Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

رێکخراوى ژنانى پەنابەرى کوردستان

داوا لەحکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات

بکوژانى سارا جەعفەر بە سزاى یاساییان بگەیەنێت!

 

 

    سارا جه‌عفه‌ر

هەوالى کوشتنى کیژۆلەیەکى تەمەن 11 سال بەناوى سارا جەعفەر لەشارى خانەقین لە شەوى 2-3-2007 دا بەوپەرى درندانە و وەحشى گەریەوە، ویژدانی هیچ ئینسانى نیە کەنەهاژێ و نەکەویتە هەلچوون و دەربرینى رق و تورەییەوە بەرامبەر بەئەنجامدارانى ئەم تاوانەو دەسەلاتێک کەکارفەرمایە بەسەر ژیانى خەلکەوە. ئەم رووداوە بەوشیوەیەى کەروویداوە، سادەنییە بۆهەرئینسانیک کەهەوالەکەى ببیستى وبیبینآ.  کاتیک روخسارى شیرینى ئەم کیژۆلەیەو هەموو حەزو ئارەزوە ناسکەکانى ئەم مندالە بەوشیوە نامرۆژانە بەمەرگێکى ئاوا دەسپیردرى، ئیتر جێگایەک بۆ لەئارادابوونى دەسەلات و نەزم و نیزامێک ناهلیتەوە، کەئەرکى خۆى بەپاراستن و سەلماندنى سەرەتایترین ماف و سەلامەتى گیانى منالانى کوردستان دانابیت.  بەتایبەتى کەمەرگى سارا یەک جارنەبوە. سارا دواى ئەوەى هەموو گیانى بە چەرغ سوتێنراوەوپاشان خینکیندراوە و ئینجا سەریشى بەبەرد تەقینراوە. بەراستى ئەوە چ کۆمەلگایەکە کە کارەساتى ئەوا لەخۆى دەگرى! و چ ویژدانێکیش ئەتوانى تەحەمولى ئەم تراژیدیایە بکات! دەبآ تاوانى مندالێکى 11 سال چى بیت تابەم دەردەى بەرن، یان ئەوانەى ئەم تاوانەیان خولقاندووە،  دەبى چ جۆرە ئینسانێک بن!.

بەلام سارا یەکەم مندال نى یە کەبەم شێوە درندەیە دەکوژرى!  هیشتا تراجیدیاى مەگى ئامینەى 12 سال بەدەستى باوکى لە 5- ئایارى ئەمسال لەبەردەم وەزارەتى مافى مرۆڤ لەهەولێر بیرنەچۆتەوە، هەربۆیە هەوالى کوشتنى ساراى کیژۆلە، دەچیتە نیولیستى ئەو دەیان بگرە سەدان منالە بیتاوانەدا کەلەماوەى 16 سالى ژێر دەسەلاتى یەکیتى و پارتى و هاوپەیمانە ئیسلامىیەکانیادا بوونەتە بابەتى کارەساتى هاوشیوەى سارا وئامینە. بیشک رووداوى سارا لەنیو خیزان و بەدەستى نزیکترین کەسانیەوە روویداوە، بەلام هۆى چیە کە خیزان دەبیتە چوارچیوەى لەخۆگرتنى ئەم جۆرە تاوانەنانە؟ ئەگەر سەرنجیکى خیزا بدەینە جیگاوشوینى منالانو ژنان لەژیرسایەى دەسەلاتدارانى ئیستاى کوردستاندا، بەرووشنى شەپۆلێکى توندوتیژى فراوانى کۆمەلایەتى دەبیین کە رووى لەمنالان و ژنانە و ئەمەش لەریگاى دەسەلات و میکانیزمەکانى خۆسەپاندنەوە بەسەر ژیانى خەلکدا بەریوەدەبرى. ئەوە منالانن کەلەنێو قوتابخانەکاندا بەدار ولیدان و هەلواسین سزایان دەدرى، بەزۆر حیجاب دەکرین، لەپۆلەکاندا جیادەکرینەوە، هەردەزگایەکى راگەیاندنى سەربەحیزبەکان وحکومەتى هەریم ببینینت، پرەلە بۆچوون و فەرهەنگى باوکسالارى و گەورەسالارى و پیاوسالارى وهەولدان بۆ بارهینانى خیزانەکان بەم فەرهەنگە دواکەوتوو دژى ئینسانیانە. تەنانەت هەرکەس چاو لەسیستەمى پەروەردەو فیرکردن و رەشنوسیکى پیشنیارکراوى دەستورى هەریم بکات دەبینى کە چون ژیانى منالان و ژنانى کوردستان سپیردراوە بەپیوانەى ئاینى ئیسلام و چون تا چ ئاستێکى گەورە دەستى باوکسالارى و پیاوسالارى گەیاندۆتە ژیانى منالان و خیزانەکان و رۆلى سەرەکى پیدراوە تا خیزان ببێتە زیندانێک بۆژنان و منالان. بەرادەى ئەوەى کە تەوهین و لیدان و سەرکۆنەکردنى منالان لەخیزاندا بۆتە یەک عادەتى سات لەدواى ساتى گەورەکان، لەپیشیانەوە دایکان و باوکان. بەم شیوەیە ئەوەدەسەلاتدارنى کوردستانە کە بەرپرسیاریتى رووداوى کوشتنى سارایان لەئەستۆیە و ئەوان بەرپرسیاریتى یەکەمن لە سەلامەتى وژیانى منالانى کوردستاندا. ئەم تاوانانە دەرهەق بەمندالانى کوردستان بەتایبەتى کچان بەهیچ پێوەرو بەهیچ بیانویەن قابیلى قبولنییە... ئەوەى وادەکات ئەم تاوانە دژى ئینسانیە دوبارەو دە بارە ببێتەوە لەپیش هەموشتیکەوە نەبونى لێپرسینەوە و بەرپرسیاریتى نیشاندانى دەسەلادارانە لەبەرامبەر ژیان و سەلامەتى گیانى منالانى کوردستان و بەسزانەگەیاندنى هەموو ئەو کەسانەى کە توندوتیژى و تاوان دەرهەق بەمنالان وژنان ئەنجام دەدەن. ئەمە لەکاتیکدایە کە رۆژانە سەرانى دەلاسەتارى کوردستان بەلیشاو باس لەسەروەرى یاساو  گەرانەوە بۆ یاسا ومافى مرۆڤ دەکەن. کەچى لەولاشەوە تاوانباران ئازادن، وەیا لەریگاى سولحى عەشایرى و "دەزگاى کاروبارى کۆمەلایەتى" سەربەحیزبەکانەوە تاوانەکان دیزەبەدەرخونەدەکەن و تاوانبارانیش لەدەست سزاو لیپرسینەوە قوتاردەکەن. ئەمەیە  کە وادەکات چەقۆى پیاوسالارى وباوکسالارى و کۆنەپەرستى دەستى درندەئامیزیان رۆژانە بگاتە جەستەو ژیانى ژنان و کچان و مندالانى کۆمەلگا و قوربانیەکانى لە ئامینەو سارا وەرگرى کە هیشتا گولێکى تازە پشکتون.

ژیان وسەلامەتى مندالانى کوردستان لەئەستۆى دەسەلاتدرانى کوردستاندایە، دەبى هەموو خەلکى کوردستان، ریکخراو نیهادە ئینسانى ومرۆژدۆستەکان، کەمپینەکانى ژنان، لەسەر رووداوى کوشتنى سارا، یەخەى دەسەلاتدران بگرن و فشاربهینین تا ریگاچارەى بنبرکردنى ئەم جۆرە تاوانانە بەسەر دەسەلاتدا بسەپینن. ئێمە وەک ریکخراوى ژنانى پەنابەرى کوردستان لەریزى پیشەوەى هەرهەول و خەباتیکداین بۆ باشکردنى ژیانى منالان و ژنانى کوردستان و لەبەرامبەر رووداوى کوشتنى ساراشدا داوادەکەین:

          کەدەست بەجێ بەدواى تاوانبارانى ئەم تاوانە دەستگیر بکەن وبەکۆمەلگاى ئاشکرابکەن و لەدادگایى ئاشکرادا بەسزایى خۆیانیان بگەیەنن، تاببیتە دەرس و جارێکى تر هیچ کەس نەتوانى هیچ جۆرە توندو تیژیەک دەهەق بەمندالان بکات

            دەبى سیستەمى پەروەردەو فیرکردن لەکوردستان بەتەواوى لە بنەمایى ئاینى و نەتەوەیى و رەگەزى پاککریتەوە و لەجیگەیدا، یاسایەکى مودیرن و ئینسانى وسکولار جیگربکرى، کە تەواوى ماف و پیویستىیەکانى مندالانى کوردستان بەپێوانەى ئیستانداریکى جیهانى بەرەسمى بەریوەببرێ.

           • دەسەلاتداران لەکوردستان بەرپرسیارى ژیانیکى ئاسوودەو دابینکردنى ئاستیکى بالاى خزمەتگوزارین لەهەموو بوارەکۆمەلایەتیەیکاندا     بۆمنالانى کوردستان و بۆئەمەش دەبى بودجەى تایبەتى بخریتە ئیختیبارەوە.

 

10-8-2007

رێکخراوى ژنانى پەنابەرى کوردستان لە بەریتانیا

07748851125

sawsansalim@yahoo.com