ڕه‌نگه،
ڕه‌نگی باران له ڕه‌نگی ژن و پیاو بچێ !

حه‌مه‌شوان شه‌ریف
1/
گه‌ل
ده‌نگی سه‌ربه‌ستیم گپ مه‌که‌نه‌وه‌ده‌نا وه‌ک باران ده‌ڕژێمه‌سه‌ر
شۆسته‌کانتانه‌وه‌و به‌زریان ڕاتان ده‌ماڵم .
2/
بڕیار
ئه‌و لیوه‌ڕه‌نگ هه‌ناریانه‌ت ژه‌هریشیان پێوه‌بێ
ده‌بێ هه‌ر ئێواره‌یه‌ک بیانمژم .!.
3/
ئاوه‌ژوو
گومان ،
نه‌ک په‌نجه‌ره به‌ڵکو
دڵه‌کانیشتانی داپۆشیوه‌له‌ڕق و خۆ شه‌ویستی ،.،
ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێ ی وانیه؟
هه‌نگاوێکته بۆ فیربوونی درۆ ،.،
4/
دووباره
له‌جه‌نگدا سه‌رکه‌وتن ڕوویداوه
له‌دڵداریدا مه‌حاڵ .
5/
به‌راورد
خۆرم خۆشده‌وێت و سوریالیانه بۆی ده‌ڕوانم
مانای ئه‌وه‌نیه‌به‌ردی تێده‌گرم
ئه‌ی ئه‌وه‌نیه‌لێره‌به‌سته‌ڵه‌که‌و
له‌وێ چه‌تری بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن ،
ئه‌م نایه‌ک سانیه‌یه‌تا ئێستا نه‌یهێڵاوه‌دڵنیابم .!.
6/
ڕێکه‌وت
له‌ژێر باڵی ده‌ره‌ختێکی ڕووتدا
بێ هیوا نوستم،
پێش کازیوه
له‌باوه‌شی ژنێکی بێ گه‌رد دا خه‌به‌رم بوویه‌وه.
7/
دڵنیام
ژن و پیاو له‌ژیاندا
دووڕێگا له‌یه‌کیان جیاده‌کاته‌وه
هه‌ندێکیان هه‌ڵدێن وه‌ک مانگ
هه‌ندێکیان پێچه‌وانه‌ی ئاو ده‌ڕۆن و
گومڕای سه‌ریان ده‌بڕێت ،
من خۆم ده‌زانم چ ڕێگه‌یه‌کیان
له‌ژیاندا < ته‌وێڵی گه‌زتووم .
هه‌ر بۆیه‌ژن و پیاو به‌بێ بونی یه‌کێکیان ، ئه‌ویتریان نامێنێ .
8/
چاو
ڕووته‌وه‌ک و ئاو
لێڵه‌وه‌ک و گۆم
مه‌نگه‌وه‌ک و ژن
جوانه‌وه‌ک یه‌کسانی
هه‌نێ جاریش
خێله‌وه‌ک یاسای سووڵتان .
9/
باران
پاک ده‌بیته‌وه له‌ژێر بارانێکدا ئه‌گه‌ر بگریت
بۆ گه‌ن ده‌که‌ی ئه‌گه‌ر کچێکت خۆشنه‌وێت .
10
ئاویل
شاعیر ده‌بێت له‌ڕۆژێکدا چوار جار خۆشه‌ویستی بکات
له‌گه‌ڵ
ژن و پایز و ته‌نیایی و نیشتیمان‌دا
ده‌نا شاعیر نیه.!.
11/
خۆشه‌ویستی
سێ به‌شی زه‌وی ئاوه
به‌شی تۆ ناکات !
چوار به‌شی من خۆشه‌ویستی .
2009/12/06
|