ڕێکخراوی
یونسکۆ : به ده‌سه‌لاتی کوردیمان وتووه ئه‌وه‌ی ده‌کرێت دژبه یاساکانی
شوێنه‌واره و ده‌بێت ڕه‌چاوی یاساکانی شوێنه‌وار بکه‌ن.
ئاشکرایه ئێمه ده مانگه ده‌ستمان به‌سازدانی که‌مپینێک کردوه،
مه‌به‌ستیشمان له‌م که‌مپینه ڕیزگرتن لهشوینهوار و شوێنه دێرینه
کۆنه‌کانه، وه هه‌وڵی رێگه‌گرتنه له وێرانکردن و له‌ناوبردنی ئه‌و
گه‌نجینه گران به‌هایانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده،
دوای ئه‌وه‌ی 3 جار نامه‌مان ئاراسته‌ی ده‌زگا به‌رپرس و هه‌ستیاره‌کان
کرد، ئه‌فسۆس وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌زگا به‌رپرسه‌کان، له‌بری
ئه‌وه‌ی هه‌لوه‌سته له نیگه‌رانی ئێمه بکه‌ن و به‌دوای
زانیاریه‌کانی ئێمه‌دا بچن، وه لێکۆلینه‌وه له‌گه‌ل ئه‌و به‌رپرسانه
بکه‌ن، که دوور له یاساکانی شوێنه‌وار ده‌یان کاری نایاسایان ئه‌نجام
داوه، به‌رده‌وام تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان داوه‌ته پاڵ ئێمه، گوایه ئێمه
دژ به ئاوه‌دانین، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاوه‌دانی ته‌نیا له‌سه‌نته‌ری شار و
له‌جێگه‌ی شوێنه کۆن و شوێنه‌واره‌کان ئه‌نجام بدرێت!؟
سه‌ره‌نجام به‌ناچاری، له مانگی 2 ئه‌م سالدا به واژوی 54 که‌سایه‌تی
و ڕۆشنبیر نامه‌یه‌کمان ئاراسته‌ی ڕێکخراوی یونسکۆ کرد، که سه‌ربه
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه و گرنگی به‌شوێنه‌وار ده‌دات، به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌وسا به‌فه‌رمی وه‌لام نه‌دراینه‌وه.
له 13ی ئه‌گوستی ئه‌م ساڵدا، پێشێلکاریه‌کی نوێی ده‌سه‌لاتی کوردیمان
ئاشکرا کرد، که له ورکشۆپی رۆژی 1 و 2 / 06/ 2009 له‌شاری هه‌ولێر
له‌نێوان ڕێکخراوی یونسکۆ و ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌نجام درا، کۆمه‌لێک
زانیاری گرنگ له‌م کۆنگره‌یه‌دا به‌رده‌ستی ئێمه که‌وت، ئه‌وه بووه
هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شوێنه‌وارناسان ئاماژه به مه‌ترسی گه‌شه‌کردنی
خێرای دروستکردنی باله‌خانه‌ی به‌رز له‌سه‌نته‌ری شار و نزیک قه‌لای
هه‌ولێر دوور لهپڕهنسیبهکانی یاساکانی شوێنه‌وار کرد، ئه‌وه‌ش
بێگومان کاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ناساندنی شاری هه‌ولێر به
شارێکی که‌لتوری لای ڕیکخراوی یونسکۆ ده‌بێت، له لایه‌کیتر گوێ
نادرێته نه‌مانی کۆمه‌ڵێ شوێنی دێرینی شاری هه‌ولێر.
هه‌روه‌کو بێ گوێدانه پره‌نسیپ و یاساکانی شوێنه‌وار بێ مۆله‌ت
وه‌رگرتن له ده‌زگا به‌رپرسه‌کان گه‌وره‌ترین بازار (نیشتمان) له‌شاری
هه‌ولێر دروست کراوه. ئه‌وه‌بوو پارێزگاری هه‌ولێر به‌په‌له
کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌م باره‌وه به‌ست و نوێنه‌رێکی ڕێکخراوی
یونسکۆیان هێنا و هه‌والی ئێمه‌ی به ناراست له‌قه‌له‌م دا، بێ
ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌که‌ی یونسکۆ ئاماژه به راستیه‌کان بکات. دواتر
له‌چه‌ندین شوێن ئاماژه به‌وه کرا که یونسکۆ به‌فه‌رمی وه‌لام به‌و
هه‌واله نادروستانه ده‌داته‌وه که ئاراسته‌ی ده‌سه‌لاتی کوردیمان
کردبوو. شایانی بیرخستنه‌وه‌یه هه‌وڵه‌کانی ئێمه خۆنه‌ویستانه‌یه و
له پێناوی پاراستنی سه‌رمایه‌ی که‌لتوری کوردستانه و هیچیتر، ئێمه چ
قازانجێک له هه‌واڵی ناراست و نادروست ده‌که‌ین؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له مه‌ترسیه‌کان و ههوالهکانمان
له‌مباره‌یه‌وه دلنیابوین، بۆیه هه‌وله‌کانی خۆمان خسته‌گه‌ر و
په‌یوه‌ندیمان به سه‌نته‌ری یونسکۆ له فه‌ره‌نسا کرد و نامه‌یه‌کی تر
به‌ناوی که‌مپینه‌وه به‌سه‌رجه‌م لێدوانی به‌رپرسانی کورد و یونسکۆ
پێشکه‌ش به سه‌نته‌ری ئه‌و ڕێکخراوه کرد، هاوکات نامه‌یه‌کی تریشمان
ئاراسته‌ی به‌رپرسانی یونسکۆی عه‌مان و عێراق کرد و داوامان کرد
کهبهگرنگی ده‌زانین وه‌لاممان بده‌نه‌وه، خۆشبه‌ختانه دوای که‌متر
له 2 هه‌فته وه‌لامێکی گرنگیان داینه‌وه. رێکخراوی یۆنسکۆ وه‌ک
ڕیکخراوێکی ئه‌کادیمی و شاره‌زا پشتراستی مه‌ترسیه‌کانیان و
نیگه‌رانیه‌کانی ئیمه له تێکدان و وێران کردنی شوێنه‌واره
مێژوویه‌کانیان کرده‌وه.
بۆیه لێره‌دا بۆ درێژه نه‌دان به‌و کاره‌ساتی تێکدانی شوێنه کۆن و
شوێنه‌واره دێرینه‌کان داواده‌که‌ین:
1. ده‌زگا هه‌ستیار و به‌رپرسیاره ویژدان زیندوه‌کانی کوردی،
به‌په‌له به‌دواداچون به‌دوای زانیاریه‌کانی ئێمه بکه‌ن و سنورێک
بۆ وێرانکردنی شوێنه‌وار له کوردستانی باشور دابنێن، ئه‌وه تاوانه
ده‌رهه‌ق به گه‌ل و نیشتیمان ده‌کرێت. ئه‌گه‌رنا ئه‌و ره‌فتارانه‌ی
ئێستا له‌لایه‌ن هه‌ندێ به‌رپرسی سه‌رمایه‌داری ویژدان مردوو و
نانه‌ته‌وه‌یی له شوێنی جیاجیای باشوری کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت،
درێژه‌ی ده‌بێت. ئه‌مه واده‌کات جگه له ره‌خنه و نه‌مانی بڕوا له
لایه‌ن یۆنسکۆ و رێکخراوی دیکه له ئاستی جیهانیدا، ئه‌م گه‌نجینه
نه‌ته‌وه‌یی و که‌لتوریانه له ناوده‌چن و دوایش هیچ داد نادات. ئه‌م
کرده‌وه‌یه بێگومان ئاست و سه‌نگایی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئاستی
جیهانیدا نزم ده‌کات.
