په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٦\٢٠٢٤

ڕه‌نگ له‌ ‬ڕۆژنامه‌گه‌ریی ‬كوردیدا

''شه‌ش ته‌قه‌ڵ و مانگه‌ شه‌و''‬‬‬‬.

نەژاد عەزیز سورمێ   


هه‌موو شتێك به‌ڕه‌نگی ‬خۆیه‌وه‌ جوانه‌..‬ سرووشت ‌، ‬به‌ڕه‌نگه‌وه‌ مانایێك په‌یدا ده‌كا و واتایێك ده‌به‌خشێ..‬ فه‌نتازیای ‬ئیستاتیك به‌ڕه‌نگ ده‌گاته‌ لووتكه‌ی ‬كاردانه‌وه‌ و روناهیبه‌خشیی ‬و تیشكپژێنی .. ‬‬‬‬‬‬‬‬


‬خه‌یاڵ.. ‬ڕه‌نگ زۆرجار دوور نزیك و نزیك دوور ده‌كاته‌وه‌.‬ هه‌ر به‌ڕه‌نگیش گه‌لێ جار ژیانی ‬خۆش تاڵ ده‌كرێ و دیمه‌نی ‬شه‌نگ ده‌بێزێنرێ..‬ وام به‌ خه‌یاڵدا دێ ، ‬هه‌ر كه‌سێ به‌چاوی ‬خۆی ‬ڕه‌نگ ده‌بینێ..‬ له‌وانه‌یه ‌ڕه‌نگی ‬سوور ، ‬یا زه‌رد ، ‬یا شین به‌و ڕیتم و ئاهه‌نگی ‬تۆ ده‌یبینی ، ‬من نه‌یبینم..‬ هه‌مان ڕه‌نگ له‌ كاتێكی ‬دیاریكراودا ‬به‌هۆی ‬هه‌تاو و سێبه‌ر ده‌گۆڕێ ، ‬وه‌ك ئه‌وه‌ی ‬ئینتیباعییه‌كان شاعیرانه‌ هه‌ستیان پێكرد.. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬


‬به‌كورتی ‬ڕه‌نگ جیهانه‌ به‌ ته‌واوی ‬تۆنه‌كانیه‌وه‌ ..‬‬


ڕه‌نگ شته‌كانیش (با به‌ڕاده‌ی ‬خۆیشیان ‬بن) ‬له‌ واقیعی ‬خۆیاندا وه‌ك پێویسته‌ دیاربێ ، ‬به‌رجه‌سته‌ ده‌كا..‬ خۆر زه‌رده‌، ‬گه‌لآ سه‌وز ، ‬خوێن سوور.. ‬به‌ڵام كام زه‌رد و سه‌وز و سوور...‬ ڕه‌نگ وا ده‌كا ماناكان له‌ ‬یاداوه‌ری ‬و نه‌ستیشدا جێگیربن..‬ ئه‌وی ‬دیش چه‌ندی ‬مه‌به‌ستته‌ لێی ‬وردبه‌وه ‌و باسی ‬بكه‌ و دیقه‌تی ‬بدێ..‬ لێره‌دا باس ، له‌ ‬به‌كارهێنانی ڕه‌نگه‌ له‌ ڕۆژنامه‌دا ‬دیاره‌ جارانی ‬زوو ، ‬كه‌ هێشتا چاپ نه‌گه‌یشتبووه‌ ئه‌و ئاسته‌ی ‬ئێستای ، ‬هه‌رچی ‬چاپ ده‌كرا ته‌نیا به‌یه‌ك ڕه‌نگ بوو ئه‌ویش (ڕه‌ش)‬، ‬ته‌نانه‌ت وێنه‌ی ‬فۆتۆگرافیش هه‌ر به‌و جۆره‌ بوو..‬ با له‌ مێژووی ‬به‌ره‌وپێشچوون و په‌ره‌سه‌ندنی ‬ته‌كنه‌لۆژیای ‬چاپ گه‌ڕیێن كه‌ باسێكی ‬سه‌ربه‌خۆی ‬ده‌وێ..‬ گرینگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ توانادایه‌ ڕۆژنامه‌ و كتێب و چاپكراوی ‬تر به‌ ‬ڕه‌نگا و ‬ڕه‌نگی ‬له‌ چاپ بدرێن.. ‬به‌ڵام دیاره‌ ئه‌م كاره‌یش ‬ڕێسا و ده‌ستوور و هونه‌ری ‬خۆی ‬ده‌وێ هاوسه‌نگی پێ بدا هه‌ر ئه‌وه‌نیه‌ رۆژنامه‌یه‌ك ڕه‌نگ بكرێ.. ‬گرینگ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ده‌ور له‌ دابه‌شكردن و ڕه‌نگڕشتندا ده‌بینێ.. به‌كارهێنانی ‬ڕه‌نگ له‌ رۆژنامه‌گه‌ریی ‬كوردیدا له‌چاو خۆیشیدا مێژووییه‌كی ‬ئه‌وه‌نده‌ له‌ مێژی ‬نیه‌..‬ پێش ڕاپه‌ڕین له‌ هه‌ندێ گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی ‬دیاریكراو بترازێ كه‌ هه‌ندێكیان ته‌نیا دوو لاپه‌ڕه‌ ‬یاخود به‌ ته‌نیا به‌رگ ڕه‌نگین بووه‌..‬ پاش ڕاپه‌ڕین، ‬ڕه‌نگ بوو به‌ به‌شێك له‌ پرۆسه‌ی ‬ده‌رهێنانی ‬هونه‌ری ‬له‌ ڕۆژنامه ‌و گۆڤاره‌كاندا ، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌یان به‌تایبه‌تی ‬ڕۆژنامه‌كان ‬یا دوو ڕه‌نگ بوون كه‌ ئه‌ویش هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی ‬نه‌گرتووه‌‌ته‌وه‌كه‌ به‌ ڕه‌نگرابن .. ‬له‌ وانیش زۆبه‌یان ته‌نیا دوو لاپه‌ڕه‌یان ڕه‌نگی ‬بوون.. ‬له‌ گۆڤاره‌كانیشدا هه‌یانه‌ بێجگه‌ له‌ به‌رگ ‬یه‌ك تا دوو مه‌لزه‌مه‌یان ڕه‌نگی ‬بووه‌.. ‬هه‌یشیان بووه‌ به‌ ته‌نیا به‌رگ..‬ ئه‌وه‌ی ‬تێبینی ‬ده‌كرێ له‌ ڕووی ‬به‌كارهێنانی ‬ڕه‌نگ له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانماندا ‬هه‌روایی ‬به‌ڕێوه‌ چووه‌ و تا ‬ڕاده‌یه‌كیش كاردانه‌وه‌ی ‬ئه‌و ده‌رهێنانه‌یه‌ كه‌ هونه‌ری ‬دراوه‌ته‌ پاڵ و به‌ (‬ده‌رهێنانی ‬هونه‌ری) ‬ناوزه‌د كراوه‌..‬ به‌كارهێنانی ‬ڕه‌نگ له‌ ڕۆژنامه‌دا وای ‬ده‌بینم پێشه‌كی ‬ئاسووده‌یی ‬و ئاهه‌نگێك پێك ‬بێنێ خوێنه‌ر ‬ڕابكێشی..‬ ده‌رهێنه‌ریش ده‌توانێ به‌كارامه‌یی ‬و به‌كارهێنانی ‬تۆنه‌كان هاڕمۆنیا له‌ ڕووپه‌ڕی ‬ڕۆژنامه‌دا دروست بكا به‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ لایه‌نی ‬چاپخانه‌و ئاستی ‬پێشكه‌وتوویی ‬ده‌زگاكانی ‬چاپ و ئاستی ‬پسپۆڕی ‬كرێكاره‌كانی ‬چاپخانه‌ی ‬له‌ زه‌یندا بێ.. ‬ چونكه‌ هه‌ر چه‌ندی ‬له‌ ئاماده‌كردندا ماندوو بێت، ‬كاتێ ده‌زگاكانی ‬چاپ و كرێكار و پسپۆڕانی ‬چاپخانه‌ له‌و ئاسته‌دا نه‌بن، ‬هه‌موو ‬ڕیسه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ خوری ‬و ڕه‌نج و ماندوو بوونی ‬ده‌رهێنه‌ر و نه‌خشه‌كێش به‌ با ده‌ڕوا..‬ زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كانی ‬كوردستان، ‬ئه‌وانه‌ی ‬ڕه‌نگ به‌كار ده‌هێنن، ‬سه‌یر ده‌كه‌ی ‬به‌هۆی ‬ده‌رهێنانی ‬سه‌قه‌ت ، ‬چه‌ندی ‬ڕه‌نگڕشتن و چاپیشیان شایان بێ، ‬به‌رچاو نین..‬ له‌سه‌رێكی ‬دیكه‌وه‌ ته‌ماشا ده‌كه‌ی ‬زۆر له‌ ڕۆژنامه‌كان كه‌ ڕه‌نگ به‌كار ده‌هێنن لاپه‌ڕه‌كه‌ هه‌مووی ‬ڕه‌نگڕێژ ده‌كه‌ن و ‬ته‌واو .. وه‌ك ئه‌وه‌ی ‬ئافره‌تێك به‌ خه‌ستی ‬خۆی ‬له‌ میكیاژ وه‌رده‌دا و سیمای ‬له‌ناو ‬ڕه‌نگه‌ گه‌چی ‬و پاستیلیه‌كاندا ون ده‌بێ..‬ له‌ ڕۆژنامه‌یشدا هه‌ر به‌و جۆره‌یه‌.. ‬به‌كارهێنانی ‬ڕه‌نگ مانای ‬ئه‌وه‌ نیه‌ ڕووپه‌ڕی ‬ڕۆژنامه‌ له‌ ڕه‌نگ وه‌ربدرێ.. ‬به‌تایبه‌تیش كه‌ ده‌بینی ڕه‌نگه‌كان هیچ هاڕمۆنیایێكان پێك ناهێناوه‌. ‬هونه‌ر له‌ چۆنیه‌تی ‬به‌كارهێنانیدایه‌، ‬له‌ ڕووی ‬ده‌سنیشانكردنی ‬ڕه‌نگی ‬تایتڵ و وێنه‌ كه‌ هاوسه‌نگی ‬و هاڕمۆنیایان تێدا ون نه‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌ ده‌زگای ‬پێشكه‌وتوو و كرێكاری ‬كارامه‌ له‌ چاپ بدرێ، ‬بێگومان لاپه‌ڕه‌كان ساده ‌و به‌ بزاوت و سه‌نجڕاكێش ده‌بن.. ‬به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین ڕه‌نگ له‌ ڕۆژنامه‌كانماندا هه‌رجاره‌ی ‬به‌هۆیه‌ك هارمۆنیا و هاوسه‌نگی ‬له‌ ده‌ستده‌دا..‬ هه‌ندێكیان به‌هۆی ‬ده‌رهێنانی ‬سه‌قه‌ت كه‌ وێنه ‌و تایتڵ و ستوونه‌كانی ‬تێكست به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ‬یه‌كدا نایه‌نه‌وه‌..‬ یا ئه‌وه‌نده‌ تێكچڕژاون لێك ناكرێنه‌وه‌. ‬كه‌چی ‬هه‌ندێكی ‬تر، ‬له‌ وانه‌یه‌ ده‌رهێنانیان ساده‌ و سه‌رنجڕاكێش بێت، ‬به‌ڵام ده‌بینی ‬له‌ ڕووی ‬ڕه‌نگڕشتنه‌وه‌ ته‌واونین به‌تایبه‌تیش له‌ ڕه‌نگڕێژی ‬وێنه‌دا..‬ له‌كاتێكدا هه‌یانه‌ به‌هۆی ‬چاپی ‬بێ سه‌روبه‌ر ڕه‌نگه‌كان له‌ چه‌ند په‌ڵه‌یه‌ك زیاتر ده‌رناكه‌ون..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬


‬به‌م جۆره‌ به‌كارهێنانی ‬ڕه‌نگ تا ئێستا له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی ‬كوردیدا نه‌گه‌یوه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ‬پێیانه‌وه‌ دیاربێ و له‌ ڕۆژنامه‌ ‬یه‌كڕه‌نگیه‌كان سه‌رنجڕاكێشه‌رتر ده‌ربكه‌ون...‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
 

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک