٢٥\١٠\٢٠١١ رێکه‌وتنی ستراتیژیی نێوان ئاغا و کوێخا و ره‌عیه‌ت.
محه‌مه‌د بێبه‌ش
به‌ڕێزان ...زۆر ڕاسته وه‌ک هه‌ردو سه‌رکرده ده‌ڵێن ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یان ساڵه نه‌ک هه‌ر داوامان له هه‌ردوکیان کردوه به‌ڵکو لێشیایان پاراوینه‌ته‌وه، له پێناوی و ئاشتی ته‌بای و یه‌کڕیزی و یه‌کخستنی ماڵی کورد، داوامان کردوه شه‌ری براکوژه له کوردستان مه‌حروم بکرێ، داوامان کردوه ناکۆکیه سیاسیه‌کانیان به‌ڕێگه‌ی برایه‌تی و دیموکراتی و ئاشتی و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ ، داوامان کردوه هێزه سیاسیه‌کان توانا ی د یبلۆماسی وهه‌ڵوێستی سیاسی و خواست وئامانجه نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانیه‌کانمان یه‌کبخرێن ، به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌قلیمی و نیوده‌وڵه‌تی . داوامان کرد ئیتر با حکومه‌ت وپه‌رله‌مان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێـم بگرنه ده‌ست ، به‌ڵێ ئێوه ڕاست ده‌که‌ن ... ئێمه‌ی خه‌ڵکی شکۆدار به‌هه‌زاره‌ها داخوازی له‌م چه‌شنه‌مان پێشکه‌ش کردن،... لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه کام له‌م داخوازیانه‌تان جێبه‌جێ کرد؟؟؟
لێره‌دا باسه‌که ئه‌وه‌یه ...ناوی بنێین ڕێکه‌وتنی ستراتیژیی تاڵه‌بانی و بارزانی یان ڕێکه‌وتنی ستراتیژیی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوتله‌ی ئێرانیزم و کوتله‌ی تورکنیزم .. که ئه‌م دوانه‌ش ته‌نها فاکته‌رێکن ده‌وری کوێخایان هه‌یه له‌یاریه‌که‌دا ، چونکه له‌سه‌روی ئه‌وانیشه‌وه ئاغا هه‌یه ..!! بێگومان پیاده‌کردنی کاره‌کانی ئاغا و کوێخا به بێ بونی ڕه‌عیه‌ت به ئه‌نجام ناگات ، لێره‌وه ئاشته‌وای ده‌ستی پێ‌کرد .. .چونکه وه‌ک خۆتان ده‌زانن به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری پێویستی به مه‌ودایه‌کی فراوانی ئاشتیه ، پێویستی به دنیایه‌کی ک‌ش و مات و بێده‌نگه.. واته به‌رژه‌وه‌ندی ئاغاکان واته ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی کوێخاکان که‌ده‌کاته ده‌وڵه‌تی ئه‌قلیمی تورکیا‌و ئێران شه‌ری وه‌ستاند له نێوان بارزانی وتاڵه‌بانیدا .. بائه‌م جا‌ره ناوی بارزانی له پێشه‌وه بڵێم ده‌نا پارتی زویر ده‌بن ..له ڕاستیدا نه پارانه‌وه‌ی خه‌ڵک و نه گریانی دایکی شه‌هیدان و نه هه‌ڵبڕینی قورئانی مه‌لاکان و نه ناوبژیوانی سیاسیانی کورد‌و نه هونه‌رمه‌ندان و نه‌هیچ توێژێکی ئه‌م نیشتمانه گوێی لێنه‌گیرا ، بگره تاوانباریش ده‌کران به‌ناوی جۆراو جۆره‌وه ...