2، داوا لهپاریزگاری هه‌ولێر ده‌که‌ین، هۆکاره‌کانی واژونهکردنی
مه‌رجه‌کانی ڕێکخراوی یونسکۆ و شوێنه‌واری عیراقی بۆ ڕایگشتی روون
بکاته‌وه، بۆ ئێمه و ڕایگشتی روونکه‌نه‌وه کێشه‌کان چین و بۆ واژوو
له‌سه‌ر مه‌رجه‌کانی یونسکۆ ناکرێت؟ ئه‌مه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده،
ناکرێت به‌نهێنی بهێلدرێته‌وه و له خه‌ڵک بشاردرێته‌وه.
بۆ راستی وته‌که‌مان سه‌یری ئه‌م لینکه بکه‌ن
http://www.yndk.com/archive/folders/2009/m401/m401-14-15.pdf
بۆ نادروستی وته‌کانی پاڕیزگاری
هه‌ولێر کهبهدهمی رێکخراوی یونسکۆوه زانیاریه‌کانی ئێمه‌یان
به‌ناراست له‌قه‌له‌م ده‌دا سه‌یری ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن
http://www.peyamner..com/details.aspx?l=1&id=139069
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=138375
http://www.xebat.net/pdf/3256/x5.pdf
که‌مپینی دژ به تێکدانی
شوێهنهوارهکانی کوردستان
20090921
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
وه‌لام نامه‌ی یونیسکۆ
بۆپشتگیری
که‌مپینی دژ بهتیکدانی شوێنه‌واره‌کانی کوردوستان.
وه‌رگێرانی له‌زمانی ئینگلیزیه‌وه بۆ کوردی ..
شوێنه‌وارناس: خالید ره‌شید
به‌رێزان من به‌ناوی میسته‌ر محه‌مه‌د جهلید سه‌رۆکی یونێسکۆ له
عێراق ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته ده‌که‌م.به‌راستی ئێمه‌و هه‌موو
شاره‌زایانی زۆر نیگه‌ران کرد له‌و ناحه‌قیانه‌ی که له به‌رامبه‌ر
شوێنه‌واری ئه‌و وولاته کراون ، که دژ به هه‌موو یاساکانی
شوێنه‌واری مرۆڤایه‌تین.هه‌ر بۆیه له‌مانگی فێبریوه‌ری مانگی دووی
ئه‌مساڵ2009 به‌گه‌یشتنی نامه‌که‌تان ئێمه ئاگاداری سه‌نته‌ری خۆمان
کرد له عێراق،ئه‌وانیش به‌به‌شی خۆیان په‌یوه‌ندیان کردبوو له‌گه‌ل
وه‌زیری گه‌شتوو گوزارله کوردوستان وه نیگه‌رانی ئێمه‌و ئیوه‌مان پێ
راگه‌یاندن وه‌زۆر به‌وردی وه‌زیری گهشتو گوزارمان تێگه‌یاند که
ئه‌مه‌ی ده‌کرێت دژ به یاسا‌و هه‌موو پێوه‌ره‌کانی شوێنه‌واره له
هه‌مان کاتدا وه‌زیری گهستو گوزاری حوکمه‌تی هه‌رێمان کرد که ده‌بێت
ره‌چاوی یاساکانی شوێنه‌وار بکه‌ن له عێراقدا به‌پێی په‌ره‌گرافی9نۆ
وه په‌ره‌گرافی 15 پانزهله قانونی شوێنه‌واری عیراق له‌و دوو
په‌ره‌گرافه‌دا به‌وردی نوسراوه . ده‌رباره‌ی پاراستنی ئه‌و
شوێنهوانه.
