٣\٨\٢٠١١
ره‌مه‌زان و ئازادیی.

شوان سدیق
له كوردستان، ئازادیی مرۆڤ له ره‌مه‌زاندا به‌پێی یاسایی شه‌خسی و
حیزبی و دینی دیاری كراوه، دیاریكردنی ئه‌م ئازادییه بۆ مرۆڤ له‌و
مانگه‌ی ره‌مه‌زاندا به هیچ پێوه‌ری و پیودانگێك سه‌پاندنی ئه‌و
بڕیارانه‌ی له كوردستاندا به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌سه‌پێنرێت، به ده‌ره
له مه‌نهه‌جی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هه‌ر حوكمێكی دیموكراسی و هاوكات
له‌گه‌ڵ زۆرشتی تریش جێگه‌ی نابێته‌وه.
جا ده‌سه‌ڵاتی حیزبی چۆن ته‌فسیری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كات، ئه‌وا بۆ
خۆیان ئازادن، به‌ڵام ئه‌و ئازادییه‌ی خودی ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه له
ره‌مه‌زاندا كه ژیانیان سنوور دار كراوه، ئه‌گه‌ر نه‌یشتوانن به
ئاشكرا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، ئه‌وا له‌ناخه‌وه له خۆیان ده‌پرسن، ئایا
ئێمه باس له هه‌ڵگرتنی كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر ملی مرۆڤ ده‌كه‌ین و
ئیدیعای چه‌مكی دیموكراسیمان كردووه به بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زارمان،
ئه‌وه چ ره‌وایه‌كه مرۆڤ له یه‌ك مانگ سنوور بۆ ژیانی ئاساییانه‌ی
دیاری بكرێت؟!
له‌و مانگه‌دا له كوردستان چه‌ندین بڕیار و یاسایی تایبه‌ت ده‌رده‌كرێ
كه پێویسته خه‌ڵك پابه‌ندبن پێیه‌وه ئه‌گه‌رنا به
قه‌وڵی ده‌سه‌ڵات سزای یاسایی ده‌درێن، جا كێ پێی باشه
دابنیشێت ئه‌گه‌رنا ده‌توانێ وڵات جێ بێڵێت، ئه‌مه لۆژیک و بیركردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته و سه‌پاندنی یاساكانیشی له‌و مانگه‌دا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت!
ئه‌و یاسا‌و رێوشوێنه‌ی كه له‌و مانگه‌دا تێدا گیراوه‌ته به‌ر به‌هیچ
پێوه‌ر و لۆژیکێک ده‌لاله‌ت له‌وه نادات كه ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و خودی
به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكه‌ش رۆشناییه‌كی ئه‌وتۆیان تێدا به‌دی بكرێت، به‌و
واتایه‌ی كه ئێره به‌ره‌و ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی ده‌چن.
چونكه له ره‌مه‌زاندا حكومه‌ت هه‌موو ئه‌و شوێنه تایبه‌تانه‌ی كه
بۆ حه‌وانه‌وه‌ی مرۆڤ و به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان ته‌رخانكراوه، ئه‌وان
سه‌رله‌به‌ریان داده‌خه‌ن به خاتری ئه‌وه‌ی
ده‌بێ رێز له مانگی ره‌مه‌زان بگیرێت!
له‌به‌ر ئه‌وه به‌پێی یاسا و ئه‌و رێنماییانه‌ی دانراون ئه‌م ساڵ ده‌بێت،
هه‌ر له خواردنگه و كافتریا و چایخانه و ئه‌و شوێنانه‌ی به باڕ
و یانه ناویان دێت، هه‌موویان له‌و
مانگی ره‌مه‌زاندا دابخرێن.
به‌ڵام جگه له نادی و باڕه‌كان گوایه حه‌رامن و له‌گه‌ڵ یاساكاندا
ناگونجێن، به‌ڵام ئه‌و كافتریا و خواردنگه حه‌ڵاڵه‌كانی تر ئه‌گه‌ر
هاتوو بكرێنه‌وه، ئه‌وا ده‌بێ مۆڵه‌ت وه‌ربگرن و ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ش
په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
من پێموایه سه‌پاندنی ئه‌م یاسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و بنه‌ماڵه‌ی له
كوردستان ته‌نیا مه‌به‌ست لێی رێكخستن و رێزگرتنی كار‌و باره‌كانی ژیانی
مرۆڤ نییه یان به قه‌ولی خۆیان گوته‌نی ده‌بێ رێز له پیرۆزی ره‌مه‌زان
بگێریت، چونكه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی نیشته‌جێی شاره‌كانی كوردستان
موسوڵمانن.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لێره به‌خاتری رێزگرتن له مرۆڤ
بڕیاره‌كان ده‌ر ده‌كات، ده‌بێ یاسایه‌كی توند جێبه‌جێ بكات له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌و تاڵان و بڕۆیه‌ی كه ئێستاكه به‌ناوی بازاڕی ئازاده‌وه له‌و
مانگه‌دا دوكاندار و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌یكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات سنوور دانانێ بۆ سه‌رمایه‌گوزار دوكانداره‌كان
دانانێ و به‌ناوی بازاڕی ئازاده‌وه ئازادن هه‌رچی ده‌كه‌ن، ده‌ی كه‌وا
بوو با خه‌ڵكی تریش ئازادبن له كردنه‌وه‌ی كافتریا و باڕو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان
چونكه بازاڕ ئازاده!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|