په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١١\٢٠١١

رێکخراوە ‌خوێندکارییه‌کانی سەر بە حیزب

ئه‌و جارەش سەر لە خوێندکاران دەشێوێنن!!
 


ئێستا دەنگۆی ئەوە ‌ھەیە کە جارێکیتر ھەڵبژاردن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا ئەنجام بدرێت لە ئاستی خویندکاراندا ئەمەش ھەموو ریکخراوەکانی سەر بە حیزب بەشداری دەکەن لە ‌و پرۆسەیەدا ئێستا نە کاتی ئەوەیە لە‌بەر ئەوەی بەریەککەوتنی حیزبەکان جاریکی تر رودەداتەوە و گرنگ نییه‌ ئەنجام بدرێ، بۆیە ئێمە وەک کۆمەلەی لاوانی گەش، بە پێویستی نازانین تا ئەو ھەلبژاردنە لە ناو ناوەندەکانی خوێندندا بکری.

 

ئەگەر رێکخراوەکان خۆیان متمانەیان بە خۆیان ھەیە ئەوا دەتوانن ئەندام و کادیرەکانیان بانگێشت بکەن بۆ بنکە ‌و بارەگاکانیان نەوەک ھەڵبکوتنە سەریان لە ناوەندەکانی خوێندندا وانە ‌و دەوامیان لێ تێک بدەن بۆیە زۆریک لە ‌خویندکاران متمانەیان بە ‌ریکخراوەکان نەماوە تا دەنگیان بۆ بدەن.

 

پێویستە ھەردوو وەزارەتی پەروەردە ‌و خوێندنی بالا ئەم جارە رێگریی بکەن لە ئەنجامدانی پرۆسەکە لە ‌ناو ناوەندەکانی خوێندندا، لەبەر ئەوەی ناوەندەکانی خوێندن شوێنی زانست ‌و پێگەیاندنی خویندکارە نەک بەحیزبییکردن و ململانێی حیزبەکان، ئەمە لە ‌ھیچ ولاتێک بەدی ناکری خوێندکار بە ‌زۆر بەحیزبی بکرێ، لە و‌لاتی سەرتاپا حیزباویی و پڕ کێشە و حیزبایەتی نەبێ.
___________________________________________
تێبینیی: بۆ سەرجەم دەزگا و راگەیاندنەکان تکایە ئەم بابەت و ھەڵویستە بلاوبکەنەوە لەبەر ئەوەی گرنگی خۆی ھەیە..
لەگەل ریزی راگەیاندنی کۆمەلەی لاوانی گەش لە هۆڵه‌ندا.

 

کۆمەلەی لاوانی گەش
مەکتەبی سکرتاریەت

r.lawanegash@hotmail.com
lawani-hollanda@hotmail.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک