(رەنگی
ھەڵوەرینی گەڵا) دەقێکی ئەدەبییە، کە لە بنەڕەتدا
قەسیدەیەکی شیعرییە و وێنەکانی کراون بە پەخشان و شێوە
چیرۆکێکیان لە خۆ گرتووە، سەراپا دەقەکە فەنتازیا و
خەیاڵێکن کە قسە لەسەر ئەو زەمەنانەی مرۆڤ دەکا کە
تیایدا رەنگی ھەڵوەرین و بێ هیوایی لێدەنیشێ، ئەو
چرکانە وێنا دەکێشێ کە بوونەوەرەکان خۆیانی تیادا
دەکوژن، تێکستەکانی ئاوێزانی ھەست و هزرن، کۆی گشتیی
دەقەکە وەک چیڕۆکەشیعرێک دێتەپێشچاو.