په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١\٢٠١١

    رەنگ.

فەرهاد کەریم

ژیان سەوزە
بەیانیان بە کراس و پانتۆرێکی سەوز
بە چاویلکە و پێلاوێکی سەوز
بە پەنجەوانەیەکی سەوز و پایسکلێکی سەوز
پەیدان لێدەدەم بۆ کارگەیەکی سەوز
تەمەنی سەوزم دەدەم
بە کاغەزی سەوز
ییییییییییییییییی
 

ژیان زەردە
ئێواران لە گەرماوێکی زەرد
بە لیفکە و سابوونێکی زەرد
خۆم دەشۆم بە ئاوی زەرد
خۆم ووشک دەکەمەوە بە خاولیەکی زەرد
بە بێجامەیەکی زەرد
بە لێفە و بالیفێکی زەرد
ماندوێتی زەردم دەدەم
بە خەوێکی زەرد
یییییییییییییییی
 

ژیان شینە
نیوەرۆیان بە دەرپێ قوتەیەکی شین
بە چاویلکەیەکی شین
دەڕوانمە دەریای شین
رادەکشێم لە سەر خاولیەکی شین
روانینی شینم دەدەم
بەو ئافرەتانەی دەفرن لەناو ئاوی شین
سەما دەکەن لە ئاسمانی شین
یییییییییییییییی
 

ژیان سپیە
بە جلێکی سۆفیانەی سپی
بە دەفێکی سپی
لە شەوێکی سپی
بە گیانێکی سپی
گۆرانی سپیم دەدەم
بە نانێکی سپی
ییییییییییییییی
 

ژیان سوورە
دەستێکم بە خوێنم سوور
دەستێکیشم بە گوڵ سوور
بە گیانێکی گوڵ گوڵیی سوور
بە بێجامەیەکی سوور
دەستی سوورم دەدەم
بە رۆژێکی وەک گوڵ سوور.

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد که‌ریم