه‌وکات: ا- له‌وپه‌ری هاوکاریی گروپه توندره‌وه شیعه وسونه‌کان دا بو . ب- رێگه‌ی به تیرۆریستانی القاعیده‌ده‌دا که خاکی ئێران بۆ هاتو چۆبه‌کار بهێنن . ج- له دروست کردنی گیر‌و گرفت له به‌رده‌م به‌رقه‌راربونی ئارامی له عێراقدا درێغیی نه‌ده‌کرد . د- پشتگیری وپالپشتیه‌کی ته‌واوی گروپی سه‌در ده‌کرد وهانی ده‌دا بۆ دروست کردنی نائارامی وکوشتنی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان. ئه‌مانه هه‌موی له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا چۆن چاره‌کران ؟
ئه‌گه‌ر وه‌کو چاودێرێک له مه‌سه‌له‌کان بروانین ده‌زانین که له‌م چه‌ند ماوه‌ی رابردو پیاوی یه‌که‌می ئێران عبدالعزیز الحکیم گوایه به هۆی نه‌خۆشیه‌وه سه‌ردانی ئه‌مریکای کرد هه‌ر له‌وێش چاوێ به بۆش که‌وتبو ، دواتر گوایه له وێ ته‌نها ده‌ست نیشانی نه‌خۆشیه‌که‌ی کراوه به‌لام بۆ چاره‌سه‌ری راسته‌وخۆ چوه ئێران دیاره له‌وێش چاوی به هه‌مو ئه‌و به‌رپرسانه که‌وتوه که ئه‌م مه‌به‌ستیه‌تی ، ژیر به‌ژێر مامه‌له‌یه‌کی له نێوان هه‌ردولایه‌نی ئه‌مریکی و ئیرانی دا ئه‌نجام داوه که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ، ئێران وه‌کو هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌ست له هاوکاری کردنی گروپه توندره‌وه‌کان هه‌لگرێ ،ئه‌مریکاش واز له زمانی هه‌ره‌شه بێنێ وده‌سه‌لات بۆ شێعه‌کان له عێراق تا سه‌ر مسۆگه‌ر بکا و بپارێزێ و ر‌اپۆرتی لیژنه‌ی ئه‌تۆمیش له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران بدرێت ، ئه‌وه‌بو بۆ ده‌ربرینی نیاز پاکی هه‌رزو ئه‌مریکا دیپلۆماته گیراوه‌کانی ئازادکرد وێرای ده‌ربرینی نا‌ره‌زیی ونیگه‌رنیی ئه‌مریکا به‌لام ر‌اپۆرتی لیژنه‌که‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ده‌رچو هه‌ر له‌سه‌ر زمانی ئه‌مریکا راگه‌یاندرا که ئێران هاوکاریه‌کانی بۆ گروپه توندره‌وه‌کانی ناو عێراق که‌م کردۆته‌وه هه‌ر بۆیه‌ش ئاستی کوشتن وتیرۆر له %75 که‌م بۆته‌وه ، راگه‌یاندنی فه‌رمیی گروپی سه‌در به وازهێنان له کاری چه‌کداری .ئه‌مانه هه‌موی ئه‌نجامی ئه‌م رێککه‌وتنه نهێنیه ژێر به‌ژێریه بون.
دوایین به‌رهه‌می ئه‌م به‌یه‌ک گه‌یشتنه ناراسته‌وخۆیه ، مالکی وبۆش راگه‌یاندنی برواکان ( آعلان مبادئ) یان مۆر کرد که دور نیه له هاوینی ئه‌م سالدا 2008 ئه‌م راگه‌یاندنه ببێته بروانامه‌یه‌کی ستراتیجی ومێژویی له نێوان هه‌ردو لا، عێراق و ئه‌مریکا ، به‌م هۆیه‌وه ئه‌مریکا ده‌توانێ یا له به‌رنامه‌یدایه له 4 هه‌تا 6 بنکه‌ی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی له عێراق دابمه‌زرێنێ که هه‌تا سه‌رده‌می ته‌واوبونی نه‌وتی عێراق بمێننه‌وه ، به‌م شێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکادایه پاراستنی یه‌ک پارچه‌یی عێراق که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم په‌راویزکردنی لایه‌نی کورد چاره‌سه‌ریی گه‌لێک داواکاریی ناوچه‌که ده‌کات، هه‌ر وه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێی داوه ئه‌مانه هه‌موی له برگه‌کانی راپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر هاملتۆن بون.
