١٧\٥\٢٠١٢
رەشبگیریی
ھاوڵاتیانی ھەولێر بە ئامانجی ترس و تۆقان
ئیدانە دەکەین.
بڵاوکردنەوەی وتارێکی چەند ساڵ لەمەوبەری ھاوڵاتییەکی کورد لە ھەندەران،
لەلایەن گۆڤارێکەوە کە بەڕونی دیارە ئامانجی دروستکردنی ئاژاوەیەکی
سیاسی بو لە پایتەخت، بوە ھۆکاری ئەوەی بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی
ئاینییی ھەولێر، بەتایبەتی بەشێک لە وتاربێژانی ھەندێ لە پارتە
ئیسلامییەکان، جاڕی خۆپیشاندانیان دا و سەرەنجام بە
بەردبارانبارانکردنی پارلەمان و سوتاندنی دو باڕی خواردنەوە لەلایەن
خۆپیشاندەرانی چەند رۆژی رابردوی شاری ھەولێر ھاتە کۆتاییپێھات، ئەم
ھەڵوێستە چەندە جێگەی نیگەرانیی ئێمە بو، دو ئەوەندەش ئەو رەشبگیرییەی
لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردوە کە تەنھا دوبارە ئاسا بۆ
دروستکردنی ترس و تۆقاندنە لە شاری ھەولێری پایتەختدا.
ئاراستەگۆڕینی خۆپیشاندانەکە، ھەرچەندە تا ئێستا رون نییە دەستی کام
لایەن و دەزگای لە پشت بوە، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی پارتیی
دیموکراتیی کوردستانەوە قۆستراوەتەوە و دەستیانکردوە بە رەشبگیریی
خۆپیشاندەران و مامۆستایانی ئایینی. ئەم رەشبگیرییە، جگە لە ھەوڵێک بۆ
لەقالبدانەوەی ھەولێر کە بۆ پارتیی دیموکراتیی لەگەڵ یادکردنەوەی
ئەمساڵی شەھید سەردەشت عوسمان باش رونبوەوە کە خەڵکی ئازادیخوازی
ھەولێر، شتێک کەمتر لە ئازادی و دیموکراسی و وەکیەکی قبوڵناکەن، ھیچی
تر نییە.
ئازادی و دیموکراسی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەو قسە گەورانە ناپێویرێ
کە لە کاتی ھێمنی و ئاساییشدا ئازایانە بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵکو دەبێ
لەو چرکەساتانە بەکردار بیسەلمێنێ کە وڵات دەکەوێتە دۆخێکی
نەخوازراوەوە. لەو روداوانەی چەند رۆژی رابردو، حکومەت و پارتیی
دیموکراتیی کوردستان دووبارە ئاسا سەلماندیان لە ئاستی بەرپرسیارێتیی
نین بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و ئازادیی رادەربڕین و مامەڵەکردن
لەگەڵ خۆپیشاندەران. جارێکی تریش روی نادیموکراسیی خۆیان و دەزگا
تۆقێنەرانەی بەناو ئاساییشەکانیان نیشانداینەوە.
ئێمە لەکاتێکدا داوا لە ھاووڵاتییانو سەرجەم لایەنە سیاسیەکان دەکەین
لەکاتی ھەر خۆپیشاندانێک تا ئەوپەڕی دان بە خۆیاندا بگرن و بە ھیچ
شێوازێک ھانا بۆ کاری توندوتیژی نەبەن، ھاوکات بەڕاشکاوی رای دەگەینین
دژ بەھەموو جۆرە لە قالبدان و بەیاسایکردنی ئازادیی سیاسی لەئاخافتن و
نوسینین بە ھەر بیانوێکەوە بێت، چونکە ئەمە لەگەڵ جاڕنامەی مافی مرۆڤی
جیھانی یەکانگیر نایەتەوە. لە ھەمان کاتیشدا، ئەو رەشبگیرییەی حکومەتی
ھەرێم و پارتیی دیموکراتیی کوردستان بە درێژکراوەی تیرۆری رۆژنامەنوسان
و کوشتن و بریندارکردن و رفاندن و لێدانی خۆپیشاندەرانی حەڤدەی شوباتی
ساڵی رابردوی خوێناوی دەبینین.
پێویستە دەستبەجێ حکومەتی ھەرێم ئەو رەشبگیرییە نایاساییە دوور
لەبریاری دادوەر رابگرێ و زیندانییەکانیش ئازادبکا تا دوای
لێکۆڵینەوەیەکی ورد کە دەستی پشتی بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکە
ئاشکرادەکرێ.
