١٥\١٢\٢٠١١
رێکخراوی
لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ)
کەمپینێکی بە
پەلەی بە مەبەستی پاراستنی ژیانی دوو لاوی زیندانی سیاسی کورد
لە رۆژھەڵاتی
کوردستان راگەیاند.

کهمپینەکەی ئەمنستی سەبارەت بە سزای
لەسێدارەدانی دوو گیراوای سیاسی کوردە
بەناوەکانی” لوقمان موردای
و زانیار موردای” و خوازیاری راگرتنی سزای لە سێدارەدانی ئەو دوو
گیراوە کوردەیە.
بە گوێرەی لێدوانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئەو دوو لاوە کوردە
لە دادگایەکی ٢٠ خولەکیدا بە تاوانی ” موحاریب” ڕووبەڕووی سزای
لەسێدارەدان بوونەتەوە و سزاکەیان لە لایەن دیوانی باڵای ئێران پشتڕاست
کراوەتەوە، مەترسی جێبەجێکردنی سزاکانیان لە ئارادایە.
سەپاندنی ئەو سزایە لە کاتێکدا بووە کە ” زانیار موردای” لە کاتی
دەستبەسەر بوونیدا تەمەنی ١٧ ساڵ بووە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت”ئەو دوو گیراوە کوردە دوای ٩ مانگ
مانەوە لە زیندانی ئیتڵاعات، راگوێزی گرتووخانەی ڕەجایی شەھر کراون”.
ھەروەھا ئاماژە دراوە بە رەنجنامەکەی زانیار مورادی کە تێدا باسی
کردووە کە”لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی ھێزەکانی ئاسایشیدا ناچارکراوە دان
بە ھەندێک تاوانی بێ بنەمادا بنێت”.
ھاوکات فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان وێڕای دەربڕینی پشتیوانی
بۆ کەمپەینەکەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت “سەپاندنی
سزای لەسێدارەدان بەسەر نەجەواناندا و جێبەجێکردنی لە ئێران لە
کاتێکدایە بە پێی یاسا نیودەوڵەتیەکان لەسێدارەدانی نەوجەوانان
قەدەغەیە، کە چی لە ئێران ساڵانە چەندین نەوجەوان لەسێدارە دەدرێن”.
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان ھەروەھا خوازیاری ھەڵوەشاندنەوەی
سەرجەم سزاکانی لەسێدارەدانە لە ئیران، بە تایبەتی زیندانیانی سیاسی
کورد کە تەنیا بەھۆی بیر و باوەڕیان رووبەڕووی سزای لەسێدارەدان
بوونەتەوە.
کەمپەینەکە ئاڕاستە ھەر یەکە لەم بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی ئێران
کراوە:
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران/ عەلی خامنەیی info_leader@leader.ir
سەرۆکی دەزگای داد/ سادق لاریجانیbia.judi @ yahoo.com
بەرپرسی گشتی ئەنجومەنی باڵای مافی مرۆڤ/ محمەد جەواد لاریجانی info@humanrights-iran.ir
جێی بیر ھێنانەوەیە ئیستا ١٣ گیراوی سیاسی کورد کەناوەکانیان بۆ ڕای
گشتی ڕاگەیەندراوە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی
جێبەجێکردنی سزاکانیان لە ئارادایە کە ناوەکانیان بریتیە لە:
١.زەینەب جەلالیان
٢.حەبیبۆڵا لەتیفی
٣.حەبیبۆڵا گولپەری پوور
٤.ڕەشید ئەخکەندی
٥.شیرکۆ مەعارفی
٦.مستەفا سەلیمی
٧.ئەنوەر ڕۆستەمی
٨.سەید جەمال محەمەدی
٩.سەید سامی حسینی
١٠.عەزیز محەمەدزادە
١١.عەبدۆڵلا سروریانزا
١٢.نیار مۆرادی
١٣.لوقمان مۆرادی
فیدراسیۆنی
زیندانیانی سیاسی کوردستان
www.fppk.net
|