چاپێکه‌تنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی بۆش و ئه‌ردۆگان له‌پێناو ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نه‌بێ بیر له جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 بکه‌ینه‌وه دروست کردنی کێشه ، بۆکورد لێ که‌وته‌وه . به‌ر له سالانی روخانی رژێمی به‌غدا چوار رژێمی سوریا و ئێران و تورک و عێراق که هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی چه‌ندین کێشه‌ی هه‌لواسراوو ناکۆکیی مه‌زن بون له‌گه‌ل یه‌کتر ، به‌لام کاتێک بۆ کێشه‌ی کورد داده‌نیشتن هه‌مو ناکۆکیه‌کانیان وه‌لاده‌نان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه رێک ده‌که‌وتن که چۆن رێگه له کورد بگرن شکست به خه‌باتیان بهێنن ئه‌وسا چوارکوچکه‌ی ولاتانی دراوسێ بو ئێستا که ئه‌مریکاش هاته ناو هاوکێشه‌که بۆ سه‌رکه‌تنی پیلانی ده‌وروبه‌ر بۆ هاوکاریه‌کی له‌گه‌ل تورکیا دژ به کوردستانی باکور وله‌گه‌ل مالکی و سونه‌کان دژ به فیدرالیه‌تی کوردستان ، بون به پێنج کوچکه‌و هه‌ریه‌که‌شیان له پێناو رازی کردن و راگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی ده‌رو دراوسێیان چه‌ند رژێمێک له‌گه‌ل خۆیان له‌م هاوکاریه قێزه‌وه‌نیه تێوه ده‌گلێنن ، وه‌کو هاوکاریه‌کانی فرۆکه‌وانیی ئیسرائیل بۆ تورکیا ، سعودیه بۆ عێراق ، میسر بۆ سوریا. کورد ئه‌وه‌نده‌ی خۆی له به‌کارهێنانی کارته‌کانی فشار دور بخاته‌وه چاری ناچاره هه‌رده‌بی به‌کاریان ب هێنێ به‌لام تا زوه به‌کاریان بهێنێ باشتره به‌ر له‌وه‌ی حکومه‌ته ساواکه‌ی به‌غدا زیاتر پێگه‌کانی خۆی قایم بکاو توانای سه‌رکوتکردنه‌وه‌مانی هه‌بێ.
به‌م پێوه‌رو گۆرانانه ئه‌مریکا رۆلیکی زۆر خه‌راپ ده‌گێرێ بۆ به‌یه‌ک گه‌یاندنی لایه‌دژه‌نه‌کان ویه‌کخستنی هه‌ول وچالاکیه‌کانیان . ئه‌مریکا گه‌یشتۆته ئه‌و بروایه‌ی که ته‌نها به پشتگیری نه‌کردن یا ته‌گه‌ره خستنه‌رێی دروست بونی کیانی کوردی گرێ کوێره‌کانی ناوچه‌که هه‌مویان به‌ئاسانی بۆ ده‌کرێنه‌وه، لێره‌دا ده‌بێ سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کورد به‌و په‌ری مه‌سئولیه‌ته‌وه هه‌ست به‌م قۆناغه ناسکه و مه‌رام و پیلانه شاراوه‌کان بکات . من له رۆژنامه‌ی رۆژی گه‌ل ژماره 166 ی 21/01/2007 دا لاپه‌ره 3 هه‌روه‌ها له مالپه‌ری کوردستاننێت ی رۆژی 18/01/2007 دا بۆچونه‌کانم وه‌کو پێشبینیی سالی 2007 له وتارێکدا له ژێر ناونیشانی ( کورد وئه‌مریکا و 2007 )دا بلاو کردۆته‌وه به دیدی خۆم به رێژه‌ی له % 80 یانم پێکاون. پرسیار ئه‌وه‌یه داخۆ ئایا له‌م سه‌ین و به‌ینانه سه‌رکردایه‌تیی کورد، کوردستان له کوێ ده‌بیننه‌وه ، له‌م پیلان و ته‌له‌که‌بازیانه ئاگادار کراونه‌ته‌وه له‌کاتێکدا په‌یماننامه ی ستراتیجیان له‌گه‌ل یه‌ک مۆر کردوه؟ خۆئاماده‌کاری وبه‌رنامه‌یان چیه بۆ پوچه‌لکردنه‌وه‌ی هه‌وله نه‌زۆک ونه‌گریسه‌کانی ناحه‌زانی کورد؟
Serben.com khalidherki@chello.nl
|