١٢\٤\٢٠١٩
رەنگدانەوە.

ستار ئه‌حمه‌د
تروسكه‌ی گیانت
وه‌ك نوور ده‌بارێ
له سیمای شه‌نگتا ره‌نگ ده‌داته‌وه
خۆزگه تاڵێكی برژانگت ده‌بووم
چۆن له‌گه‌ڵ چاوتا رۆژ ده‌كاته‌وه.
*
* *
ورده به‌فرێكی ناوه‌خت دابكا
حه‌ز ده‌كه‌م ببمه پاڵتۆكه‌ی به‌رت
نابینی جه‌سته‌م چۆن سپی پۆشه
بوومه‌ته ناو و تابلۆی سێبه‌رت.
*
* *
راستی هاوار و ده‌نگی كزۆڵم
له‌گه‌ڵ شنه‌ی با به‌رگوێت ده‌كه‌وێ
موویه‌كی له‌شت نابزوێ و بڵێی
بۆچی تاوانه كه خۆشم بوێ.
*
* *
خامه‌ت وه‌ك په‌نجه‌ت جه‌فا ده‌ڕێژێ
سه‌دای ناخته‌و له سۆز بێ به‌شه
جه‌سته‌ت به‌ردێكه له بنی گۆما
رۆحی تیا نییه و
ته‌نها به‌س له‌شه.
*
* *
خۆت به شاعیر و
نازدار ده‌زانی
شیعرت گۆڕستان وشه‌ی مردووه
له‌وه بترازێ كه خۆشم ویستووی
گوناهم چیه و چیم لیت كردووه.
ماڵپەڕی
ستار ئەحمەد
|