٣٠\٧\٢٠١١
رێکه‌وتننامه‌ی
نێوان حکومه‌تی ئۆسترالیا و مالیزیا
له‌سه‌ر
حیسابی په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵوشیته‌وه.
له چه‌ند سالی رابردوودا حکومه‌ته یه‌ک له داوی یه‌که‌کانی
ئوسترالیا له حزبی لیبرال و حزبی له‌یبه‌ر هه‌میشه له پێشبرکیدا
دابوون له دژی مافه‌کانی په‌نابه‌ران و له‌م باره‌وه چه‌ندین ریگای
دژی ئینسانییان گرته به‌ر، که ئاخره‌که‌ی ریکه‌وتننامه‌ی ریکه‌وتی ٢٥
جولای بوو له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مالیزیا مۆریان کرد، بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
زیاتر له 800 په‌نابه‌ر که له که‌مپه داخراوه‌کانی شاره‌کانی
ئوسترالیا‌و دورگه‌ی کریسماسدان ،وه له‌ناو ئه‌م په‌نابه‌رانه‌دا ده
یان که‌سیان تیایه که له ده‌ست ده‌سه‌لاتداره سه‌رکوتگه‌ره‌کانی
عیراق و هه‌ریمی کوردستان هه‌لاتوون و په نایان بردۆته به‌ر ئوسترالیا
تا مافی په‌نابه‌ری یان پی بدری و له ژیانیکی لانی که‌می ئینسانی به‌هره‌مه‌ند
بن.
حکومه‌تی ئوسترالیا بۆ به په‌رچدانه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌لکی
ئه‌و وولاته‌و لایه‌نه به‌رگریکاره‌کانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران، پرو
پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌کات که" په‌نابه‌ران بوونه‌ته فشار بۆسەر
ئابوری ئەم ووڵاتە، بۆیه بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە وا پیویست ده‌کات
په‌نابه‌ران ره‌وانه‌ی وولاتەکانی خۆیان بکرێنەوە یان لە ئوسترالیا
دەربکرێن" ئه‌مه ئه‌و ئیدیعا پوچوو بێ ناوه‌رۆکانه‌یه که هه‌میشه
بورجوازیتوسه‌رمایه‌داری رۆژئاوا له‌کاتی قه‌یراندا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌گرن
و بیروبروای نه‌ژاد په‌رستانه‌وه فاشیزمی پێ باوه‌شین ده‌که‌ن، تا
شانی خۆیان خڵی بکه‌ن له‌به‌رپرسیاریتی، و ئاکامه زیانباره‌که‌شی له‌سه‌ری
خه‌ڵکی کریکار‌و زه‌حمه‌تکیشدا ده‌شکیننه‌وه.
ئه‌م ریکه‌وتننامه‌یه ئه‌وه‌نده ریسوا‌و مایه‌ی نه‌نگی یه، له‌گه‌ل
مورکردن و راگه‌یاندنی، زۆربه‌ی هه‌ر زۆری ریکخراوه‌کانی مافه‌کانی
مرۆڤ و په‌نابه‌ران و یه‌کیتی یه کریکاری یه‌کان و حزبه سیاسی یه چه
پ و سۆسیالیستی، تا ده‌گاته بالیکی ناو حزبی له‌یبه‌ر که جولیا
گیله‌ردی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوسترالیا سه‌ر به‌و حزبه‌یه، ئه‌و ریکه‌وتنه
مه‌حکوم بکه‌ن.
ئیمه له فیدراوسیۆنی سه‌راسه‌ری عیراقی ویرای ئه‌وه‌ی ئه‌م رێکه‌وتنامه‌یه
به‌توندی محکوم ده‌که‌ین وداوای ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و
رێکه‌وتنه ده‌که‌ین که له‌نیوان حکومه‌تی ئوسترالیا‌و مالیزیا له‌سه‌ر
حسابی ژیان‌و ئاینده‌ی په‌نابه‌ران ئیمزای لیدراوه.
به‌وپه‌ری تواناشه‌وه پشتیوانی خۆمان راده‌گه‌یه‌نیین له‌و زنجیره
ناره‌زایه‌تیانه‌ی له‌شاره‌کانی ئوسترالیا به‌رێده‌خرێن له‌دژی ئه‌م
رێکه‌وتننامه‌یه. داوا ده‌که‌ین له‌هه‌موو په‌نابه‌ران و
ئازادیخوازان‌و نۆینه‌رانی حزب‌و نیهاده‌سیاسیو کریکاریی وکه‌سایه‌تی
سیاسی عیراقی وکوردستانی و ئوسترالی، به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران
بکه‌ن به هه‌ر رێگایه‌ک پیتان ده‌کریت له‌و خۆپیشاندانه ناره‌زایه‌تیانه
به‌شداری بکه‌ن که به‌رامبه‌ر به‌م رێکه‌وتنامه‌یه و له‌پێناو ده‌ستبه‌رکردنی
مافی په‌نابه‌ریو ئازادی نیشته‌جێ بووندا به‌ریوه‌ده‌چێت.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی رێکخراو ئینسانیوپه‌نابه‌ریو به‌رگریکار، بۆ ئاینده‌یه‌کی
ئینسانی.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|