په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٨\٢٠١٢

رەنگەکان و ھێڵەکان و ماسکەکان، خەون و خولیای مرۆیین بۆ سڕینەوەی سنوورەکان.

 


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی بە ‌ھاوکاریی (گرووپی ھەڵگژان و ئاوتۆنۆمی شولە) پێشەنگایەکی شێوەکاریی بۆ ھونەرمەندی بە توانا و داھێنەر لە ‌شاری زوریخی سویسرا دەکاتەوە.


جارێکیان ئیسماعیل خەیات گوتی (ھونەر پەیامی مرۆییە بۆ ئاشتی و ھەر بۆیە ھونەر سنوورەکان تێکدەشکێنی..). ئەمجارەیان ھونەرمەندی بە توانا و بە سەلیقە، پێشەنگای ھونەری خۆی لە شاری زوریخی سویسرا لە رۆژانی ٣١\٨\٢٠١٢ و ١-٢\٩\٢٠١٢ دەکاتەوە.


مێژووی کارە ھونەرییەکانی خەیات بۆ پتر لە نیو سەدە دەگەڕێتەوە، بە درێژایی ئەم ماوەیە جێگای دەستی ئەو بە کۆمەڵگای عێراقەوە دیارە، ئەم ھونەرمەندە تا ئێستا توانیویەتی لە وڵاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا، نەمسا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و نەرویج کارە ھونەرییەکانی خۆی بە دونیا بگەیەنێ و ھەروەھا خاوەنی خەڵاتی داھێنانە لە ھەرێمی کوردستان، ئیسماعیل خەیات، لە کارە ھونەرییەکانی بواری پەوەردە، تا چەندین پەرتووک و نامیلکە. ١٥ دانە لە تابلۆکانی لە لایەن مۆزەخانەی نیشتمانی عێراقەوە کڕدراوە. دونیای ھونەری ئیسماعیل خەیات، دونیای ئامرازە جۆراوجۆرەکانی ئافەریدکردن و ئاوێتەبوونیەتی لە خەونی گۆڕینی ژیان و نوێبوونەوە و داھێنان.


داھێنانە بەردەوامەکانی ھونەرمەند ئیسماعیل خەیات، سروشتیکی مرۆییئاڵاندۆتە نیگا و دونیابینی ھونەرمەند. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، لە پێناو گەیاندنی ئەم پەیامە ھونەریی و مرۆییە بە کۆمەڵگای ئەوروپایی و پەنابەران، لە دڵەوە سوپاسگوزاریی دەکەین کە داوەتی ئێمەی قەبوڵکرد. ھیوادارین کەسانێک کە دەیانەوێت لە ھونەری وڵاتی کوردستان و عێراق ئاگاداربن، سەردانی پێشەنگاکە بکەن و دەرفەت ھەیە لەگەڵ ھونەرمەند لە نزیکەوە گفتوگۆ بکەن، داواش لە پەنابەران دەکەین کە ئەم دەرفەتە لە دەست نەدەن.

 

کات و شوێنی کردنەوەی پێشانگاکە:
ڕۆژی ٣١\٨\٢٠١٢ لە:
Hohl Strasse 171، zurich 8004

رۆژانی ١-٢\٩\٢٠١٢ لە: Munstergasse 11، zurich 8001


بۆ زانیاریی پتر تکایە بەم ژمارە تەلەفونانەوە پەیوەندیی بگرن: ٠٧٦٣٨٢٢٤٣٨، ٠٧٨٨٥٣٢٠٠٤.

 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک