٢٢\٥\٢٠١٠
رێکپۆش عه‌زیز:
گه‌ر خاوه‌ن بزوتنه‌وه‌یه‌کی راستینه‌یی فێمێنیزم
بوواین
ده‌بوو به لۆری له‌عابه‌ی سێکسیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی
کوردستان ههڵبڕشتایه.

گفتوگۆی: ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: لێکۆڵینه‌وه یان
نوسینێکی شیکاری ئێوه‌م خوێنده‌وه، زۆر جه‌خت له‌گه‌رانه‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن
بۆ ئاینی ئێزدی، ئه‌م هه‌مو پێداگرتنه بۆ؟ یان پێتان وایه کورد ده‌کرێ
له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م ده‌قانه چ پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی
چۆنایه‌تی و مه‌زنتر بنیات بنێ؟
رێکپۆش
عه‌زیز: بێگومان پاراستن و ره‌چه‌ڵه‌ک و که‌لتوری هه‌ر گه‌لێک و
رێگه‌نه‌دان بهتهفروتوناکردنیان له‌لایه‌ن زۆرداران و نه‌یارانیه‌وه
خزمه‌تێکه به‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
بۆ مه‌سه‌له‌ی سیاسی و به‌ره‌وپێشچوونی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یمان،
میتۆلۆژیای ئاینی گه‌لێک بریتیه لهکۆڵهکهیهک لهکۆڵهکانی که‌لتوری
ئه‌و گه‌له‌و دواجاریش که‌لتور یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی که گه‌لێکی
پێده‌ناسرێته‌وه، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌رباری که‌ڵک وه‌رگرتن له
ئه‌زمونه نووێیه‌کانی جیهان بیر له‌ئه‌زمونه مێژوویه‌کانی خۆیان ده‌که‌نه‌وه،
به‌ڵام ئێمه‌ی کورد نه‌مان کردووه، بنه‌مای زۆربه‌ی ناسیونالیزی دنیا
له‌سه‌ر میتۆلۆژیا دروست بووه، که ئه‌م میتۆلۆژیاو که‌له‌پوورانه له‌رێی
گه‌شه‌پێدانی زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه بۆته به‌شێک له‌بنه‌ماکانی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسایی ئه‌و ووڵاته. هه‌روه‌ها زیندوو کردنه‌وه‌ی
میتۆلۆژیاو که‌له‌پوورو سمبوله مێژوویه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بناغه‌یه‌کی
سه‌ره‌کین بۆ گشت تیۆره‌کانی ناسیونالیزم. لێره‌دا ده‌کرێ بپرسین که
ئایا به‌بێ ئاینی ئیسلام و جوله‌که چۆن ده‌مانتوانی شوناسی دوو نه‌ته‌وه‌ی
وه‌ک عه‌ره‌ب و جووله‌که دیاری بکه‌ین؟ ئایا به‌بێ ئه‌م دوو ئاینه ئه‌و
دوو نه‌ته‌وه‌یه بوونی ده‌بوو؟
ئاین هه‌میشه وه‌ک ناسنامه‌ی زۆرێک له‌نه‌ته‌وه‌کانی دنیایه، گه‌ر
سه‌رنج لهمیتۆلۆژیای یۆنانیه‌کان بده‌ین، ده‌بینین که ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندیه‌که
بۆ ناسینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی یۆنان، یان ئاینی ڤیکینگه‌کان لهنوردێنNorden
که سوید یه‌کێکه له‌و وڵاتانه دوو مه‌سه‌له‌ی گرێدراوی یه‌کن، له‌ئه‌وروپا
ئاینی زه‌رده‌شتی بهمیتۆلۆژیای ئێرانیه‌کان ناسراوه، ئاینی ئێزدیش بهمیتۆلۆژی
کورد ناسراوه. که‌چی ئێمه‌ی کورد خۆمان هیچ له‌باره‌یه‌وه نازانین،
ئه‌وروپیه‌کان زیانیاری زیاتریان هه‌یه له‌سه‌ر ئێمه‌ی کورد تا خۆمان
وه‌ک کورد من هه‌ر لێره‌ش ئاشنایه‌تیم په‌یدا کرد بهمیتۆلۆژیای ئاینی
کورد. هه‌رچه‌نده ئێران ئه‌مرۆ وڵاتێکی ئیسلامیه به‌ڵام هه‌رگیز
شوێنه‌وارو بیروباوه‌ره‌کانی زه‌رده‌شتیان له‌ناو نهبردهو وه‌ک ئه‌وه‌ی
که ئێمه‌ی کوردی نه‌زان کردومانه، که‌عبه‌ی ئێمه مه‌که نیه به‌ڵکو
لالشه، ده‌بێ ئێمه بۆ ره‌چه‌ڵه‌کی بوونمان بگه‌رێینه‌وه که بوونی
کورد له‌کوردستانی ئێستادا هاوکاته له‌گه‌ڵ بوونی سۆمه‌ریه‌کان له‌ئێراقی
ئێستادا، مانای به‌ر له‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورک هه‌بن ئێمه‌ی
کورد هه‌بووین . من له‌زیندوو کردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دوو
ئامانجم هه‌یه، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ش وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی دی
خاوه‌نی میتۆلۆژی خۆ به‌خۆی خۆمانین و بۆ ده‌بێ ئه‌مرۆ ئاینی ئیسلامی
عه‌ره‌بی راستیه‌کی ره‌های کۆمه‌ڵگه‌که‌مان بێ به‌راده‌یه‌ک که ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و یاسایمانی پێوه گرێ بده‌ین.؟ ئه‌وی تریشیان چۆن عه‌ره‌ب و
جوله‌که ئاینه‌که‌یان کردۆته سه‌رچاوه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئه‌خلاقی ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌توانێ ئه‌و ئاین و میتۆلۆژیه
خۆمالیانهی خۆی وه‌ک ره‌هه‌ندێکی که‌لتووری زیندوو بکاته‌وه‌و بنه‌مایه‌کی
سیاسی و که‌لتوری نوێیی له‌سه‌ر دابنێ، به‌تایبه‌تیش که ئاینی ئێزدی
به‌ته‌واوی ئاینێکی سکولاره، چه‌ند جێگه‌ی داخه بۆ ئێمه‌ی کورد به‌چه‌ندین
ساڵ به‌ر لهئهورۆپیهکانیش خاوه‌نی بیرۆکه‌ی سکولاریزم بوین که‌چی هه‌رگیز
نه‌مان توانیوه له‌ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسایماندا سودی لێ وه‌ربگرین،
له‌ئاینی ئێزدی‌دا دوو‌و ده‌سه‌ڵات هه‌یه یه‌کێکیان ده‌سه‌ڵاتی رۆحانیه
که تایبه‌ته به‌کاروباری ئاینی که‌هه‌رگیز خۆی له‌کاروباری سیاسی و
یاسای وڵاته‌وه وه‌رنادات، ئه‌ویتریشیان سه‌رکردایه‌تی ئیداری و
سیاسیه که به‌پێی ئه‌قڵی سه‌رده‌م ده‌بێ وڵات بروا به‌رێوه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
سیاسیه‌ی که ئه‌مرۆ ئێمه هه‌مانه زیاد له‌پێویست گرێدراوی ئاینی عه‌ره‌بی
ئیسلامیه، زیاده رووی نیه گه‌ر بڵیم گه‌ر کورد ئه‌م سامانه خۆماڵیه‌ی
خۆی به‌کار بهێنایه له‌مه‌سه‌له سیاسیه‌کاندا من پێم وایه کورد له‌مێژ
بوو خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌خۆی خۆی ده‌بوو. چونکه کوردی ئێزدی
تایبه‌تمه‌ندی زۆری هه‌یه له‌ووڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا. خوا له‌بنه‌ره‌ته‌وه
کورده ئیتر بۆ ده‌بێ به‌عه‌ره‌بی قسه‌ی له‌گه‌ل بکه‌ین؟!
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌م دوو ئاراسته‌یه‌ی
که ئێستا له فێمێنیزمدا ده‌بینرێ که یه‌کێکیان ئامانجی پاراستنی یه‌کێتی
ره‌گه‌زی و وه‌ک یه‌کێتیه له ماف‌دا و ئه‌وی تریشیان جه‌خت له سه‌ر
بنه‌ما ئافرهتیهکان ده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێ و ده‌یه‌وێ کۆمه‌ڵگه ته‌وه‌ره‌که‌ی
ئافره‌ت بێ ئێوه سه‌باره‌ت به‌و باسه ده‌ڵێن چی؟
رێکپۆش عه‌زیز: راسته له ناو فێمێنیزم
دا دوو ئاراسته‌ی وا هه‌ن که یه‌کێکێان فێمێنیستی
جیاوازsärartsfeministerو ئه‌وی تریشیان فێمێنیزمی یه‌کسانهLikhetsfeminister
هه‌ریه‌کێک له‌مانه روانگه‌و تیۆری خۆی له‌پشته‌وه‌یه. جێی ئاماژه
پێدانیشه که بۆ نمونه فێمێنیزمی یه‌کسان زیاتر ئه‌و روانگه‌و
بۆچوون و فاکته‌رانه له‌به‌ر چاو ده‌گرێ که له‌کۆمه‌ڵدا هه‌ن سه‌باره‌ت
به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان بۆ نموونه مارکسیست فێمێنیسته‌کان که سه‌ر
بهفێمێنیزمی یه‌کسانه سه‌رتاپای پله دووی ژنان به به‌شداری ژن له
به‌رهه‌م هێناندا ده‌بێنێته‌وه له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ چیندا، یان ئه‌گه‌ر
ژن به‌شدار بێ له‌کاروباری گشتیدا وه‌ک خوێندن و کار ئه‌وا ژن یه‌کسان
ده‌بێ، وه‌ک لیبرال فێمێنیسته‌کان ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن به‌ڵام له‌راستیدا
ئه‌مه وانیه‌و مێژوش ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه. فێمێنیزمی یه‌کسان نایه‌وێ
ته‌نانه‌ت قسه له‌سه‌ر جیاوازیه بایۆلۆژیه‌کانی نێوان ژن و پیاو بکات
که له‌راستیدا ئه‌م جیاوازیانه به‌هۆی هه‌ندێ هۆکاری بابه‌تییه‌وه
له‌کۆمه‌ڵگادا بوونه‌ته هۆی دروست بوونی هه‌موو ئه‌و روانگه‌و به‌هایانه‌ی
که له‌کۆمه‌ڵدا هه‌ن سه‌باره‌ت به‌ژن و پیاو من لام وایه کێشه‌که ئه‌وه‌یه
له‌بنه‌ره‌ته‌وه تیۆری سیاسه‌ت و ده‌روون ناسی و زانست جیاوازیه‌کانی
نێوان ژن و پیاوی قبوڵ نه‌کردوه بۆیه ده‌رئه‌نجام ژن و پیاو له‌کۆمه‌ڵدا
که‌وتونه‌ته ناو پایوهندیهکی دروستکراوی دیکۆتۆمی dikotomi ) دابه‌شبوونی
ره‌گه‌زی پیاو به‌سه‌ر پیاوو ژن‌دا، وه‌ک ئه‌فسانه‌ی دروست بوونی ئاده‌م
و حه‌وا، که ئاده‌م یه‌که‌م جار دروست ده‌بێ و پاشان ژن له په‌راسوی
چه‌پی ئه‌و، له‌تیۆری سیاسی کلاسکیشدا به‌هامان شێوه ژن ده‌کرێ به
کۆپیه‌ک له پیاو یان پیاوێکی ناته‌واو) وا که ئه‌مرۆ حاشا له بوونی
لهشبکرێ وه‌ک راستیه‌کی ره‌هایی ژیانی ئێمه‌ی مرۆڤ. به‌ڵام ئه‌مرۆ له
فێمێنیزم دا مشتمری چه‌مکێکی تازه هه‌یه به‌ناوی Intersktionalitet
