په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٤\٢٠٢٤

    رەنووی منداڵێکی ساوا.


دڵکەش قادر

من ئاوام
بە پاوە وێستاوم
ئومێد لەسەر بەرۆکی دڵتەنگیی دەنەخشێنم
پێکەنین دەکەم بە شاڕێگەی مانەوە
مانەوە درۆکی جوانە تا هەمووان پێبکەنن و
داهاتوو لە چاوماندا بێت.

کەس لە پشتی پەنجەرەوە سەیری
کشانی نەیزەک ناکا
کەس هەواڵی رۆیشتن نادا
ئەوەی هەڵی کردوە یادەوەرییەکی کۆنە لە ئەندێشەی بەندبێژاندا
هیچ کەس دڵی نایە لاوی خۆشەویستیی لە پووچییدا بڕووخێنێ.

کەس بە تەنیشت تارماییدا رەتنابێ
شیعر پردی نێوان دڕک و پەپوولەیە
عیشقی لێدەرچێ کەس بە رێگا تەسکەکانی دڵڕەقییدا ناچێتەوە ماڵ
کەس لە هەیوانەوە سەیری کەوتن ناکا
ئەوەی رەنووی بیرەوەرییە
کوژڕانی منداڵێکی ساوایە.


سلێمانی
ماڵپه‌ڕی دڵکەش قادر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک