
'' ڕێکخراوى ''
پردى پەیوەندى نێوان عێراق و ئەلمَانیا
.بەهاوکارى (ناوەندى چاک
- کوردستان ) گەیشتنە شارى هەڵەبجە
تایبەت بەماڵپەرى ناوەندى هەڵەبجە- چاک
دواى ئەو هەوڵانەى رێکخراوى " پردى نێوان عێراق و
ئەلمَانیا" خستوویانەتە گەڕ بۆ یارمەتى دان و
چارەسەرکردنى منداڵانى قوربانى جەنگ و تیرۆر،
تێمێکیان لەڕۆژانى 25 / 2/ 2008 گەیشتنە کوردستان و
هەرسێ پارێزگاى هەوڵیر و دهۆک
و کەرکوکیان بەسەرکردەوەو چەند منداڵێکى دەستى تیرۆریان
ئامادەکرد تابیانبەن بۆڵاتى ئەڵمانیا بەمەبەستى چارەسەرکردنیان،
بەگەیشتنیان بۆشارى سلێمانیش دواى نیوەڕۆى رۆژى 4/3/2008 لە ئوتێل
ئاشتى لەلایەن بەرێزان : ( عومەرمحمەدء ئەلەند مەحوى) ئەندامانى
ناوەندى چاکەوە پێشوازیان لێکرا.
وەفدەکەى رێکخراوى پردى عێراق و ئەلمانیا کە
پێکهاتبوون لەبەرێزان ( دکتۆر میرزا حەسەن دلایى و
دکتۆر مایکڵ کلایسن) کە لەووڵاتى ئەلمانیاوە هاتبوون، دواى بەستنى
کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسى لەهۆتیل ئاشتى سەعات 6ى ئێوارە لەسەر پێشنیارى
ناوەندى چاک بەرەو شارى هەڵەبجەى شەهید کەوتنە ڕێ، لە شارى هەڵەبجەش
لەلایەن ئەندامانى ناوەندى چاک نوسینگەى هەڵەبجە بەرێزان ( ئەرسەلان
عابد، بەهادین محمد، کارزان سەلام، زانا ئەحمەد) وە پێشوازیان لێکرا
و دواتر بەئامادەبوونى کەسوکاریان راپۆرتى پزیشکى ئەو (6)
منداڵانە خرایە بەردەستى دکتۆر، کە لەساتەوەختى لەدایکبوونیانەوە هەتا
ئەمرۆ بەئازارى چەکى کیمیاویەوە دەتلێنەوە و
بێچارەسەر ماونەتەوە. شایانى باسە ئەو منداڵانە هیچکامیان بەرکەوتووى
راستەوخۆى چەکى کیمیاوى نەبوون، بەڵکو هەموویان بەهۆى بریندابوونى
دایکیانەوە بوونە قوربانى چەکى کیمیاوى، کە لە ساتەوەختى بۆمبارانى
هەڵەبجەدا بەرکوتوونء ئێستا کاریگەرى خەراپى بۆسەرئەوانیش هەیە، ئەوەى
گرنگە بووترێ شارى هەڵەبجە پێویستى بەگرنگیدانى بەرفراوان هەیە لەڕووى
تەندروستیەوە چونکە کاریگەرى چەکى کیمیاوى لەو شارەدا هەتا ئەمرۆ
بەشێوەیەکى ترسناک بەسەرجەستەى ئەوکاسانەوە ماوە کە لە کاتى ئەنجامدانى
تاوانەکە برینداربوون، لەوەش ترسناک تر قوربانیانى ئەو تاوانە هەتا
ئەمرۆ بەرێژەیەکى زۆر لەناو ئەومنداڵانەدایە کە تازە لەدایک دەبن
و تائێستاش قوربانیەکى زۆرلە دایکبوون.
شایانى باسە رێکخراوى پردى عیراق و ئەلمانیا
ئەمە دووەهەمین پۆلى منداڵانى قوربانیە دەیانبەنە دەرەوەى وڵات بۆ
چارەسەرکردن، ساڵى رابوردوش 6 منداڵى قوربانیانى تەقینەوەکەى شەنگالیان
گەیاندە وڵاتى ئەلمانیاو دواى چارەسەرکردنیان گەراندنیانەوە بۆ
کوردستان، لەبارەى دۆسێى قوربانیانى منداڵانى هەلەبجەشەوە کەئەندانانى
ناوەندى چاک لەهەلەبجە ئامادەیان کردبوو، دکتۆرمیرزا حەسەن، رایگەیاند:
هەرچەندە ئەم دۆسێیانە چارەسەریان ئاسان نیە، بەڵام لە گەڕانەوەیدا بۆ
وڵاتى ئەڵمانیان، هەوڵدەدات، کاربۆ دۆسێکانیان بکات، تاڕێگەیەک بۆ
یارمەتى دان و چارەسەریان لەو وڵاتەدا
بدۆزرێتەوە. لەبەرانبەردا ئەندامانى ناوەندى چاک لەشارى هەلەبجە وێراى
سوپاس و پێزانین بەڵینى هەموو
هاوکاریەکیاندا کە لەپێناوى شارەکەیاندا خۆبەخشانە ئەنجامى بدەن.
ناوهندی چاک - کوردستان
4/3/2008
|