ناچارین به‌دوای باسه‌که‌ماندا بڕۆین تا بزانین ئه‌ی ڕێکه‌وتنی ستراتیژیی چۆن له نیوان ئه‌م دوو به‌ڕێزه‌دا خولقا..!! که ئێستا به‌ده‌سکه‌وتی سیاسی به خه‌ڵکی کوردستانی ده‌فرۆشنه‌وه!! بێگومان چۆن داگیر کردنی کوه‌یت بوو به‌هۆی گۆڕینی هاوکێشه‌ی سیاسی ناوچه‌که هه‌رواش بوو به‌هۆی ڕوماڵی سیاسه‌تی ئه‌قلیمی، چۆن پێش رێکه‌وتنی ئاشته‌وای هه‌تا تاڵه‌بانیان له تاران ده‌هێنایه‌وه ، بارزانی له ئه‌نقه‌ره گیری ده‌خوارد... ته‌نانه‌ت تاکه هه‌لی زێڕینی که‌نا ڵێکی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌وه‌یه، که هه‌واڵێکی وه‌ک گرتنی سه‌دام حسێنه که که‌ناڵه‌که‌ی به جیهان پێبناسێنێ و ببێته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی نێو ده‌وڵه‌تی ، چونکه ئه‌و کاته ته‌کنۆلۆجیای ڕاگه‌یاندن وا به‌هێز نه‌بوو ، دوه‌م کارێکی زۆر نهێنی بوو ،سێهه‌م هه‌واڵێکی زۆر گرنگ بوو ، به‌ڵام تاڵه‌بانی ئه‌و هه‌واڵه گرنگه‌ی به که‌ناڵه‌که‌ی خۆشی ڕه‌وا نه‌بینی . له که‌ناڵێکی تارانه‌وه بڵاوی کرده‌وه ، ڕوداوی یانزه‌ی سێپیمبه‌ر 11/9بوو له ئه‌مریکا له‌سه‌ر ده‌ستی قائیده‌ی بنلادن که ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌رخانێکی تازه بوو له سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی ، که بۆشی دوه‌م ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له بازنه‌ی دژه تیرۆر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا نه‌بێت دوژمنمه . هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا بنکه‌ی سه‌ربازی له زوربه‌ی ئه‌و وڵاتانه جێگیر بکات ،به‌تایبه‌تی وه‌ک بازنه‌یه‌ک له‌دوری بلۆکی شه‌رقی ، له هه‌مان نه‌خشه‌دا ڕوخانی ده‌وڵه‌تی تاڵیبانی ئه‌ڤغانستان و ئێراقیشی به‌دوا داهات ، دیاره له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی ئیراق ، به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کان به‌هێزو زۆر زه‌به‌لاح بون ...هه‌ر بۆیه ئاغا کان ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڕه‌عیه‌ته‌کان کرد، بێگومان بۆ پاساوی شه‌رعی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێویست بوو بکرێن به کوێخا ، چونکه ئه‌وان به خاوه‌ن و ده‌مڕاستی به‌شێک له‌و سه‌روه‌ت وسامانه داده‌نران ، وه‌ک کوێخایه‌کی بێمه‌رج دانران بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان ، هه‌رچه‌نده دانانی کوێخا پێویستی به ناوێکی دیاری کراو شوێنی تایبه‌ت وپێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سنوری خۆجێیه‌تی و باج وده‌رامه‌تی تایبه‌ته ، به‌ڵام تاڵه‌بانی وبا‌رزانی ، جگه له‌وه‌رگرتنی باج وده‌رامه‌تی تایبه‌ت ، باقی سه‌روه‌ریه‌کانی تری کوێخای خۆیان فه‌رامۆش کردوباقی ده‌سه‌ڵاته‌کانی تری کوێخاییان به‌خشییه‌وه به به‌غداد..دیاره ئه‌و بابه‌تانه‌ش په‌یوه‌ست بوو به ڕێگه‌و پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندی کوێخاکانیان ، واته تاران و ئه‌نقه‌ره ، هه‌رچه‌نده جه‌مسه‌ری خواست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له چه‌ند هێڵێکه‌وه به‌یه‌ک ده‌گه‌نه‌وه ، واته جه‌مسه‌ری: 1/ئه‌مریکا - تورکیا - عه‌لاوی - بارزانی جه‌مسه‌ری .2/ ڕوسیا وسین- ئێران - مالکی - تاڵه‌بانی.
ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره له‌دوو چه‌قدا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن: یه‌که‌م - حکومه‌تی گه‌ندهڵی به‌ناو ئێراقی فیدراڵ. دووه‌م - حکومه‌تی هه‌ولێری پارتی و یه‌کێتی.
هه‌رچه‌نده سه‌دام حسه‌ینیش له جه‌مسه‌ری تورکیا‌و به‌رزانیدا هاوبه‌ش بوو ، له31ی ئاب توانی به‌هۆی تورکیا و بارزانیه‌وه گڵۆپی سه وز له ئه‌مریکا وه‌ربگرێ و داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی بکات له هه‌ولێر ،من لێره‌دا نامه‌وێ باسی شێوازه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م جه‌مسه‌رانه بکه‌م ، چونکه فاکته‌ری جیوپۆلۆتیک و ئابوری و ده‌سه‌ڵاتی ئیداری له‌خۆ ده‌گرێت ، شیکردنه‌وه‌ی فاکته‌ره‌کان بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز جێده‌هێڵم . وابزانم ئاسانترین وانه‌ی ماتماتیکیه ، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین گرێدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م جه‌مسه‌رانه... بوو به مانشێتی ڕێکه‌وتنی ستراتیژیی .. تاڵه‌بانی و بارزانی ... نه‌ک یه‌کگرتنی ستراتیژیی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی . خۆ ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر باسی هاوپه‌یمانی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ، وه‌ک له‌سه‌ره‌تادا بارزانی تاڵه‌بانی بانگێشه‌یان بۆ کرد‌و به ده‌سکه‌وتی مه‌زنی ئاڵوگۆری سیاسیان هه‌ژمار کرد له مێژووی سیاسی کوردی‌دا ... ئه‌وا ده‌بێ بڵێین سه‌د ڕه‌حمه‌ت له ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵی 1974 باشه جگه له ڕه‌عیه‌ت و پاسه‌وانو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاغا‌و کوێخا کانی هه‌ردوو جه‌مسه‌ر که‌له‌سه‌ره‌وه باسمان کردن ، ده‌سکه‌وتی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه ، بۆ کورد له کوێدا بوو ..؟؟؟ بێگومان خاوه‌نی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای هه‌ردوو سه‌رۆکه ، خۆشیان با ش ده‌زانن ئه‌م پرسیاره خامۆش ناکرێ و له پرۆسه‌ی دادگای مێژودا به‌رز ڕاده‌گیرێ ، چونکه زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه ده‌ره‌کیه ، ته‌نها له پارچه‌ک یاخود ناوچه‌یه‌کی کوردستانه‌وه نه‌وه‌ستا ، به‌ڵکو تاک به تاکی خه‌ڵکی هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستانی گرته‌وه ، وه‌ک ئاشکرایه نه‌ک هه‌ر بوو به هۆی خه‌فه‌کردنی ده‌نگی خه‌بات و خۆڕێکخستنی خه‌ڵکی ئازادی خوازی پارچه‌کانی تر ، به‌ڵکو بوو به‌هۆی دوبه‌ره‌کی لێکترازان و ئینشقاق و پارچه‌کردنی هه‌موو ڕێخراوه‌کان له هه‌رچوار پارچه‌که ، بێگومان ئه‌مه‌شیان له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵه‌بانی و به‌رزانی جێبه‌جێ کرا ، به‌بیانوو پاساوی ئه‌و ده‌ستکه‌وته سیاسیانه‌ی به‌ده‌ست هاتوه له باشوری کوردستان به ووته‌ی ئه‌وان پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر کوردێک بیانپارێزین.
