١٢\١٢\٢٠٢٤
ڕیکەوتنامەی نێوان
عێراق و بەریتانیا بۆ ناردنەوەی پەنابەران
دەچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە.
بەریتانیا - گرتووخانەی دەستبەسەری بروک هاوس:١١/١٢/٢٠٢٤:
کەسوکاری
پەنابەر کۆژین شەریف لە لەندەنەوە بە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنیان
ڕاگەیاند"کە کوژینی تەمەن ٢٩سال لەساڵی ٢٠١٥وە لە ولاتی بەریتانیا
داوای مافی پەنابەری کردوەو لە بەرواری ١٠/١٢/٢٠٢٤ دەستگیرکراوە و
تیکتی پێدراوە، بریارە ١٨/١٢/٢٠٢٤ پێچەوانە بە خواستی خۆی لە
فرۆکەخانەی هیسرۆوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیودەولەتی بەغدا بکرێتەوە".
بەڵگەی ئەوەشیان بە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنداوە"کە کۆژین لە رێگەی
هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی کاتژمیر ١٦.٠٥ئێوارە دیپۆرتی عەمان پاشان
بەغدا دەکرێتەوە".
لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەل دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دا سەبارەت بەدەستگیرکردنی ئەو پەنابەرە
وتی "دەستگیرکردنی کۆژین لە چوارچێوەی ڕیکەوتنامەیەکدا دەچێتە پیش کە
بەدوای سەردانەکەی ئەم دواییانەی ئیڤیت کۆپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا
بۆ عێراق و کۆبوونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆی عێراق، عبدول ئەمیر شەمەری و
پاشان سەردانی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەل نیچیرڤان بارزانی،
سەۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەو دەرەنجامەی
لێکەوتەوە کەئەو پەنابەرە عێراقیانەی کە کەیسەکانیان رەدکراوەتەوە
بەزۆرەملی دیپۆرت بکرێنەوە"
دەشتی ئەوەشی ووت"ئێمە سەرباری بەتوندی سەرکۆنەکردنی واژوکردنی ئەم
ڕێکەوتننامە نامرۆڤانەیە، حکومەتی عیراق وهەرێم بە بەرپرس دەزانین لە
تێکدانی ژیانی پەنابەرانو ئەوزەختوفشارانەی کەبەهۆی ئەم سیاسەتە دژ
پەنابەریەوە رووبەرووی پەنابەرانکراوەتەوە".
وتیشی "هەموو هەوڵەکانی خۆمان بە پشتیوانی ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی
داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران دەخەینەگەر بۆ بەرگرتن بەم سیاسەتە
نامرۆڤانەیەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێکەوتننامەیە".
لە ئێستەدا ژمارەیەك لە پەنابەران لە کاتی ئیمزاکردنی لە بنکەکانی
پۆلیس دەستگیرکراون و لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا ڕاگیراون
و لەبەردەم مەترسی دیپۆرتکردنەوەدان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆنی پەنابەران
|