٢٠\٨\٢٠١٣
رەنگدانەوەی
راهێنانی فێرکردن لە خوێندنی هونەر.

یادگار عەلی خەیات
لێدوان لەسەر بابەتی خوێندن لە بواری هونەردا بۆ پلەیەکی بەرزتر و بە
تایبەتی لە خوێندنگەی باڵای ووڵاتی (شانشینە یەکگرتوەکان- بەریتانیا)
کە خوێندکاران بە شێوەیەکی فراوان هەموو بابەتە زانستی و بەهرە ییەکان
لە ئاستێکی یەکساندا دەخوێندن و فیردەکرێن، وە ئەم بەهرەمەندییە
کاریگەرییەکی زۆری هەیە بۆ بە دەست هێنانی پلەیەکی باشی کارکردنی ماددی،
هەڵبەتە ئەمە پاش بە دەست هینانی ئامادەباشی و بوونی مەرجەکان تیایدا،
خوێندنگای باڵا گرنگی زۆر دەدات بە گەشە کردن و پێشکەوتنی هوشیاری
قوتابی لە سەرو ئەو توانا زانستییەوە کە لە خۆیاندا بە دی دەکریت، وە
چیتر پێویست بکات وەک - هزری ڕەخنە گری، توانای گەڕان و توێژینەوە،
گفتوگۆو ئاخاوتن لە ئاست و پلەیەکی بەرزتر و گرنگی دان بە پێناسین و
بەکار هێنانی سکێچ بووک (Sketch Book) کە هەموو ئەمانە هەر لە سەرەتای
خولەکاندا دەخرێنە بەر دەست و فێری خوێندکار دەکرێن .
لە شوێنێکی وەک برادفۆرد کۆلیج (Bradford College) بەشی قوتابخانەی
هونەر و دیزاین، وانەکانی هونەر و دیزاین دەوترێتەوە لەگەڵ
دەرئەنجامێکی زۆر ڕۆشن لە ئاستی فێربوون، کە ئەمانە دووبارە دەخرێتە
بەر دەم خویندکار هەر لە سەرەتای دەسپێکردنی کۆرس یان خولەکانیانەوە،
وە بابەتە تیۆرییەکانیشبە مەبەستی فراوان و گەشە پێدانی توانای
خویندکاران بۆ بەیەک گەیاندنی ئە و پەیوەندیانەی لە نێوان بەهرەی سۆراغ
و لێکۆڵینەوە کەلتورییەکان لەگەڵ ئەو نوسراوانە و گفتو گۆ زارەکیانە بۆ
ئەنجامدانی کارەکانی.
(Bradford College، Theoretical Studies Handbook).
بۆ بەدیهێنانی ئەمانە دەبێت خوێندکار بە ٣ سێ قۆناغدا بڕوات:
١- پێشخستن و گەشەپێدانێکی باش لە بواری گەڕان و توێژینەوە Research (بحپ)،
تۆژینەوە و توانای Presentation پێشکەشکردن.
٢- گەشە پێدان بە توانای دروست کردنی پرسیاری (چۆن و بۆ) بە شێوەیەکی
تیۆری و ئەکادیمی لە بابەتەکاندا، بۆ دروست کردنی بناغەی بۆچوونی تیۆری،
بیر و بۆچوونی ڕەخنەیی لە گەڵ ڕەچاوکردنی ئێتنیکی پیشەییدا، کە ئەمەش
لە خۆیدا زەمینەیەکی تایبەتە بۆ کارە تیۆری و ڕاهێنانەکان Practice (مەشق).
٣- گەیاندنی پەیوەندی بابەتە تیۆریەکان لەگەڵ کارە کردەییەکان بۆ
گەشەپێدان بە توانای داهێنانی چەمکی هاوکاری لە نێوان هەموو کارەکاندا،
وە لەم ئاستەدا کە لە ڕێ ی (کۆتانامە-ڕگروحە)ی خوێندکارانەوەدەبێت بە
بەڵگە بۆ بەدی هێنانی ئەو هێڵە پەیوەندیە.
