٣٠\١\٢٠١٣
رێکخراوە
پیشه‌ییه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیدا، فه‌ڕه‌نسا وه‌ک نموونه.

به‌نگینه پیرۆت نورى
کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى کراوه‌و گشتگیره، به‌نده به‌خۆشبه‌ختى
تاکه‌کانى کۆمه‌ڵه‌وه واتا مافى ژیان و ئازادى بۆ هه‌مووان ، یان کۆمه‌ڵگه‌ى
مه‌ده‌نى ئاوێته‌ى ژینگه‌یه‌کى ته‌ندروستى کۆمه‌ڵاتییه و سیسته‌مى
ژیانى کۆمه‌ڵگه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ژینگه ناسیاسى و ناسه‌ربازییه بنه‌ماو
مه‌رامه بنه‌ڕه‌تیه‌کانى دیموکراسى و یه‌کسانى بنچینه مرۆڤاتیه‌کان
بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مووان و ئابووریه‌کى تۆکمه و سه‌ربه‌خۆ بۆ تاکه‌کان
له‌لایه‌ک، هێنانه ئاراى که‌شێکى پۆزه‌تیڤى ڕه‌ها بۆ ڕێکخراوه پیشه‌ییه
جه‌ماوه‌رییه‌کان،تا ئه‌و شوێنه‌ى زه‌روریه‌تى دیموکراسى قبوڵیه‌تى،دوور‌و
بێبه‌رى له‌ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هایى حیزب و ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌کى تر.
له‌کۆمه‌ڵه‌ى مه‌ده‌نیدا ده‌سه‌ڵه‌تى:ا- یاسادانان- ب-ڕاپه‌ڕاندن - ج -
داد- م-ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م" سه‌ربه‌خۆو ئازاده ،که‌واته به‌م
پێودانگه بێت له نێوه‌ندى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیدا ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌کى
کارپێکه‌ره بۆ خزمه‌تگوزارى گشتى له ژێرچاودێرى سیسته‌مى
دیموکراتیانه‌ى ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کان و ده‌زگا مه‌ده‌نى و ئابووریه‌کان
و چوار خاڵه‌کانى سه‌ره‌وه که باسمان کرد.
که‌واته له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى مۆدێرنى مه‌ده‌نیدا ده‌بێ پڕه‌نسیپى به‌رنامه
و کارکرده‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت کۆنتڕۆڵ بکرێت تا مافى تاکه‌کانى کۆمه‌ڵ
ببپارێزرێت و پارێزراوبێت وبواره‌کان و هۆیه گشتیه‌کانى ژیان بۆ هه‌مووان
وه‌ک یه‌کى هاوڵاتى بوون فراوان بێت ئازادى و داهێنان و عه‌قڵانیه‌ت و
ڕۆشنگه‌رى له جێگه‌ى یاسا ونه‌ریته سواوه‌کان ئه‌وله‌ویه‌ت و ئه‌لترناتیڤى
زه‌مینه خۆش که‌رى گۆڕانکارى بێت،چونکه لێیه‌وه فه‌لسه‌فه‌ى
ژیاندۆستى ده‌چه‌سپێ.
له کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیدها هه‌ر توێژه و له‌ڕوانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى
خۆیه‌وه په‌ره به به‌رژه‌وه‌ندیه گشتییه‌کان ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ى
به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانى کۆمه‌ڵ و تاکه‌کانى تر له‌داهێنان و زانست
و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب بکه‌ونه په‌راوێزى فه‌وتانه‌وه، چونکه
ململانێکانى ژیان له شارستانیه‌تى نێو کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیدا
ململانێیه‌کى داهێنه‌رانه‌ى زانستى و ڕ‌ۆشنبیرى وهونه‌رییه،له‌بڕى کوشت
و بڕ و چه‌ک وکوشتار وئاشوب، زمانى گفتوگۆ و دیالۆگ و چاره‌سه‌رى
ئاشتیانه له‌نێو کۆڕ و هۆڵ و سه‌نته‌ره ڕۆشنبیریه‌کان زمانى چاره‌سه‌رى
گشت کێشه‌کانه.
ووڵاتێکى وه‌کو فه‌ڕه‌نسا که هاوچه‌رخترین کۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وروپى
وجیهانیشه، وه‌رزى دیموکراتى و بنه‌ما ئازادیه گشتیه‌کانى ڕاده‌ربڕین
شتێکى هه‌میشه‌ییه وده‌سه‌ڵاتى یاسا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى تیایدا ڕێڕه‌وێکى
مه‌ده‌نیانه‌یه جگه له‌ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه
نیشتیمانیه‌کان له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌کى سیاسیه،به‌ڵان له‌دیوى ناوه‌وه‌ى
ووڵات پێچه‌وانه بۆته‌وه له‌نێوخۆى ووڵات کۆمه‌ڵگه هیچ دیارده‌یه‌کى
ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و سه‌ربازى و دینى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى یاساوه ده‌سه‌ڵاتى
نیه.
ووڵاتێک تاڕاده‌ى پێوستى کۆمه‌ڵگه خاڵى له‌دیارده کوشنده‌کانى قه‌یرانى
ئابوورى و نه‌خوێنده‌وارى و ده‌رده خێڵه‌کییه‌کان و تاڕاده‌یه‌کیش
خاڵى له‌قه‌یرانى کۆمه‌ڵایه‌تى،ئه‌وه‌ى پێیى ده‌وترێ توندوتیژى دژ به
ژنان و چینه‌کانى تر. بۆیه ده‌شێ به‌فه‌ڕه‌نسا بوترێ ووڵاتێکه
خاڵیه له ده‌رد و قه‌یرانه گه‌وره‌کان.
ئه‌و ده‌ردو قه‌یرانانه‌ى جیهانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ووڵاته پێیوه‌ى ده‌ناڵێنێ.
له‌م ووڵاته‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامانجى پیشه‌یى و سه‌ندیکایى کۆیان ده‌کاته‌وه
ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کان چاودێرن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى کارکرده‌ى حیزبه‌کان
و ده‌وڵه‌ت، ڕێکخراوه‌کانى لاوان و ژنان،خوێندکارانى زانکۆ، سه‌ندیکاکانى
کرێکاران و جه‌ماوه‌ریه‌کان له‌ڕێگه‌ى زمانى گفتوگۆ و سیسته‌مى هه‌ڵبژاردنى
ئازاد به‌شدارى دیاریکردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان و پاراستنى سه‌روه‌رى
یاسایى ووڵات ده‌که‌ن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌شیوه‌ى
یه‌کێتى کارکۆیان ده‌کاته‌وه و ئامانجى پیشه‌یى و سه‌ندیکاییان هه‌یه.
ووڵاى فه‌ڕه‌نسا له‌پێگه و جوگرافیایه‌کى دیاریکروا چه‌ندین نه‌ته‌وه
و ئایدیایى جیاواز و ئاین،که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى پێیى
ده‌وترێت "فیدڕاڵى" پێکه‌وه‌ناوه و ژیانێکى مرۆییانه ده‌گوزرێنن.
به‌م پێیه،په‌یوه‌ندیه‌کى ئۆرگانیکى له‌نێوان ئۆرگانه مه‌ده‌نیه‌کان
و ده‌زگا حکومه‌تیه‌کاندا هه‌یه . حکومه‌تى دیموکراسى به‌بێ مه‌ده‌نیه‌ت
و مه‌ده‌نیه‌تیش به‌بێ حکومه‌تى دیموکراسى،بوونیان نابێ.
"لارى دایمه‌ن"کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌پایه‌یى بوارى ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى
ڕێکخراو ده‌زانێت،که به شێوه‌یه‌کى گشتى ئیراده‌یه‌کى خۆ بزوێن و خود
موختار و سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت جێگر ده‌کات به‌پێیى نه‌زمێکى یاسایى.
دکتۆر على وه‌ردى ده‌ڵێ" مادام ده‌وڵه‌ت کۆتایى به‌کوشت و بڕى خێڵه‌کى
هێنا دیموکراسیش کۆتایى به‌کوشت و بڕى سیاسى دێنێ" . ئه‌مه گوتارێکى
به‌هێزه بۆ نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى دیکتاتۆره سیاسیه‌کان به‌سه‌ر ووڵات و
به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا، چونکه نه‌بوونى پڕۆسیسى دیموکراسى کۆمه‌ڵگه ده‌سه‌ڵاته‌کانى
خۆى لێده‌سێندرێته‌وه و ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتى دیکتاتۆره‌کان ده‌بێت.هه‌روه‌ک،
ئالان تۆرین، ده‌ڵێ"کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى داڕماو و نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى گه‌ل
واتا ،گه‌ل ڕاسته‌وخۆ حوکم ناکات،به‌ڵکو ئه‌وانه حوکم ده‌که‌ن که به‌ناوى
گه‌له‌وه ده‌دوێن".
به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌وه‌ى خوازیارى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیه،
ڕێکخراوه‌کانن بۆیه له‌سه‌ر ڕێکخراوه‌کان پێویست ده‌کات بۆ گه‌یشتن به
جیهانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌سه‌ر سکه‌ى ئه‌و وێسگه‌یه بڕۆن که
شه‌مه‌نده‌فه‌رى عه‌لمانیه‌ت وه‌کو خۆى ده‌خوازێت.یان عه‌لمانیه‌کان
له‌هه‌ناوى کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێ تیۆرى گه‌یشتن به جیهانى مه‌ده‌نیه‌ت گه‌شه‌پێبده‌ن
و سه‌ره‌تا و ده‌سپێکى پراکتیزه‌کردنى عه‌لمانیه‌ت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه
دا بڵاوبکه‌نه‌وه.
که‌واته ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کان و چه‌مکى عه‌لمانیه‌ت دووانه‌یه‌کى
هاوشێوه و هاوبه‌شن له‌پێناو کارکردن بۆ گه‌یشتن به جیهانێک که پێیى
ده‌وترێ "کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى" و " جیهانێک بێ کێشه".
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری
|