دیسانه‌وه ناچارین بپرسین له تاڵه‌بانی و بارزانی ... ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی چه‌مچه‌ماڵ بوه به‌سنور و کورد ڕاوه‌دوده‌نرێ.... له موسڵ کورد و مه‌سیحی یه‌زیدی نه‌ما .. له‌که‌رکوک ئه‌وه‌ی به دڵگه‌رمی کوردایه‌تی گه‌ڕایه‌وه ئێستا په‌شیمانی لێده‌چۆڕێ و، وازی له‌هه‌موو شتێک هێناوه و وێڵه به‌دوای پارچه نانێکدا ، یان توشی نه‌خۆشی خه‌مۆکی بوه و بیر له خۆکوشتن ده‌کاته‌وه .. جگه له‌م شوێنانه ئه‌وه خۆ باسکردنی دوس وسه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا وسه‌نگال شێخان ناوچه داگیر کراوه‌کانیتر بۆته جێگه‌ی شه‌رمه‌زاری ، کام ده‌ستکه‌ته بپارێزین..؟؟ ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی ئه‌نفالی نه‌وه‌و گه‌نجی دوای ڕاپه‌رینی کرد‌و نیوه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر کرد‌و زیاتر له چوار هه‌زار گه‌بج خنکاو بێسه‌روشوێن بوو ، نیوه‌که‌ی تری له کوردستان توشی شکستی که‌سایه‌تی خۆی و به هه‌زاره‌ها گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌تلێته‌وه ، کام ده‌سکه‌وته بپارێزین ..؟؟ ئه‌وده‌سکه‌ته‌ی که به‌روبومی ووڵاته‌که‌مان به‌سه‌رناوه‌دی ئێراق و تورکیا و ئێران‌دا دابه‌ش ده‌کرێ و ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بکرێته... حه‌س حه‌سو پۆلیسی دارستان .!! کام دارستان ..؟؟ چاوه‌ڕێ بن خه‌ڵکینه به‌م زوانه ....کارگه‌ی حه‌سحه‌س و پۆلیسی ژینگه‌ی کوردستان و هێڵی قیتاره‌کانیش.. به‌ڕێوه‌یه!!!
به‌کورتی و به‌کوردی به‌هۆی ئه‌و هاوپه‌یمانیه ی نێوان سه‌رکردایه‌تی کورد‌و ئه‌مریکا ، ئه‌م شکست ونه‌هامه‌تی ودۆڕاندنه نیشتمانییه‌ی لێکه‌وته‌وه‌و، جارێکی ترمه‌سه‌له‌ی کورد له ساحه‌ی سیاسه‌تی نێودوه‌ڵه‌تی میژوویه‌کی تری شه‌رمه‌زاری تۆمار کرد ..!! خۆ ئه‌گه‌ر باس له فاکته‌ر نیگه‌تیڤه‌کانی ڕێکه‌وتنی ستراتیژیی نێوان بارزانی و تاڵه‌بانی بکه‌ین ... پێش هه‌موو شتێک پێویست بوو ووشه‌ی دیموکراسی له‌دوای ئه‌م ڕێکه‌وتنه ستراتیژییه‌وه له فه‌رهه‌نگی ئه‌م دوو حیزبه نه‌مێنێ ، چونکه دێمۆ کڕاس - واته ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ...بێگومان ده‌سه‌ڵاتی گه‌لیێک یان حیزبێک یان ڕێخراێک ، به‌هه‌لبژاردنی ئازاد به ڕێژه‌ی دیاری کراو له‌سه‌ر کۆی ده‌نگه‌کان له په‌رله‌مانێکدا یان له ئه‌نجومه‌نێکدا کۆده‌بێته‌وه ، وشه‌رعیه‌تی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنی بۆ وه‌رگرتنی بڕیاره‌کان ، به‌ڵام په‌رله‌مانی کوردستان نه‌ک له‌ده‌نگی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی بڕیار وه‌رناگرێ ، به‌ڵکو بڕیاری ده‌نگی ئه‌ندامه‌کانی حیزبه‌که‌ی خۆشیان وه‌رناگرن ...که بڕوا‌و ئامانجێک کۆی کردونه‌ته‌وه ، په‌رله‌مانی کوردستان ته‌نها بڕیار له دوو ده‌نگ وه‌رئه‌گرن ..پێم باشه جارێ باس له ووشه‌ی دیموکراسی نه‌که‌ین چونکه جارێ لێکدانه‌وه تیۆریه‌کی له ته‌نگه‌ژه‌دایه ، نه‌ک پراکتیک و کلتوره‌که‌ی ، سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ندێ نووسه‌ر یان ڕۆژنامه‌نوس سکاڵا له دادگا تۆمار ده‌که‌ن ، ده‌ڵێن لێماندراوه یان به‌شێوه‌ی نا یاسای گیراوین.. کاکه گیان تۆ خۆت و ڕۆحه‌که‌ت و خوێنه‌که‌ت و نیشتمانه‌که‌ت ، هه‌موو ڕۆژێ له‌سه‌ر ته‌خته‌ی مه‌زادخانه‌ی ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه ڕۆژانه ده جار کڕین و فرۆشتنت پێوه ده‌کرێ ، تۆ له وڵاتێک‌دا ده‌ژیت فانتازی قه‌زا و قه‌ده‌ر ده‌یجوڵێنێ ، ڕێکه‌وتنی ستراتیژیی هیچ شه‌رعیه‌تێکی مرۆڤ بوونی تۆی نه‌هێشتۆته‌وه.
له هه‌موو وڵاتیکی ئه‌م جیهانه دوو یاسای
سه‌پێنراو هه‌یه: یه‌که‌میان ده‌ستوور
و یاسا بنه‌ره‌تی ووڵات، دووه‌میشیان
دابونه‌رێت و سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی
، به‌ڵام ڕێکه‌تنی ستراتیژیی هیچ یاسا وسیسته‌مێکی بۆ ێئمه نه‌هێشتۆته‌وه
، باس له ئاوه‌دانی به‌رد
و بلۆکی ووشکه که‌ڵه‌ک ده‌کرێ ، ئه‌ی
شه‌رعیه‌تی دزی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م ووڵاته به‌چی ده‌سته‌به‌ر
ده‌کرێ، گوندێک ..شارۆچکه‌یه‌ک دوو گه‌ڵابه چه‌وو یان قیری بۆ ده‌چێت
له‌که‌ناڵه‌کاندا ده‌بێ بڵێت مه‌منونی حکومه‌تم ، یان چوار کورسی بۆ
مامۆستای قوتابخانه‌یه‌ک ده‌کردرێت ، مامۆستاکان ده‌بێ بڵێن زۆر مه‌منونی
حکومه‌تم ، چه‌ند مه‌ترێ بۆری ئاوی گورچیله بڕ بۆ گه‌ره‌کێک ده‌روات ،
خه‌ڵکه‌که ده‌بێ بڵی زۆر زۆر مه‌منونی حکومه‌تم ، باشه که‌واته به‌م
جۆره مه‌منونیانه بێت ، حکومه‌ت هیچ پێگه‌و ڕابردویه‌کی له‌م ووڵاته‌دا
نه‌بوه‌و نه‌ماوه ، به واتایه‌کی تر حکومه‌ته‌که‌و
پاره‌که‌شی ئیستراده‌و هی ئه‌م ووڵاته نیه ، باشه ئه‌و چه‌ند فه‌رمابه‌ره‌ی
بارزانی و تاڵه‌بانی به‌ناوی په‌رله‌مان و
حکومه‌ت ، له گرێبه‌سته فیفتی به فیفتیه‌که‌ی نێوانیان دایاناوه ،
پێیان وایه هه‌ر به پڕۆژه‌ی ستراتیژیی ده‌مێنێته‌وه
، له هزرو هێزی خه‌ڵکی کوردستاندا ، ته‌نانه‌ت به‌ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی
ئه‌م دواییه له‌سه‌ر مێزی ئاغا‌و کوێخاکانیش ئه‌وڕیکه‌وتنه کاڵبۆته‌وه
.
سوێد
|