١٢\٧\٢٠١٣
رەمەزان
مانگى بێبەشبوونى هەژاران و تیرۆرکردنى بازاڕە!!

شازین هێرش
هەر کاتێک هەواڵێکى تیرۆرستانە دەبیستین ئەوا دەستبەجآ هەست بەترس و
تۆقین دەکەین و ڕاستەو خۆش وێنەى جەستەى هەنجن هەنجن کراوى بەسەریەکدا
کەوتووى قوربانیەکانمان دێتەوە یاد، سەربارى ئەو دووکان و ئۆتۆمۆبیلە
سووتاوو گڕگرتوانەش کەبڵێسەى ئاگروچڕە دووکەڵیان بەرەو ئاسمان دەچێت.
بەلام ئێمە تەنها دان بەو کارە تیرۆرستانە دەنێین کەجەستەوتەرمن! بەڵام
ئەوەى مەبەستمە روونتر قسەى لەسەر بکەم ئەو مانگە پڕ لەخەمۆکی و
متبووەى رەمەزانە کە ساڵانە لەوڵاتە ئیسلامییەکاندا
دووبارەدەبێتەوەوتیرۆریکى نوێمان بۆبەرجەستەدەکات، کەئەویش(تیرۆرکردنى
بازارە) ئەم حاڵەتەش وا لەتاک وکۆمەڵگا دەکات بەردەوام هەست بەترس
ونائارامی بکەن ولەدۆخێکى شپرزەوشڵەژانێکى بەردەوامدابن.
لەگەڵ هاتنى مانگى رەمەزانیش نرخى شتوومەک وکەرەستە خۆراکیەکان و
پێویستیەکانى ژیانى رۆژانە لەبازارەکاندا، بەشێوەیەکى ترسناک بەرز
دەبێتەوە کەدەست بۆ هەرشتێک دەبەیت گڕ دەکاتەوەو وا لەمرۆڤ دەکات هەست
بە ڕووحى مردووی خۆى بکات!، ئەگەرچى پیاوانى ئایینی((یەکێتى وکۆمەڵى
زانایانى ئایینى ومەلاکانى ئیسلامى سیاسیى وداعیە قاچاخچییەکان!))،لەو
بڕوایەدان کەئەم مانگە پاکبوونەوەى نەفسەلەشەیتان، بەڵامئەوەیان
لەبیرچووەکەبەهەزاران شەیتانى تر کەناویان مرۆڤە و موسوڵمانیشن! لەپشت
گرانفرۆشى بازاڕو بەرز بوونەوەى نرخەکانەوەن، کەئەم ِرمووزن و
دەعجانانەش نەلەلایەن خەڵک و حکوومەتەوە موحاسەبە دەکرێن،
نەویژدانیشیان موحاسەبەیان دەکات، ((پیاوانى ئاینى هەرنەڵێن جوولەکە
لەپشت ئەم پیلانەوەیە قەینا کە!!)).
جائەگەر بەدیوێکدا، موسوڵمانان و پیاوانى ئاینى پێیان وابێت کە رەمەزان
مانگى ڕسق وخێرو خۆشى و هەستکردنە بە هەژاران((وەک چۆن رۆژانە لە
مزگەوتەکانەوە پڕوپاگەندەى بۆدەکەن))ئەوا بەدیوێکى تردا، ئەم مانگە
بۆتە بازاڕێکى گەرمى دەستبڕ و ئیستغلالکردنى هەندێک لەلایەن هەندێکى
تریانەوە،بەتایبەتى ئەو وبازرگان وفرۆشیارە چاوچنۆک وفاشیە موسڵمانانەى
کەدەستى خەڵکى دەبڕن.
ئەگەر جەژنى رەمەزانى موسوڵمانانیش بەراورد بکەین بەجەژنى کریسمس و
سەرى ساڵى تازەى مەسیحییەکان(( بەراز خۆروو داوێن پیسەکانى ئەوروپا!))
، ئەوا لە جەژن و بۆنە ئایینى و نەتەوایەتیەکانیاندا ، نرخى
کەرەستەخواردەمەنیەکان بەشێوەیەکى بەرچاوو دادەبەزێنن، چونکە ئەوان ڕێز
لەپەیامبەرەکەیان و هەستى میللەتەکەیان دەگرن، بۆ ئەوەى جەژنەکەیان
خۆشترو پیرۆزتربکەن، بەڵام لەکۆمەَلگا ئیسلامیەکاندا چەند دەستەو
تاقمێکى ناچیزوو درۆزن و ئاَلچاغ خواخواى رۆژێکیانە بۆ ئەوەى دەستى برا
موسوڵمانەکەیان ببڕن و گیرفانیان فەرهوود بکەن. هەربۆیە ئەرکى حکوومەت
وڕێکخراو گروپەکانى کۆمەڵگاى مەدەنیە(بەتایبەتى ئەو رێکخراوە
ئیسلامیانەى لەبەرگى مەدەنیەتدا خۆیان حەشارداوە و چاویان لەئاستى ئەم
تاوانەدا کوێر بووە !) هەوڵەکانیان بخەنەگەر بۆڕزگارکردنى خەَلک لەدەست
ئەم تیرۆرە تازەیە، کەئەویش دانانى نرخى گونجاوە بۆ کەرەستە
خواردەمەنیەکان لەرەمەزان و مانگەکانى تردا...سەربارى هەموو ئەوفشار و
هەلومەرجە نا ئارامەى ڕووبەڕووى خەڵکى دەبێتەوە، ئەوساختەو گزى و
بەرتیل و مشەخۆریەیە کەوەک شێرپەنجە لە جەستەى کۆمەَلگا کەماندایە و
لەسەرحسابى یەکترى ئەنجامى دەدەین، هەرلە تەزویر کردنى شەهادەى
قوتابخانە ئاینیەکان و زانکۆکان، تاتەزویرکردنى ئەوخۆراکە
ئێکسپایەرانەى لەرەمەزاندا بەسەرخەڵکیدا ساغ دەکرێنەوە. جگە لەم
ماڵوێرانیەش، ساڵی مانگێکیش لەکیس خۆمان دەدەین و بەسەدان ملیۆن سەعات
کارکردن لەدام ودەزگا حکومى و مەدەنیەکاندا بەفیرۆدەدەین، سەربارى
تێکچوونى هاوسەنگی نێوان چەندین خێزانى ئاسایى کە بەهۆى بێ تەحەموولی
وبرسێتى وتینوێتى مانگى رەمەزاندا روو دەدەن، ئەمە لەلایەک، لەلایەکى
تریشەوە، تووشبوون بەچەندین نەخۆشى وەک گورچیلەوقوڕحەى مەعیدەو
بەرزبوونەوەى فشارى خوێن و....هتد یەکێکى ترە لەرەهەندە نێگەتیڤەکانى((
رەمەزان))، ئەوپارەیەشى لەم مانگەدا سەرفى دەکەین بۆرازیکردنى خوداو
گەیشتن بەبەهەشت نیە، بەَلکو بۆ رازیکردنى ئەوداب و نەریتە داِرزیوو
مردووەیە کەخوومان پێوە گرتووە. ئەمە جگە لەوەى بەدەیان کەس
لەتاوبرسێتى وبآ تەحەموولى ئەم مانگە، مزگەوتەکانانیان کردۆتە
تەمەَلخانە و شوێنى نووستن! ئێوارانیش نۆرەى ئەو زنجیرە دراما
بێمانایەیە کەچەند قاچاخچیەک بەناوى هونەر و هونەرمەندەوە کۆمەڵێ دەقى
لاواز دەکەنە بەرهەمی ئەم مانگە، کە جگە لەهەوڵدان بۆ گیرفان پڕکردن و
بەرژەوەندى شەخسى هیچى تر نیە، ئەمەش تیرۆرێکى ترى هونەرو شاشەى
تەلەفیزیۆنەکانە.
پێویستە سنوورێکیش بۆ پیاوانى ئاینی و مەلاکانى ئیسلامى سیاسى دابنرێت
کەلەمانگى رەمەزان و ڕۆژانى ئاسایى دەکەونە سووکایەتى کردن بەوکەسانەى
بەرۆژوو نین و تۆمەتى خوانەناس و کافر دەدەنە پاڵیان تەنها لەبەر ئەوەى
کە پێچەوانەى بیروراوکلتورى چەقبەستووى ئەوانە، هەرکەسێکیش بیەوێت
رەخنە لە دوکاندارانى دین بگرێت ولایەنە نێگەتیڤەکانى ئەم مانگە بخاتە
ڕوو، ئەوا بەکافر لەقەڵەمى دەدەن و تۆمەتى بتپەرست و جاهیلى شوێن دەخەن.
لەجیهانى ئیسلامیشدا رەمەزان دەبێتە مانگێک بۆ خستنە رووى پڕووپاگەندەى
رەهەندە تەندرووستى و موعجیزەئاساى رۆژوو کە زەغلوول نەجارو
عەبدولمەجید زندانى و عمروخالید ((هەر سێ قاچاخچیەکەى ئیعجازى عیلمى لە
قورئان)) و سەلەفی و وەهابیەکانى سعودیا و لایەنگرانیان، سەرتۆپى ئەم
ڕچە پیسانەن، کە چۆن بە ملیۆنەها دۆلار بۆ بەرنامەى کەناڵى
سەتەلایتەکانى وەک (ابوچبى- اقراء) و سەنتەرەکانى ئیعجازى عیلمى
لەقورئان! سەرف دەکەن ، جگە لەو موکافەئە داراییە زۆرانەى کەبەم سێ
قاچاخچیە دەدرێت و دواتریش دەیخەنە سەر ڕەسیدە داراییە قەبەکانیان ((لەبانکەکانى
وڵاتانى رۆژئاوا و ئەمەریکاى بەرازخۆر!))کەهەموو ئەمانەش لەسایەى مانگى
رەمەزان و پتڕۆ دۆلارەوەیە! هەرلەم مانگەشدا، پیاوانى ئاینى هەلێکى
زێڕینیان بۆدێتە پێش سەبارەت بە ئیستغلالکردنى خەَلکى وگەڕانەوە بۆشکۆى
رابردوویان.
ئەمەیە مانگى رەمەزان کە هیچ کاتێک لەخزمەتى خەَلکى هەژاردا
نییە و تەنها لەخزمەتى تۆیژێکى موسوڵمانی
مشەخۆری فاشیدایە.
ماڵپهڕی شازین هێرش
|