١٢\١١\٢٠١٣
رەشەزام.

نازم
حیکمەت. و. لە فارسییەوە: ھەژێن
لە پەڕەی یەکەما، لەسەر دوو ستوون
دوو مناڵی رووتەڵە خەوتوون
لە پەڕەی یەکەما، لەسەر دوو ستوون
مشتێ پێست و ئێسقان
کون کون و قەڵیشاوە، گۆشتی لەشیان
یەکێ لە ''دیاربەکر''ەوە، ئەوی دیکە خەڵکی ''ئۆرگانی''،
دەست و پێیان لارووێر
ئێسکەپەیکەریان گەورە و
دەمیان بە هاواری ترسناکەوە داچڕیوە
کێ دەزانێ، ساڵانە چەند هەزاریان
بێ ئەوەی لە ئاوی تاڵ تێربن، دێن و دەڕۆن...
جەنابی ڕاوێژکاریش:
(دەك رەشەزام بگرێ)
دەڵێ ''هیچ جێی مەترسی نییە''.
________________________
*
یەکێکە لە کۆمەڵە هۆنراوەیەكی هۆنەر کە لە هاوینی ٢٠٠١دا،
لە زمانی فارسییەوە وەرمگێڕاون.
ئابی ١٩٥٩
ماڵپهڕی ههژێن
|