خوێندنی باڵا و بەدەست هێنانی ناسنامەی بەکالۆریۆس یان ماستەر ئەمە بە
تەنها بۆ مەبەستی گەشە پێدان و پێشخستنی توانای بەهرەیی تەکنیکییەکی
پتەو نی یە ، یان بە مەبەستی بەرهەم هێنانی کارێکی هونەری جوان،(هەرچ
هونەرمەندێک کاری جوان بکات مەرج نییە بێتە ئەزموونێکی ستاتیکی (وەهبی
ڕەسول،بەرنامەی مەگەزین،کوردسات تی ڤی ٦/٨/٢٠١٣ ))، هونەر مەرج نیە (جوان
بێت) یان(تەواو بووبێت) یاخود تەنها بۆ مەبەستی جوانکاری و ڕازاندنەوەی
شوێنێک دروست کرابێت، بەڵکو زیاتر تایبەتە بە گەشە پێدانی توانای
هوشیاری ڕەخنە و هەڵسەنگاندن و پرسیار لە مەڕ بەرهەمەکانی خود، وە
شناسنامە کردنی گوزەران و تێ پەڕراندنی تێمای هونەرمەند بە ناو هەموو
کارە هونەرییەکانیدا وە بە بەڵگەی ڕەنگدانەوە و نمایشکردنی هەمان تێما
لە بابەتی نوسین و تیۆریەکاندا.
هونەر هەندێ جار پەیوەستە بە گەشە پێدانی زمانی تێگەیشتن و گفتو گۆ (قووڵ
بوونەوە لە بابەتەکان) و هەندێ جار بیرۆکەی ئەبستراکت، وە لە
هەمانکاتدا دنیایەکی فراوان و ڕێڕەوێکی زمانی نێودەوڵەتی بەر بڵاوە بۆ
ئاخاوتن و گفتوگۆ و دەربڕین یان گەیاندی پەیامەکانی هونەرمەند بۆ
جەماوەرەکەی لە ڕێی کارەکانیانەوە، ئەمانەش دەکرێت کە لە چەند بەشێک
یان تەکنیک و مەیدانی جیاوازەوە بەرجەستە بکرێت و بخرێتە بەر دەست و
چاو و زەینی بینەر بۆ کاتێکی کەم یان درێژخایەن بێت، ئیتر ئایا بە هەرچ
شێوەو ڕێگەیەک بێت و لە هەر شوێنێک بێت، کە نمونەی ئەمانەش زۆرە و
لەوانە:
هێڵکاری، گرافیک، سیرامیک، پەیکەر، پرۆجێکشن، وێنە کێشان، فۆتۆگراف،
ئینستڵێیشن، پێرفۆرمەنس و پاشان کتێبی هونەری (Artist Book) و هەر
فۆرمێکی دی.
گرنگی ڕۆڵی مامۆستا.
مامۆستا یان سەرپەرشتیاران لەم پرۆسێسەدا تەنها هاوکار و فێرکەری
پرۆسەکانی فێربوون و پەروەردەی لایەنی تەکنیکی نین، بەڵکو پاڵپشت و
پێشنیاری بیرۆکەی جیاواز جیاواز بۆ چاکسازی بەرهەمی خوێندکارەکە دەخاتە
بەردەست و ئاماژە پێ دەکات، هەروەها هاندەرە بۆ خۆدۆزینەوە و
هاوکاریکردنی لە دۆزینەوەیزمانی دەربڕین و بەرجەستەکردنی ڕۆڵی لە نێو
کۆمەڵگادا. خوێندکار سەربەستە و خودموختارە لە هەڵبژاردنی ڕێگا و
ڕێڕەوەی کارە هونەرییەکەیان بەرەو کوێی بەرێ و کۆتایی پێ بێنێ و
بەرهەمەکانی ئەو کاتە بخاتە بەرگومانی هەر مەترسی و پرسیارێکەوە . ئەم
جۆرە ستایلە لە سیستمی خوێندن و فێرکارییە هونەریی و کۆلیج و
دانیشتگاکاندا زۆر بە شێوەیەکی فراوان و هاوسەنگ باوە لەسەرتاپای
بەریتانیادا، وە بەرپرسیارێتی خوێندکار خۆیەتی بۆ هەموو هەوڵ و تەقەلا
و کۆششێکی لەم خولەداو مامۆستاش یان فێرکەر هەموو پشتگیرییەک دەخەنە
بەر دەستییان و پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکەن.وە خوێندکار مافی و
موڵکی سەرەکی خۆیەتی بۆ هەڵبژاردن و بەخشین و فرۆشتنی کارەکەی خۆی بە
دوور لە ڕۆڵی مامۆستا و خوێندنگە، وە هەر کارێک ئەنجام بدات موڵکی
خوێندکارە و بە بایەخێکی گەورەوە دەمێنێتەوە و دەپاررێزرێت، ئیتر ئەگەر
چی و چەند هاوکاری کرابێت لە ڕووی تەکنیکیەوە یان یارمەتی دان بۆ
توێژینەوە و گەڕان لە لایەن مامۆستا یان پراکتشنەکانەوە و مافی قوتابی
پارێزرراوە و بەمە کارەکە بە ناوی مامۆستاوە ناکرێت یان هەر کەس و
لایەنێکی تر، هەر بۆیە ماددەی چوتۆریاڵ Tutorial بە بابەتیکی سەرەکی
گرنگ دەبینرێت، کە ئەم ماددەیەش پێکهاتووە لە هەر چەند هەفتە جارێک لە
کۆبوونەوە و دانیشتنی قوتابیان و مامۆستایان لە ناو پرۆسێسی کارەکاندا،
ئەویش بە مەبەستی بینینی گەیشتنی ئاست و پلەی کاری یەکتر و باسکردن و
ئاماژە و پێشنیاری بیرۆکەی باشتر لەسەر کاری یەکتر و سوود وەرگرتن لە
ڕەخنەو بۆچوونی یەکتر بۆ مەبەستی هاوکاری و بە ئەنجام هێنانی بەرهەمێکی
باش و سەکەوتوو تر.
ئامانجی سەرەکی بۆ ئەم مەبەستە دەکریت ئاماژە کردن بە بەراوورد کردن و
جیاوازی چۆنیێتی داڕشتنی سیستمی خوێندنی هونەر و چاندنی نەمامەکانی
هەستی خۆشەویستی و بەهای هونەری کوردی، وە پێزانین و ڕێزلێگرتنیان
بەتایبەتی، وە فێربوونی وەرگێڕان و خوێندنەوە و تێگەیشتنی زمانی هونەر
بە گشتی لە شوێنێکی وەکو کوردوستان و سەرجەم لە ڕێ ی بنکەو خوێندنگا و
گەلەرییە هونەرییەکانەوە و هەروەها قوتابخانەکانیش، بەرامبەر ئەو
ووڵاتانەی کە مێژووی خوێندنی بزوتنەوەی هوونەریان دەگەڕێتەوە بۆ سەدان
ساڵ بەر لە ئێستا و گرنگی دان بە سوود وەرگرتن لە دەوڵەمەندی
ئەزمونەکانیان.
لەسەر بنەمای رەنگدانەوەی ئەزمونەکانم و بە باوەڕی من کە ئەم ڕەوشتی
فێرکردنە زۆر گاریگەرە بۆ بەهێز و زیادبوونی بە خۆ باوەڕی خوێندکاری
بواری هونەر، وە بەگەڕخستن و پراکتیزەکردنی ئەم جۆرە ستایلە بۆ
بەرزبونەوەی ئاڕاستەی توانا خۆماڵییەکانی خۆمان و بەرهەم هێنانی
میراتییەکی کەلتوری هونەری فرەڕەهەندی باشتر لە ڕوی گەشە پێدانی
هونەرمەندان بە توانای دروست کردنی پرسیاری ڕەخنەیی بە شێوەیەکی تیۆری
و ئەکادیمی لە بەرهەمەکانیاندا و بۆچوونی بناغەیەکی تیۆری و بیر و
بۆچوونی ڕەخنەیی لەگەڵ چوارچێوەی پەروەردەی ئێتنیکی پیشەیی و
بەکاربردنیبە پێویست دەزانم بۆ پڕکردنەوەی ئەو دەلاقە پاشخانە مەعریفی
یەی هەندێ هونەرمەندانی ووڵات.
خەرمانانی
٢٠١٣
yadgar67@hotmail.co.uk
|