په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١١\٢٠١٠

رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پشتیوانی لە کەمپینی
(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکوور و رۆژهەڵات بێتە دامەزراندن).


شاکۆ محەمەد

 
دوێنێ لە کۆبوونەوەی گشتی رێکخراوەکانی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سلیمانی، هەموویان پشتیوانی خۆیان بۆ هەردوو کەمپینی(ئیستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکوور و رۆژهەڵات بێتە دامەزراندن)، راگەیاند.


فەلاح موراد خان(ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری فیدراسیۆنەکە)بە سەرپەرشتیاری کەمپینەکەمان، گوتی: ئێمە لە کۆبوونەوەکەمان بەرای گشتی ئەندامان، بڕیارماندا پشتیوانی هەردوو کەمپینەکە بکەین و لە ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەم قونسوڵگەری ئیران لە سلیمانی بەشداری دەکەین.


شایانی وتنە: کەمپین بۆ دامەزراندنی قوتابخانە بە زمانی کوردی لە رۆژهەڵات و باگووری کوردستان خەریکی رێکخستنی ناڕەزایەتییە دژ بە بێبەشکردنی گەلێ کوردستان لە خوێندن بە زمانی دایک. ئەمە دیاردەیەکی دەگمەنە لە جیهان و شایانی ئەوەیە بە هەموو هێزو توانایەکمانەوە کار بۆ بەدەستهێنانی ئەم مافە سەرەتاییە بکەین.


ناوى ئەندامانى فیدراسیۆنى کۆمەڵگەى مەدەنى:


سەنتەرى پەرەپێدانى دیموکراسى و مافى مرۆڤ
DHRD
رێکخراوى هاریکارى یاسایى ژنان WOLA
WADI رێکخراوى وادى ئەڵمانى
CHAK ناوەندى چاک
KHRW چاودێرى مافى مرۆڤى کوردستان
WAFDI رێکخراوى وەفدى
پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردنKIE
رێکخراوى راسان
گەشەپێدانى چالاکى لاوانYADK
CSI دەستپێشخەرى کۆمەڵگەى مەدەنى
رێکخراوى ئاڵوگۆرى زانیارى
رێکخراوى بەدلیسى
سپێدە
ئامینە گۆیانى کەسایەتى
بەختیار حاجى کەسایەتى
پەروین عەزیز سەعید کەسایەتى
د. گۆران کەسایەتى
لەلایەکی ترەوە، سەلام عەبدوڵڵا( سەرپرشتیاری کەمپینەکە لە کوردستان)، وتی: ئێمە ئەرکێکی مێژووی زۆر سەختمان لە ئەستۆدایە: دەبێ گەلانی سەردەستە بە گیانی برایەتی و تەبایی و یەکسانی ماف و ئەرکی گەلان پەروەردە بکەین، واتە بیرو رەفتار و دەمارگیری ناسیونالیستی و شۆفێنستی و راسستی لە ئەقڵ و هۆشی لە ناوچەکەمان لەناوببەین. بەداخەوە ئیمە لە سەدەی بیس ویەکدا دەژین، کەچی هێشتا دەبێ بۆ فێربوون و خوێندن بە زمانی دایکمان خەبات بکەین. ئایا ئەمە نموونەیەک نییە بۆ دڕندایەتی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە؟!


10\11\2010