ئه‌م چه‌مکه یارمه‌تی شتکردنهوهی کێشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌دات که
مرۆڤ ده‌بێ له چه‌ندین روانگه‌وه بوونی کێشه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگه‌دا
ببینێ بۆ نمونه کێشه‌ی ژنان ته‌نها مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تی نیه یان ته‌نها
کێشه‌یه‌کی ره‌گه‌زی یان سێکسی رووت نیه به‌ڵکو سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌کانی
ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه که ژنی تێدا ده‌ژی.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: وێرای توندوتیژی و
مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تانه‌وه له
کوردستان زۆریش باس له پێشکه‌وتنه‌کان له‌و بواره‌دا ده‌کرێ، ده‌بینین
به ده‌یان ئافره‌ت له پۆستی ئیداری و کارگێری و وه‌زیر و په‌رله‌مانتارن،
ئێوه به‌وه رازین؟
رێکپۆش عه‌زیز: بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره
من ئاماژه ده‌که‌م به یه‌کێک له‌و قۆناغانه‌ی که داگیرکردنی ژنی پیا
تێپه‌رێوه له‌لایه‌ن پیاوه‌وه که به فه‌لۆکراتیزم ناوزه‌د ده‌کرێت،
( مانای به‌سه‌روه‌ر راگرتنی چۆک یان گونی پیاو) ئه‌م قۆناغه پێش ده‌ست
پێکردنی پاتریالکال بوو مانای له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێ کردوه، که
پیاو هه‌ستی کردوه ده‌وری چیه له‌منداڵ بووندا، له‌و کاته‌وه چۆکی
پیاو ده‌بێته ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کی و سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌ی له
ده‌ور ده‌سورێنه‌وه به بوونی ژنیشه‌وه، وه چۆکی پیاویش ده‌بێته
فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له‌رووی سونه‌تیه‌وه تۆ سه‌رنج
بده‌ره ئه‌و جنێوانه‌ی که ئه‌مرۆ پیاو له‌کاتی شه‌ردا به‌یه‌کی ده‌دات
له‌کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا، هه‌موی به له‌چۆکی پیاوه‌وه ده‌ست پێده‌کات بۆ
زێی ژن، یان له رووی یاساییه‌وه هه‌بوونی فره ژنی، قه‌ده‌غه بوونی
له‌بار بردنی منداڵی ناخواسته، لێدانی ژنان، نشوز کردنیان ئه‌مانه هه‌مووی
پاشماوه‌ی قۆناغی فه‌لۆکراتیزم و بنه‌ره‌تی یاساکانیه‌تی که له‌کۆمه‌ڵی
ئێمه‌دا ماوه‌ته‌وه. ئافره‌ت بێ پیاو له‌کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا بوونی نیه،
هه‌تا به‌شداری هه‌بێ له پۆستی وه‌زاری و په‌رله‌مانتاریدا چونکه هه‌موو
پێناسه‌ی بوونی ژنان له کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا له‌مه‌ر چۆک یان گوونی پیاوه
یان با بڵێم به‌و پێیه‌یه که چه‌ند له‌گه‌ل پیاو ده‌خه‌وێ، له‌مه‌ڕ
