رێکخراوه پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
دارا ئه‌حمه‌د
رێکخراوه پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک چوارچێوه‌یه‌کی رێکخه‌ر بۆ تایبه‌تمه‌ندیێتیی خۆیان و پێداویستییه‌کی ژیان له دێرزه‌مانه‌وه هه‌بوونه و له ئێستا و ئاینده‌شدا ئه‌و بوونه‌یان پێویسته و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کۆمه‌ڵیش هه‌ندێکیان له‌نێو ده‌چن و هه‌ندێکیتریان دروست ده‌بن و هیچ ده‌سه‌ڵات و رژێمێکیش ته‌نانه‌ت رژێمی بێ چین و چه‌وسانه‌وه‌ی کۆمۆنیستییش به‌بێ ئه‌وان بۆی ناکرێ ئه‌رکه‌کانی ئه‌وان وه‌ئه‌ستۆ بگرن و کار و چاڵاکییه‌کانیان راپه‌ڕێنن ئه‌نجام و ئامانجه‌کانیان وه‌ده‌ستبهێنن، چونکه ئه‌و رێکخراوانه له‌نێو پیشه‌یه‌ک یان ده‌سته‌یه‌ک یان کۆمه‌ڵێکی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ر دێنه ئاراوه و هه‌ر له‌نێو ئه‌وێ و له‌وێش ده‌تواندرێ یه‌کێتیی تێڕوانین و ئه‌رک و ماف و ئامانجه‌کانیان ده‌ستنیشان بکرێن و له کاری کرده‌یی هه‌ڵسوکه‌وتیان پێ بکرێ.
ئه‌و رێکخراوانه به‌و پێیه‌ی له‌نێو سه‌رتاپای چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له‌چوارچێوه‌ی رێچکه پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که تێکڕای که‌ناڵه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه باس له گه‌شه‌پێکردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن.. هه‌میشه بوونه‌ته ناوه‌ندی کێشمه‌کێشی ناکۆکییه‌کانی نێوان چه‌وسێنه‌ران و کۆنه‌پارێزان له لایه‌ک و چه‌وساوان و پێشکه‌وتووخوازان له له لایه‌که‌ی دی.
له بارودۆخی ئه‌وڕۆی ژیانیش له‌لایه‌ک بۆرژواکان له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستایان هه‌رده‌م له کۆشسشی ئه‌وه‌دا بوونه جگه له‌و رێکخراوانه‌ی له‌نێو خۆیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان دروستبوونه سه‌رجه‌می رێکخراوه‌کانی دی به‌تایبه‌تییش ئه‌وانه‌ی له‌نێو چین و کۆمه‌ڵه چه‌وساوه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان دروستبوونه له‌نێو ببه‌ن یان چه‌نده‌ی بۆیان بکرێ نێوه‌رۆکه‌کانیان پووچ بکه‌نه‌وه و له راژه‌ی خۆیان به‌کاریانبهێنن.. له‌راستییسدا تا راده‌یه‌کی زۆریش ئه‌وه‌یان بۆ چۆته سه‌ر و زۆربه‌ی رێکخراوه‌کانیان کۆنترۆڵ کردوون و شێواندوویانن.. هاوکات چه‌ندین رێکخراوه‌ی جێگره‌وه‌ی رووکه‌شییانه و نوێی ساخته و ناسرووشتییان دروستکردوون و کردوونیانه‌ته بڵندگۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانیان یان چه‌شنی کۆمیته‌یه‌کی رامیاریی پارته‌کانیان به‌کاریانهێناون، له لایه‌کی دیش بزاڤی کۆمۆنیستیی پێویستیبوونی ئه‌و رێکخراوانه‌ی له‌به‌رچاوگرتووه و گرنگییه‌کی زۆریشی پێذاون.. هه‌رچه‌نده هزری کۆمۆنیستیی هه‌رگیز ناکۆک نییه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و رێکخراوانه که بۆ راژه‌ی خۆیان و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی کۆمه‌ڵ دروست ده‌بن.. به‌ڵام به‌هۆی له‌ڕێلادان ئه‌وانیش له‌ژێر کارتێکردنی هه‌مان تێڕوانینی بۆرژواییانه - که‌مێک باشتر - وه‌کو پێویستبوونی ئه‌و رێکخراوانه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانیان و وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی تایبه‌ت به خۆیان و به کۆمه‌ڵ ته‌ماشایان نه‌کردوون به‌ڵکه کردوونیانه‌ته گۆڕه‌پانی نه‌خشه و پلانه رامیارییه‌کانیان و به‌ستانه‌وه‌یان به پارته‌کانیان و قوتکردنه‌وه‌ی رێکخراویتری له‌و چه‌شنانه بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌ندامگیریی بۆ پارته‌کانیان تێیاندا، به‌کورتییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆمۆنیسته‌کان به شێوه‌یه‌کی نوێتر و چاکتر گرنگییان به‌و رێکخراوانه دا و رێچکه‌یه‌کی پێسکه‌وتووخوازانه‌تریان پێگرتنه‌به‌ر به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کیتریش ئه‌و رێکخراوانه‌یان تا راده‌یه‌کی زۆر - له هی بۆرژواکان که‌متر - له کاره بنچینه‌ییه‌کانی خۆیان دوورخستنه‌وه.
دیاره هه‌ڵگرتنی ئه‌و باره ده‌ستدرێژییکاریی و چه‌واشه‌کارییانه له‌سه‌ر ئه‌و رێکخراوانه ته‌نیا به‌وه ده‌بێ که به زووترین کات ئه‌و رێکخراوانه له پارته‌کان دووربخرێنه‌وه و ده‌رفه‌ت بدرێ بۆخۆیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر پارت و رامیارییه‌کی دیارکراو دروست ببنه‌وه.. چونکه ئه‌و رێکخراوانه بۆ ئه‌نجامدانی کار و چاڵاکییه‌کانی پارتیی نین و ئه‌نجامدانی کار و چاڵاکییه‌کانی پارتی‌یش ده‌بێته هۆی شیواندنیان و له‌بیربردنه‌وه‌ی ئه‌رک و ئامانجه‌کانیان.. هێنده به‌سه بۆ ئه‌وان که ئامانجه پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و هاوکات له‌نێو خودی چوارچێوه‌ی ئامانجه‌کانیان کار له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ره‌وه‌ڕه‌وه‌ی ژیان بکه‌ن.
هه‌ربۆیه نابێ هزری نوێی کۆمۆنیستی به هیچ جۆر و شێوه‌یه‌ک باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێ ده‌ست بخاته کاروباری هیچکام له‌و رێکخراوانه یان کۆشش بکا خۆی دایانبمه‌زرێنێ.. له‌هه‌ر جێکاتێکیش ئه‌و رێکخراوانه - جگه له‌وانه‌ی که له‌نێو بۆرژواکان و به ده‌سیسه‌ی خۆیان بۆ راژه‌کردن به‌خۆیان قوتکراونه‌ته‌وه - که به راستیی بۆ ئامانجه پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیان دێنه ئارا و جێپه‌نجه‌یان دیار ده‌بێ له‌و رووه‌وه ئه‌وا پێویسته به‌بێ هییچ مه‌رج و مه‌به‌ستێکی ته‌سکبینانه‌ی رامیاریی چه‌نده‌ی بکرێ له هه‌موو رووێکه‌وه یارمه‌تییان بدرێ و کۆمه‌ک بکرێن به‌تایبه‌تییش رێکخراوه کرێکارییه‌کان که گرنگییه‌کی تایبه‌تییان هه‌یه - ئه‌ویش نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌رکی ره‌سه‌ن و سه‌ره‌کیی هزری کۆمۆنیستیی له‌نێوبردنی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیی و دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ چین و چه‌وسانه‌وه‌یه و ئامانجی ئه‌و رێکخراوه کرێکارییانه‌ش سه‌رئه‌نجام و له کۆیاییدا هه‌ر ئه‌وه ده‌بێ که‌واته با هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له راژه‌ی نه‌خشه و پلانه رامیارییه‌کانی ئه‌وان دابن.. به‌ڵکه پێویسته له‌و روانگه‌وه بێ که چه‌نده‌ی کرێکاران مافه ئابوورییه‌کانیان وه‌دستبهێنن هێنده‌ش گوزه‌رانیان باشتر ده‌بێ و هۆشیارتر ده‌بنه‌وه و هاوکات کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤیش به‌گشتیی به‌ره‌و کۆتاییپێهێنانی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیی ته‌کان پێ ده‌ده‌ن.
له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه دروست نییه هیچ پارت و رێکخراوێکی رامیاریی ماف به‌خۆی بدا درروستکردنی ئه‌و رێکخراوانه به ئه‌رکی خۆی بزانێ یان بۆ گونجاندنیان به رامیاریی خۆی ده‌ستیان تێوه‌ربدا.. به‌ڵکه پێویسته ته‌نیا به گفتار و به کردار پشتگیریی له هه‌موو داواکاریی و خۆپیشاندان و مانگرتن و تێکڕای ناڕه‌زاته‌تییه‌کانیان بکا بۆ چاکترکردنی باری کار و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی باری گوزه‌ران و پاراستنی ئاسایش و ده‌ستکه‌وت و مافه‌کانیان.
