١٠\١٠\٢٠١١
رێکخراوه‌کانی دژ
به جینۆساید له کوردستان، شه‌هیدکردنی (مه‌شعه‌ل
ته‌مۆ) شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن.
ئێمه وه‌ک ئه‌م رێکخراوانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه، ناره‌زایی
توندی خۆمان به‌رامبه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌ی (ره‌وتی دوارۆژی کورد له
سوریا) شه‌هید (مه‌شعه‌ل ته‌مۆ) ده‌رده‌بڕین‌و به توندی ئه‌م کاره
تیرۆرستییه ترسنۆکانه‌یه ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین.
داواکارین لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ تیرۆرکردنی مه‌شعه‌ل
ته‌مۆ پێک بهێنرێت و بکه‌رانی ئه‌م تاوانه سزا بدرێن، له کوردستانیش
داخوازین ماته‌مینی گشتی بۆ ئه‌م تێکۆشه‌ره ناسراوه‌ی گه‌له‌که‌مان
رابگه‌یه‌نرێت.
تیرۆرکردنی (مەشعەل تەمۆ) گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە خەباته
ره‌واکه‌ی سارد ناکاتەوە، بەڵکو خوێنی بە ناهەق رژاوی دەبێتە سەرەتای
پەرەپێدانی خەبات بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان.
له کۆتاییدا وێڕای پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ گه‌له‌که‌مان له
رۆژئاوای کوردستان و داوا ره‌واکانیان ده‌رده‌برین، جارێکی تر به
توندی تیرۆرکردنی (مه‌شعه‌ل ته‌مۆ) شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و خوازیارین
تاوانبارانی تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌ی شه‌هید مه‌شعه‌ل ته‌مۆ سزای ره‌وا و
دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.
چاودێری کوردۆساید - چاک
رێکخراوی ئه‌نفاله‌کانی کوردستان
رێکخراوی فه‌ژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
سه‌نته‌ری ئه‌نفال - دهۆک
کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکی له قوربانیان و که‌سوکاری ئه‌نفاالکراوانی گه‌رمیان
ناوه‌ندی رێگا بۆ پرسی ئه‌نفال - دوکان
کۆمه‌ڵه‌ی زیندانیانی سیاسی ئه‌نفال
رێکخراوی هه‌ڵوێست بۆ داکۆکی له قوربانیانی ئه‌نفال
رێکخراوی شه‌هید ئارام
رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئه‌نفال
که‌مپینی راده‌ستکردنی تاوانبارانی ئه‌نفال بۆ به‌رده‌م یاسا
ده‌سته‌ی داکۆکی له مافی زیندانیانی سیاسی کوردستان
|