کتێبی نوێ ڕێنیشانده‌ر بۆ ناخی زه‌وی :
رزگار شێخانی
* شیعری سێیه‌می (سیانه‌ی دیوان)ی گوننار ئێکێلۆفه . * ڕزگار شێخانی کردوویه‌تی به کوردی . * به کۆمه‌کی ئه‌کادیمیای سوێدی چاپکراوه . * شاعیر‌و ڕه‌خنه‌گر،پرۆفیسۆر: ئه‌ندێرس ئولسۆن دوا گوته‌ی بۆ نووسیوه .
گوننار ئێکێلۆف 1968-1907 یه‌کێکه له شاعیره گه‌وره‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووی شیعری سوێدی و ئێستایش کاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌وتی شیعری نوێی سوێدییه‌وه هه‌یه.
له دوا سێ ساڵی ژیانیدا، به سوودوه‌رگرتن له شاعیری سۆفی ئیبن ئه‌لعه‌ره‌بی و جه‌لالئه‌دین ڕۆمی، سێ قه‌سیده‌ی نووسی، دیوان له‌سه‌ر میر ئێمگیوون 1965، داستانی فاتیمه 1966، ڕێنیشانده‌ر بۆ ناخی زه‌وی 1967، که له ئه‌ده‌بی سوێدیدا به سیانه‌ی دیوان ناسراون. که‌س گومانی له‌وه نییه، که ئه‌م شیعرانه ڕه‌وتی شیعری سوێدیان به‌ره‌و دنیابینینێک برد، که پێشتر وا چڕ و هه‌مه‌لایه‌ن ڕووی لێ نه‌کردبوو.
له‌م سیانه‌یه‌دا، ئێکێلۆف به زمانێکی نوێ، زمانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و ساده‌ی به‌هێز و هه‌ندێجاریش زۆر ئاڵۆز ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌گه‌ر له سیمبۆل و چیرۆکه ئه‌فسانه‌ییه‌کان نه‌گه‌ین، تێگه‌یشتن و نزیکبوونه‌وه له فه‌زای شیعره‌کان، سه‌ختن.
گوننار له فۆڕمێکی جوان، ئه‌فسانه و ڕووداوی مێژوویی ده‌به‌ستێته‌وه به سه‌رده‌می نوێ، که تێیدا یاده‌وه‌ری و به‌سه‌رهاته‌کانی خۆی تێکه‌ڵکردوون.
|