ده‌رباره‌ی ژنانیش، وه‌ک تا ئێستا ده‌رکه‌وتووه که هه‌بوونی رێکخراوه‌ی تایبه‌ت به ژنان و جوایێزکردنه‌وه‌یان له پیاوان بۆته هۆی پتر قووڵکردنه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه‌که‌یان.. چونکه ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه له ئه‌نجامی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و دروست بووه و پێبه‌پێی تووندتربوونه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیی چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وانیش پتر و تۆکمه‌تر بووه نه‌ک به هۆی هه‌بوونی دوو ره‌گه‌زی جوایێزی نێر و مێ.. به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر جوایێزیی چینایه‌تیی و چه‌وسانه‌وه‌که‌ی نه‌بان ئه‌وا جوایێزییه سرووشتییه‌که‌ی ئه‌و دوو ره‌گه‌زه ده‌بووه هۆی ملململانێ و یه‌کێتییه‌کی باببه‌تییانه‌ی سرووشتیی بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی هه‌ردووکیان و وه‌دیهاتنی ده‌ستکه‌وتی جوانتر و باشتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا، هه‌روه‌ک بێ مه‌به‌ست نییه که چینه چه‌وسێنه‌ره‌کان کاتێک خه‌باتی یه‌کسانیخوازیی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ژنان په‌رده‌ستێنێ و ده‌گه‌شێته‌وه هه‌ڵده‌ستن به دروستکردنی رێکخراوی تایبه‌ت به ژنان و ده‌یانه‌وێ به‌و هۆیه‌وه کێشه‌که هه‌ڵگێڕنه‌وه و وا له ژنان بگه‌یه‌نن که وابزانن به‌هۆی دژایه‌تییکردنی پیاوان ده‌توانن مافه‌کانیان وه‌ده‌ستبهێنن.
رێکخراوی تایبه‌ت به ژنان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌نێو ژنه کرێکار و کۆمۆنیسته‌کانیش سه‌ریهه‌لدابێ ناتوانێ ئاسۆیه‌کی رۆشنی هه‌بێ بۆ کێشه‌کانی ژنان چونکه کێشه‌کانی ژنان هاوکات کێشه‌ی پیاوه یه‌کسانیخوازه‌کانیشه ئه‌وانیش پێیه‌وه ده‌ناڵێنن و رووبه‌ڕووی هه‌مان چه‌وسانه‌وه ده‌بنه‌وه، هه‌ربۆیه هزری نوێی کۆمۆنیستیی رێکخراوی تایبه‌ت به ژنان ره‌ت ده‌کاته‌وه و له‌بری ئه‌ویش رێکخراوێکی به‌رگریکه‌ر له‌و مافانه‌ی که چینه چه‌وسێنه‌ره‌کان ژنانیان به هۆی ژنبوونیانه‌وه لێ بێ‌به‌شکردووه به پێویست ده‌زانێ.. بێگومان پێویسته ئه‌و رێکخراوه‌ش له نێوان ژنان و ئه‌و پیاوه یه‌کسانیخوازانه پێکبێ که به‌یه‌ک چاو سه‌یری ژنان و پیاوان ده‌که‌ن و به کرده‌وه‌ش کۆشش ده‌که‌ن بۆ له‌نێوبردنی باوکسالاریی و پیاوسالاریی و هه‌ر نێرسالارییه‌ک و وه‌دیهێنانی به‌رابه‌ریی.. به‌ڵام هه‌رگیز خۆی هه‌ڵناستێ به دروستکردنی چونکه ئه‌وه کاری ئه‌و نییه و به‌ڵکه پێویسته له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر رامیارییه‌کی دیاریکراوی رێکخراوه‌یی دروست ببێ، به هه‌بوونی رێکخراوێکی له‌و بابه‌ته‌ش پێویسته هه‌ر کۆمۆمۆنیستێک به‌بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تیی و ئه‌ندامگیریی و دیاریکراوی رێکخراوه‌یی رامیاریی به شیوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ خۆی به ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه‌یه بزانێ چونکه ئه‌وان به گفتار و به کردار بڕوای ته‌واویان به به‌رابه‌ریی ژنان و پیاوان هه‌یه و به‌وپه‌ڕی شێلگیرییش له‌پێناویدا تێده‌کۆشن.
٧ ی ته‌مووزی ٢٠٠٩ dara@emrro.com
|