ئافره‌ت له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چوار واژه هه‌یه سه‌باره‌ت به‌بوونی ئه‌ویش
ئه‌مانه‌ن، کچ، ژن ، قه‌یره‌کچ، بێوه‌ژن، کچ ئه‌و که‌سه‌یه که هێشتا
له‌گه‌ل پیاو سێکسی نیه، ژن ئه‌و که‌سه‌یه که له‌پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامی
سێکسدایه له‌گه‌ل پیاو، قه‌یره کچ ئه‌و که‌سه‌یه که‌ته‌مه‌نی چۆته
سه‌ره‌وه به‌ڵام تا ئێستا پیاوی ده‌ست نه‌که‌وتووه له‌گه‌ڵی بخه‌وێ،
بێوه‌ژنیش ئه‌وه‌یه که ئیتر پیاوه‌که‌ی نه‌ماوه تا له‌گه‌ڵی بخه‌وێ،
ده‌کرێ لێره‌دا تۆ به من بڵێی ئه‌و ئافره‌ته سه‌ربه‌خۆیانه کێن که
به‌شداریان هه‌یه له پۆسته ئیدارو حکومیه‌کاندا؟ بۆیه سه‌رئه‌نجام
ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێ که هه‌ندێ له‌ژنان له‌په‌رله‌مانی
کوردستان فره ژنی به سوکایه‌تی کردن به خودی ژنان تێناگات، به‌ڵکو
پاساو بۆ چالاکی گونی پیاوان دێننه‌وه له‌مه‌سه‌له‌ی سێکسدا خۆیان به‌ته‌واوی
ده‌که‌نه ئاوه‌ڵکردار objekt له‌پرۆسه‌ی سێکسدا نه‌ک بکه‌ر subjekt.
که‌واته ئه‌مرۆ له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شدا ته‌وه‌ری بیری ژنانیش له‌ده‌وری
به‌رز راگرتنی چۆکی پیاودا ده‌سورێته‌وه ده‌ینا ده‌رکردنی یاسایه‌کی
له‌جۆری فره ژنی له‌کۆمه‌ڵگادا له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ژنانه‌وه هێنده
پاساوی بۆ نهدههێنرایهوه تا ره‌وایه‌تی پێبده‌ن، گه‌ر ئێمه بزوتنه‌وه‌ی
راسته قینه‌ی فێمێنیزممان هه‌بووایه ده‌بوو به لۆری لاعابهی
ئتۆماتیکی سێکسیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان ههڵبرشتایه،
چونکه یه‌کێک لهپاساوهکانی ئه‌وان بۆ مه‌سه‌له‌ی فره ژنی ئه‌وه‌یه
که ژماره‌ی ژن زیاتره له‌پیاو له‌کوردستان گه‌ر پێوانه‌ی ژن به‌پێی
گونی پیاو بێت ئه‌وا زۆر له‌عابه‌ی سێکسی ئۆتۆماتیکی هه‌یه که زۆر له‌و
پیاوانه باشترن بۆ ژن که باوه‌ریان به فره ژنی هه‌یه، ره‌نگه ژن
له‌رێی ئه‌و لهعابهیهوه باشتر به پله‌ی ئۆرگاسم بکات تا ئه‌و
پیاوه‌ی ژن ده‌کاته کۆیله‌ی خۆی و له‌شێ به‌کار ده‌هێنێ بۆ مه‌سه‌له‌ی
سێکس. بۆیه دواجار له‌ووڵاتێکدا که ژن خاوه‌نی له‌شی خۆی نه‌بێ، ئه‌بێ
چۆن ژنی وه‌زیرو په‌رله‌مانتارمان هه‌بێ، من نه‌ک هه‌ر به‌مه رازی نیم
من وه‌ک ئافره‌تێک به‌ڵکو سه‌د کورسی وا ده‌خه‌مه ژێر پێم که من له‌پۆستێکی
ئیداریا یان په‌رله‌مان بم به‌ڵام هه‌موو پێوانه‌ی بوونی من وه‌ک ئافره‌ت
له‌مه‌ڕ یاساکانی فه‌لۆکراتیزم بێت.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئایا ئێوه له‌و
بروایه‌دان که کلیلی هه‌موو په‌یوه‌ندیه ئینسانیه‌کان له له‌په‌یوه‌ندیه
سێکسیه‌کاندا بدۆزینه‌وه؟ ئه‌وه‌ی له نێوان ئافره‌ت و پیاوێکدا رووده‌دات
ده‌کرێ وه‌ک وێنا‌و ئاوێنه‌کردنی کۆی په‌یوه‌ندیه ئینسانیه‌کان سه‌یر
بکرێ؟
رێکپۆش عه‌زیز: ده‌توانم بڵێم مه‌سه‌له‌ی سێکس ته‌وه‌رێکی گرنگی
ژیانی مرۆڤه، کێشه‌که ئه‌وه‌یه هه‌موو مرۆڤه‌کان خوازیاری موماره‌سه‌ی
سێکس هه‌ن به‌ڵام کاتێ که دێیته سه‌ر قسه له‌سه‌رکردنی به‌شێوه‌یه‌کی
کراوه له‌کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا ئه‌وا رووبه‌رووی به گژدا چوونه‌وه ده‌بیته‌وه
به‌شتێکی تایبه‌تی دێننه ئاژمار، من خۆم وه‌ک که‌سێکی فێمێنیست زۆر
باوه‌رم به‌و وته‌یه‌ی رادیکاڵ فێمینیسته‌کان هه‌یه که ده‌ڵێ " ئه‌وه‌ی
تایبه‌تیه سیاسیه" و پێداده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر بمانه‌وێ کۆمه‌ڵگاکه‌مان
یه‌کسان بێ ده‌بێ له ژووری نوستنه‌کانه‌وه ده‌ست بکه‌ینه
دیموکراتیسێراکردنی کۆمه‌ڵگا. ده‌بێ ئێمه بزانین چی له‌سه‌ر سیسه‌مه‌کانی
ژووری نوستن رووده‌دات وه کێ بریاری ئه‌وه ده‌دات له‌وێ که سێکس چۆن
بێت و کێش بریاره‌کان به‌جێ دێنێ. چونکه ناکرێ مرۆڤه‌کان ته‌نها له‌سه‌ر
سیسهمهکان یه‌کیان خۆشبووێ و له‌وێ به‌ناو یه‌کسانی هه‌بێ به‌ڵام هه‌ر
که له ژۆری نوستن هاتنه ده‌ر، په‌یوه‌ندیه‌کان شێوازێکی دیکه به
خۆوه بگرن. ئه‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا هه‌یه به ناوی خۆشه‌ویستیه‌وه
ئامانج لێی ته‌نها سێکسه و ئامانجیش له سێکس به‌رهه‌مهێنانی منداڵه،
بۆیه دواجار ژن له‌و پرۆسه‌یه‌دا ته‌نها کێلگه‌ی تۆوی پیاوه هیچ
خواست ئاره‌زویه‌کی له‌به‌ر چاو ناگیرێ، زۆر جار له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا
روانگه‌ی پیاو له‌سه‌ر ژن ئه‌وه‌یه که" نا" ی ژن بۆ سێکس لای پیاو
به به‌ڵێ بۆ سێکس لێکده‌درێته‌وه، چونکه بێده‌نگی به‌رده‌وامی ژن له
مه‌سه‌له‌ی سێکسدا ئه‌و روانگه‌یه‌ی لای پیاو به‌رهه‌م هێناوه که "
ژن حه‌ز به سێکس ده‌کات به‌ڵام رووی نایه‌ت قسه بکات" بۆیه گه‌ر ژن
خوازیاری سێکس نه‌بێ ، پیاو وای تێده‌گات که شه‌رم ده‌کات. دوای ئه‌وه‌ش
مه‌سه‌له‌ی سێکس په‌یوه‌ندیه‌کی مرۆیهیه و مه‌رج نیه له نێوان ژن و
پیاوێکدا بێ heterosexualitet . ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندیه سێکسیه‌کانی نێوان
ژن و ژن Lesbisk پیاو و پیاو homosexuell هێنده‌ی مه‌سه‌له‌ی هێترۆ
سێکسوالیتت گرنگه، وه یا ره‌نگه بۆ هه‌ندێ که‌س مه‌سه‌له‌ی سێکس ته‌نهاannoni
له رێی عاده‌ی سریه‌وه به ئۆرگاسم بگات، ره‌نگه ئه‌مه راستیه‌کی
ره‌های کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بێ که مه‌سه‌له‌ی سێکس ته‌نها به ژنێک و
پیاوهێکهوه ده‌به‌ستن. که ئه‌مه هێترۆنۆرماتی heteronorm پێ ده‌ڵێن
مانای هه‌موو مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه به زۆر و ئیجباری په‌یوه‌ندیه
سێکسیه‌کانیان ده‌بێ له نێوان ژن و پیاوێکدا بێت که له راستیدا ئه‌مه
روانگه‌یه‌کی دیکاتۆریانهیه له مه‌سه‌له‌ی سێکسدا.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: به‌ڵام ده‌شگوترێ
نهێنی که‌سێتی هه‌ر که‌سێک له هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسی دا ئاشکرا ده‌بێ ؟
رێکپۆش عه‌زیز: من پێم وایه ئه‌و قسه‌یه‌ی
تۆ راستیه‌کی زۆر تێدایه، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی کورد زۆر زه‌حمه‌ته
بزانین چی له‌و دیو درگای ژۆری نوستنه‌کانه‌وه رووده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه
ژن و پیاو به ئاشکرا ناتوانن باس له گرفته سێکسیه‌کانیان بکه‌ن به
شێوه‌یه‌کی کراوه له کۆمه‌ڵدا، تۆ باش ده‌زانی ته‌نها که‌سێک که له
کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا خوازیاری سێکس بێت پیاوه و ژن به پێی ئه‌و نۆرمه‌ی
کۆمه‌ڵگه خۆی له‌م پرۆسه‌یه ده‌دزێته‌وه یان ژن خوازیاری سێکس نیه
له کاتێکا ژنی ئه‌ورۆپی گه‌ر به پله‌ی ئۆرگاسم نه‌گات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر
یان هاورێکه‌ی جگه له‌وه‌ی که راوێژ به پسپۆرانی سێکس و دکتۆره‌کان
ده‌کات به ده‌یان له‌عابه‌ی سێکسیش تاقی ده‌که‌نه‌وه بۆ راهێنانی له‌شی
خۆی بۆ گه‌شتن به پله‌ی ئۆرگاسم، که بێگۆمان له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا
پیاوه‌که‌ی یان هاورێکه‌ی یارمه‌تی ده‌ریه‌تی. کردنی عاده‌ی سری بۆ
ژنان زۆر باشه چونکه لایه‌نی سێکسیان به‌هێز ده‌کات به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه
ئه‌مه به شتێکی خراپ و گوناح له کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا لێکده‌درێته‌وه،
تۆ ده‌زانی گه‌شتن به پله‌ی ئۆرگاسم ئێستا بۆ مرۆڤ وه‌ک ده‌رمان یان
چاره‌سه‌ر به‌کار ده‌هێنرێ به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی که به ژانی منداڵ
بوونه‌وه‌ن لێره دکتۆر پێشنیاری عاده‌ی سریان پێده‌دات چونکه هه‌م ره‌حمیان
ده‌کرێته‌وه‌و هه‌میش ژه‌نه‌کانیان هێواش ده‌بێته‌وه، یان ئه‌و کچانه‌ی
که له سوری مانگانه‌دان و ئازاریان هه‌یه کردنی عاده‌ی سری ئازاره‌که‌یان
ناهێڵێ.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئێوه له دوا
وتارتان له ده‌نگه‌کان سه‌باره‌ت به فره ژنی واتێگه‌شتم که بتانه‌وێ
بڵێن پیاوی کورد غه‌ریزه سێکسیه‌کانی به‌ته‌واوی زاڵه به‌سه‌ر ئاوه‌زیدا،
ئێوه ئه‌و گشتاندنه به ده‌ربرینێکی زۆر شمولی نازانن؟ باشه ئه‌گه‌ر
وایه هۆکاره‌کان چین؟
رێکپۆش عه‌زیز: نه‌خێر من نامه‌وێ ئه‌وه
بڵێم . من له‌ویادا ئاماژه ده‌که‌م به به‌شێک له‌و کۆرشه‌ی که له
زانکۆ خوێندومانه سه‌باره‌ت به مێژووی سێکس و ره‌گه‌زو روانگه‌ی که‌مه
نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه، جێنده‌ر ته‌نها به‌شێکه
که تیشک ده‌خاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ره‌گه‌ز و سێکس و روانگه‌ی که‌مه
نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان ،من له‌ویادا ئاماژه‌یه‌ک ده‌که‌م به‌و تیۆریه‌ی که
رۆژ ئاوایه‌کان هه‌یانه سه‌باره‌ت به پیاوی لای ئێمه. که هه‌میشه
پیاوی رۆژئاوای خۆی به بنه‌مای هه‌موو په‌یوه‌ندیه مرۆیی و ئاوهزیهکان
داده‌نێ و پیاوانی رۆژهه‌ڵاتیش باگراوه‌ند و نائاوهزی دێننه ئاژمار،
پیاوی ئه‌وروپی خۆی به بکه‌ر subjekt داده‌نێ و پیاوی لای ئێمه به
objekt ، پیاوی ئه‌وروپی خۆی به بوونه‌وه‌رێکی کۆنترۆل بار ده‌زانێ به‌ڵام
پیاوی لای ئێمه به بونه‌وه‌رێکی بێکۆنترۆلی ئاژه‌ل ئاسای غه‌ریزی، وه
له‌ویادا من پرسیارم ئه‌وه‌یه که ئایا فره ژنی یه‌کێک نیه له‌و به‌ڵگانه
بۆ پیاوی رۆژئاوای که پیاوی لای ئێمه تا کاناره‌کانی پله‌ی ئاژه‌ڵیی
و غه‌ریزه‌ی ببا؟ بێگۆمان با چونکه مه‌سه‌له‌ی فره ژنی نا چێته خانه‌ی
په‌یوه‌ندیه مرۆییه یه‌کسانه‌کان، به‌ڵکو ژیانێکی به‌ربه‌ری غابهییه،
کۆیله‌داریه، پیاو یان ژن ده‌توانن چه‌ندین جار لایاک جیاببنه‌وه و
دیسانه‌وه ژیانی پێکه‌وه‌یی دروست بکه‌نه‌وه به‌ڵام ناکرێ له یه‌ک
کاتدا پیاو دوو ژنی هه‌بێ و هه‌ر شه‌وه لای یه‌کێکیان بخه‌وێ، که‌واته
ئه‌و پیاوانه‌ی که باوه‌ریان به فره ژنی هه‌یه ده‌چنه خانه‌ی ئه‌و
بۆچونه‌ی رۆژئاوایه‌کان که به‌ته‌واوی غه‌ریزین و فریان به سه‌ر په‌یوه‌ندیه
مرۆیه‌کانه‌وه نیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ تیۆریه‌کی راسته‌قینه‌ی ره‌ها
ننیه ، هه‌مووشتێ رێژه‌ییه له کوردیش‌دا پیاوی وامان هه‌یه که
مرۆیانه له ژیان بروانێ و باوه‌ری به په‌یوه‌ندیه مرۆیه‌کان هه‌بێ
به‌ڵام من زۆر راشکاوانه پێت بڵێم ئه‌و پیاوه‌ی باوه‌ری به کۆیله‌کردنی
ژنان و فره ژنی هه‌بێ لای من ده‌چێته خانه‌ی ئاژه‌ڵانه‌وه و له‌ویادا
له‌گه‌ڵ ئه‌و تیۆریه‌ی رۆژئاوایه‌کان کۆک ده‌بم سه‌باره‌ت به جۆری ئه‌م
پیاوانه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|