ناوەکان کۆمەلە و کەسایەتی ومالپەرەکان
قادر نادر چالاکوانی مەدەنی سوید
کەمال چۆمانی ڕۆژنامەنوس ھیند
بەشدار عوسمان نوسەر بەریتانیا
ناوەندی مالێ مە بۆ ڕۆژنامەگەریا لەبادینان
دکتۆر شەعبان مزوری چاودیری سیاسی سوید
بەھزاد پیر موسا ڕۆژنامەنوس
روناک ئەحمەد چالاکوانی بواری ژنان ئەلمانیا
ناسیک قادر پسپوری کۆمەڵناسی سیاسی...سلێمانی
دیار عەزیز شەریف نوسەر ھەولیر
کامەران محەمە مەحمود ڕۆژنامەنوس ھەولێر
ھەلگورد سەمەد رۆژنامەنوس فەرەنسا
ھەڤال سەید حەسەن نوسەر سوێد
شیروان خدر نوسەر ئوسترالیا
بەشدار موحمەد ڕۆژنامەنوس ھەولیر
عەلی مەحمود محمەد چالاکوانی مەدەنی ھەولێر
کۆمەلەی گەرمیان لە یۆتۆبۆری
کۆمیتەی سەردەشت عوسمان لەیۆتۆبۆری
کۆمیتەی پشتگیری لەداواکاریەکانی خەلکی کوردستان
فەرەیدون حەمەڕەشید نوسەر سویسرا
ھیوا ناسح چالاکوانی مەدەنی سویسرا
عیسا خدر ڕۆژنامەنوس ھەولێر
ئاسۆ کەمال چالاکوانی سیاسی بەریتانیا
ناسح عەبدولرەحیم چالاکوانی مەدەنی ھەلەبجە
تەھا ئەمین ھەلەدنی نوسەر سوید
ڕزگار شوانی نوسەر سوید
عەبدولکەریم سەرکەش نوسەر سوێد
جەلال چورتایی نوسەر ھۆلەندا
دەزگای پینوسەکان بەریتانیا
ساڵح میراودەلی نوسەر بەریتانیا
لوقمانی حاجی کەریم نوسەر بەریتانیا
پشتیوان ئەحمەد شا نوسەر بەریتانیا
سارا موکری نوسەر بەریتانیا
خانزاد رەشید موستەفا بەریتانیا
ئارام رەفعەت خوێندکاری دکتۆرا زانکۆی ئەدەلاید ئوسترالیا
عەبدول قەرەقولی چالاکوانی مەدەنی یۆتۆبۆری / سوید
چالاکی موھەندیس پێشمەرگەی دیڕین سوید
حەمە گۆپالە نوسەر سوێد
میران ژالەی خوێندکار
پێشرەو شیروان چالاکوانی مەدەنی .... یۆتۆبۆری سوید
محەمەدی حاجی عومەر چالاک لەبواری کۆمەلی مەدەنی سوێد
جیھاد محەمەد چالاک لەبواری کۆمەلەی مەدەنی نەرویژ
سامان شاسوار چالاک لەبواری مەدەنی سوید
عەدنان گلی چاودیری سیاسی سوید
یاسین کەریم عەبدوللا
یاسین بانی خێلانی سویسرا
شادان عەول چالاکوانی مەدەنی تورکیا
ئازاد کەریم ئەندازیار سوید
دلشاد ھەرتەلی ڕۆژنامەنوس ھەولێر
شوان ئەحە چیرۆکنوس سوید
حەسەن جودی نوسەر سوێد
گۆران ھەلەبجەیی نوسەر دانیمارک
گۆران دوکانی ڕۆژنامەنوس ئەمەریکا
ھیڕش عەبدولرەحمان چاودیری سیاسی ئەمەریک
شیرزاد عەزیز ڕۆژنامەنوس سوید
مالپەری مالمۆ سوێد
ھیدایەتی مەلا عەلی نوسەر دانیمارک
رێبوار رەزا چوچانی، رۆژنامەنوس، کوردستانی باشور
عەبدوڵا حەوێز، رۆژنامەنوس، کوردستانی باشور
کۆشان عەلی زەمانی، رۆژنامەنوس، کوردستانی باشور ،
موئمین زەڵمی، رۆژنامەنوس، ھیندستان
ئارام شوانی، رۆژنامەنوس، کوردستانی باشور
ئاسۆ جەبار نوسەر ئەمەریکا
ھەریم کەریم، رۆژنامەنوس، بەڕیتانیا
ناسیح مەلا حەسەن چالاکی کۆمەلی مەدەنی
محەمەد قادر یونس، نوسەر و شاعیر، کوردستانی باشور
سامان عوسمان چالاکی کۆمەلی مەدەنی یۆتۆبۆری سوێد
بابەک رەشید چالاکی کۆمەلی مەدەنی یۆتۆبۆری سوید
نیاز قادر عەلی چالاکی کۆمەلی مەدەنی یۆتۆبۆری سوید
شاباز نەجم چالاکی بواری مەدەنی یۆتۆبۆری سوێد
ئارام نەجم چالاکی بواری مەدەنی یۆتۆبۆری سوید
شڤان نیاز خوێندکار یۆتۆبۆری سوید
دڵشاد عەبدوللا قادر کاسب یۆتۆبۆری سوید
ئاکۆ حەمە لاو پێشمەرگەی دیرین یۆتۆبۆری سوید
|