
رِیَكخراوه په‌نابه‌ریه‌كان
، نیهاده‌كانی داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ و حزب و لایه‌نه‌كان :
به‌رگری له مافه‌كانی په‌نابه‌ران بكه‌ن!
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا بۆ جاری پیَنجه‌م برِیاری داوه نزیك به
64 په‌نابه‌ری كوردی عیَراقی له‌ماوه‌ی زیاتر له 72 سه‌عات و كه‌متر
له بیست رِۆژدا به‌زۆر رِه‌وانه‌ی كوردستان بكاته‌وه به‌تایه‌تی ئه‌م
په‌نابه‌رانه ئیَستا له‌گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی به‌ریتانیا
رِاگیراون و ژماره‌یه‌كیان خاوه‌نی ژن و منداڵن .
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نیه سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
عیَراقی به‌وپه‌ری شیَوازی نامرۆڤانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌ی به‌ریتانیا
به‌ریَوه ده‌چیَت به‌ڵكو له‌ماوه‌ی سیَ ساڵی رابردوودا به‌زۆره‌ملی
وبه‌كارهیَنانی فرۆكه‌ی سه‌ربازی و كه‌له‌پچه‌و جلوبه‌رگی سه‌ربازی و
دواتریش ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیدا چه‌ند وه‌جبه له په‌نابه‌ران پیَچه‌وانه
به‌هه‌موو یاسا‌و پرانسیپیَكی نیوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ دیپۆرتی
فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولیَر كراونه‌ته‌وه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
ئیهانه‌و سوكایه‌تی له‌پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا به‌كارهاتووه
كه‌هیچ تاونیَكیشان ئه‌نجام نه‌داوه ته‌نها داوای مافی په‌نابه‌ری نه‌بیَت
، ئه‌م بارودۆخه‌ش پشیوى گه‌وره‌و نائارامى له‌رِه‌وشى په‌نابه‌رى له‌به‌ریتانیا
هیَناوه‌ته‌كایه‌وه و ژیانى په‌نابه‌رانى كوردى له‌ئاسته‌نگیَكى
خراپ‌دا رِاگرتووه وای كردوه كه‌به‌ده‌یان په‌نابه‌ر شۆینی حه‌وانه‌وه‌ی
خۆیان جیَبهیڵن و ژیانى نهینى و خۆشاردنه‌وه‌یان له‌ترسى گرتن و دیپۆرت
هه‌ڵبژیرن. ئه‌مه سه‌رباری به‌ریوه‌بردنى سیسته‌مى ئیمزاكردنى هه‌فتانه
بۆپه‌نابه‌ران. ئه‌م سیسته‌مه ویَراى ئه‌وه‌ى ده‌ست وپآى په‌نابه‌رانى
به‌ستووه و ئازادى هاتوچۆ و نیشته‌جآ بووونیانى لیَسه‌ندونه‌ته‌وه ئه‌و
حاڵه‌ته‌شى پیَكهیناوه كه هه‌ر كاتیَك پۆلیس بیه‌ویَت ده‌ستگیریان
بكا و بیان كاته بابه‌تى ناردنه‌وه‌ى به‌زۆری په‌نابه‌ران.
ئه‌م سیاسه‌ته له كاتیَكدا ده‌چیَته پیَشه‌وه كه كۆمه‌ڵگای عیَراق
له هه‌ر جۆره ئه‌منیت و ئاسایشك محرومه و ئاینده‌ی عیَراق كه‌وتوواته
به‌رده‌می زیاتری هه‌رِه‌شه‌ی شه‌رِی تایفگه‌ری و قه‌ومی ، ته‌نانه‌ت
قسه‌یه‌ك له مافی هاوولاتی یه‌كسان وئازدایه‌كانی خه‌ڵكی، ناكرآ وبگره
هه‌موو ئه‌مانه حه‌واڵه‌كراوه بۆ موقه‌ده‌ساتیَكی دینی وئیسلامی كه
جگه له ناجیگری و نائارامی كۆمه‌ڵگا هیچ شتیَكی دیكه‌ی لیَ به‌رهه‌م
نایه‌ت ... ئاواره‌ی ده‌ربه‌ده‌ریش به‌رهه‌می ئه‌م سیاسه‌ته‌یه كه
حكومه‌تی به‌ریتانیا رِاشكاوانه له پشتیوه رِاوه‌ستاوه ئاماده نیه
ئاكامه‌كه‌ی قبوڵ بكات.
په‌نابه‌رانی كورد‌و عیراقی ئه‌وپه‌ری مافی خۆیانه بمیَنه‌وه‌و
وئیختیاری ژیانی خۆیان بكه‌ن. بۆئه‌مه‌ش ئه‌وان پیَویستیان به‌هاوكاری
و پشتیوانی رِیَكخراوه په‌نابه‌ری و ئینسان دۆست و حزب و نیهاده‌كانی
داكۆكی له مافه‌كانی ئینسانه .
په‌نابه‌ران له به‌ریتانیا چاوه‌رِوانی هه‌وڵ وهیمه‌تی هاوكاری ئیَوه‌یه..
بۆیه داواكارین به هه‌ر رِیَگایه‌ك پیَتان ده‌كریَ و به‌هه‌ر
شیوازیَك كه‌خۆتان پیَتان گونجاوه نارِه‌زایه‌تی ده‌رِبرن به‌رامبه‌ر
به‌م سیاسه‌تانه‌ى ده‌وڵه‌ت كه‌له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌راندا گرتویانه‌ته‌به‌ر
... داوامان ئه‌وه‌یه كه‌نامه ناره‌زایه‌تیه‌كانتان ئارِاسته‌ى
بالۆیزخانه‌كانی به‌ریتانیا بكه‌ن و ئه‌م
داواكاریانه‌ى په‌نابه‌رانى كورد و عیَراقى تیدا بخه‌نه رِوو:
1- ئازاد كردنی ئه‌و په‌نابه‌ركوردانه‌ی
له‌گرتووخانه‌كادا رِاگیراون
راوه‌ستان و كارپینه‌كردنى برِیارى دیپورت كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
كوردی عیَراقی ، په‌نابه‌رانی كوردی عیَراقی مافی ئه‌وه‌یان پیَ بدریَ
دیفاع له‌خۆیان وه‌كه‌یسه‌كانیان بكه‌ن.
2- رِاوه‌ستان و كارپیَنه‌كردنى
برِیارى دیپورت كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كوردی عیَراقی ، په‌نابه‌رانی
كورد عیَراقی مافی ئه‌وه‌یان پیَ بدریَ دیفاع له‌خۆیان وه‌كه‌یسه‌كانیان
بكه‌ن
3- هه‌رجۆره هیَرش وه‌لیَسه‌ندنه‌وه‌ی
خزمه‌ت گوزاریه‌كان له‌وانه(خانووبه‌ره وه‌حقوقی سوسیال وه‌مافی
كاركردن ) له‌په‌نابه‌ران رِابگیری وپه‌نابه‌ران ئه‌و مافانه‌یان
پاریزراو بیَت.
ده‌توانن نامه‌و فاكسی ناره‌زایه‌تیَكانتان به ئه‌دره‌س و ژماره
فاكسى خواره‌وه بنیَرن وینه‌ی ئارِاسته‌ی ئیَمه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ سپاس
و رِیَزدا:
Home Office, 2 Marsham Street, London, SW1P 4DF
Fax:00442070354745
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
به‌ره‌ی دژی دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ عیَراق
12-6-2008
---------------------------------------------------------------------------
IFIR:PO.BOX1575,ILFOD, IG1 3BZ, LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633,0041787557786,004799387599,003584404464905
ifir2007@yahoo.com
d.jamal@ntlworld.com
www.csdiraq.com
www.federation.org
|