جگه له‌مه‌ش یونێسکۆ به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ل کۆمیسیۆنی په‌ره‌پێدانی
شاری هه‌ولێر وۆرکشۆپیکی ئاماده کرد بۆ سه‌رنج راکێشانی هه‌موو لایه‌ک
له‌مانگی شه‌شی ئه‌مسالدا2009 هه‌روه‌کوو ئیوه‌ش ئاگادارن که حوکمه‌تی
هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌م شوێنه‌واره کاندید بکات بۆ یونێسکۆ که بکرێته
ده‌سته خوشکی شاره دێرینه‌کانی جیهان و بخرێته لیسته‌ی ئه‌و شاره
کهلهپوریانهوه که هه‌موو جیهان خۆی به‌خاوه‌نیان ده‌زانێت.یونێسکۆ
به ئاشکرا مه‌رجه‌کانی خۆی بۆ باسکردوون که ده‌بێت چ بکریت بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ولێر بخرێته ناو لیسته‌که‌وه.که‌ندید کردن و هه‌لبژاردنی
شارێک یا شوێنهواریک پرۆسه‌یه‌کی دوروو درێژه
هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌بێت حوکومه‌تی مه‌رکه‌زی له به‌غداد ناوی ئه‌م
شاره به‌رز بکاته‌وه‌و بینێریت بۆ یونێسکۆ.پاشان ده‌بێت بۆشایی ده‌وری
ئه‌و شوێنه‌واره ته‌حدید یا سنوری بۆ بکێشریت و بزانرێت روبه‌ری ئه‌و
ده‌ورو به‌ره چه‌نده؟
له حاله‌تی قه‌لای هه‌ولێر چوار ده‌وری قه‌لا هه‌موو* داونتاون یاخود
سه‌نته‌ری شاره‌که ده‌گرێته‌وه
هه‌روه‌کوو ئیوه نوسیبووتان زۆر راسته که‌ئه‌و ماسته‌ر پلانه
ناوجه‌رگه‌ی شاروناو جه‌رگه‌ی شوێنه‌واره‌کان ی گرتۆته‌وه یونێسکۆ کار
ده‌کات له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شدارن له‌م
پرۆسه‌یه‌دا*مه‌به‌ست،، هه‌ر له دووکاندار،خاوه‌نزه‌وی،پارێزه‌ر
،وه‌زیر ،پارێزگارخاوهن مولک .
ئێمهلێکۆلینهوهمان له‌گه‌ل مۆزه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردوستان کردوه
بۆ کارا کردن و باش کردنی ئه‌و مۆزهخانانهئێمه به حوکمه‌تی
هه‌رێممان راگه‌یاندوه که ده‌بێت رێز له یاساکانی شوێنه‌واری جیهانی
و عێراقی بگیرێت که هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک له‌و هه‌رێمه‌دا دروست بکرێت
ده‌بێت ره‌چاوی شوێنه‌واره‌کان بکرێت
ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌شتان پێبلیین دلنیابن ده‌مانه‌وێت پارێزگاری له
شوێنه‌وار بکه‌ین ئیستا ئێمه به‌شداری ده‌که‌ین له نوژه‌ن کردنه‌وه‌ی
10خانووی ناو‌و قه‌لا.هه‌روه‌کوو ئیوه‌ش ده‌زانن ئیمه ناتوانین
پاریزگاری یه‌ک به‌یه‌کی شوێنه‌واره‌کان بین به‌لام واجبمانه که
حوکمه‌تی هه‌رێم ئاگادر بکه‌ین.که پارێزگاری له‌و شوێنانه بکه‌ن
ئێمه ئه‌رکێکی ترمان ئه‌وه‌یه که خه‌لکی یاسایی فێر بکه‌ین و
رابهێنین له هه‌رێم خۆیدا بۆ نموونه چه‌ند که‌سێکی یاسایمان فێر
کردوه له‌ناو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ووه‌زاره‌تی گهشتو گوزارکه
یاساکانی شوێنه‌واری جیهان و عیراقی پڕاکتیزه بکه‌ن.... وه ئاماده‌ین
بۆ هه‌ر زانیاریه‌کی تر که بتانه‌وێت له ئێمه‌وه پێتان بگات.
له‌گه‌ل رێزی
ته‌ماره تهنشڤیلی
شاره‌زای کولتوری له‌سه‌نته‌ری یونێسکۆ له عه‌مان
|