په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١١\٢٠١٣

رێکخراوی کوردستان فۆروم نامەیەکی کەمپەینی چاو ھەرچاوە دەگەیەنێتە یەکێتی ئەوروپا.

 


پاش ئەوەی لەلایەن کەمپەینی چاو ھەر چاوە، نامەیەکمان پێ گەیشت بۆئەوەی بیگەیەنینە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، پێش چەند رۆژێک دەقی نامەی ئەو کەمپەینەمان گەیاندە سەرۆک و جێگرەکانی و ئەندامانی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق.


نامەکەی کەمپەینی چاو ھەرچاوە داواکاری ئەو کەمپەینەیە بۆ ھاریکاری لەکەرتی تەندروستی لەگەل بەرنامەیەکی تایبەتی سێ ساڵی یەکێتی ئەوروپا بۆ ریفۆرم لە کەرتی تەندروستی لەکوردستان و عێراق کە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو بوارە تەرخانکردووە.


ئەمە ناوی سەرجەم ئەو بەرپرس و ئەندام پەرلەمانانەی یەکێتی ئەوروپایە کە نامەکەی کەمپەینی چاو ھەر چاوەمان پێ گەیاندوون:


ستروان ستیڤنسن، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، گروپی کۆنزەرباتیڤ و ریفۆرم.
ئێستھێر دە لەنگە، جێگری سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، گروپی پارتی گەلی ئەوروپی کریستیان دیموکرات.
زیلڤیا کۆستا، جێگری سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، گروپی ھاوپەیمانی پێشکەوتنخوازی سۆسیال دیموکرات.


ھەروەھا نامەی کەمپینەکە ئاراستەی تەواوی ئەم ناوانە کراوە کە سەر بە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و سەر بە وڵاتانی جیاوازی ئەوروپان.


تەواوی ئەوانەش ئەندامن لە نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لەعێراق:


ژان فیلیپ ئەلبرێشت ، ئانا گۆمێز، یارۆسلاڤ کاونۆڤسکی، کریستینا موسکاردینی، ئەندرێ پێرێلۆ رۆدریگوێز، خوان کارلۆ سکۆتا، ئەلدا سۆوسا، ئەلێکساندەر تھاین، ئالیۆ ڤیدڵ کوادراس، یۆھان ئەتراد مۆنتالتۆ، جیل ئێڤانس، پێتەر یاھر، یەلکۆ کاچین، تونێ کێلام، ئەلۆجز پێتێرلێ، بیرگیت سیپێڵ، فرانسیسکۆ ئێنریکۆ سپێریۆنی، رۆبێرت ستوردی.


ئێمە لە ھەر وەڵامێکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کەمپەینی چاو ھەر چاوە ئاگادار ئەکەینەوە و بەھیوایشین کە ئەو کەمپەینە بەرێزە بتوانن رای گشتی لە ھەر ئەنجام و وەڵامێک ئاگادار بکەنەوە.


بۆ پەیوەندیی:
فەرمان خێڵانی ٠٠٣٢٤٨٨٠٥٥٩٢٩
fxelany@yahoo.com
پێشرەو ئیسماعیل عارف ٠٠٣٢٤٩٧٨٩٤٢٣٢
 

رێکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا
١٠\١\٢٠١٣


دەقی نامەکەی کەمپەینی چاو ھەرچاوە بەکوردی:


بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پێشوازی لە ھەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکەین بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی ٣ ساڵی بۆ ئەنجامدانی ڕیفۆرم لە بواری سیستمی تەندروستی لە عێراق و کوردستاندا. ئێمە گروپێکین کە پێکھاتووە لە ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی، پزیشک و کارمەندی تەندروستی، رۆژنامەنووس، پارێزەر و چالاکەوانی کۆمەڵی مەدەنی کە تاقە ڕووداوێکی کارەساتاویی کۆیکردینەتەوە. لە مانگی ٤ی ٢٠١٣دا، ١٠ کەس لە ھەرێمی کوردستان چاویان لە دەستدا بەھۆی بەکارھێنانی دەرمانێکەوە بە ناوی (ئاڤاستین). نۆ لەو ھاوڵاتیانە یەک چاویان لەدەستدا و یەک ھاوڵاتیش ھەردوو چاوی دەرھێنرا. لە دەرئەنجامی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەوە و چەندان ڕووداوی تری ھاوشێوە کە بوونەتەوە ھۆی گیانلەدەستدان و کەمئەندامبوونی چەندان ھاوڵاتی لە ھەرێمی کوردستاندا بە ھۆی دەرمانی ئیکسپایەر و کواڵیتی نزمەوە، بڕیارماندا کە ھێزەکانمان یەکخەین بۆ ھێنانەکایەی کۆمەڵێک سیاسەتی و پلان و بەرنامەی تەندروستی کە گەرەنتی ڕوونەدانی ئەم جۆرە ڕووداوانە بکەن لە داھاتوودا. ئێمە زۆر بە توندی داوامان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق و کوردستان کردووە کە بە زووترین کات سیاسەتێکی نیشتیمانی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی دۆخی دەرمان دابڕێژن. کەمپینەکەی ئێمە لە چەندان کەسایەتی ئەکادیمی و پرۆفیشاڵ پێکھاتووە کە شارەزاییان لە بوارەکانی سیاسەت و سیستمی تەندروستی ھەیە (چی لە ناوەوەی عێراق و کوردستاندا و چی لە ئەوروپاش). بۆیە پێمان خۆشە کە ھاوکاری یەکێتی ئەوروپا بین لەم ھەوڵە گەورەیە.
 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک