١\٤\٢٠١٢
(رەشگوڵ) دەستپێکی
بەرھەمە شانۆییەکانی (٢٠١٢)ی گەنج بۆ شانۆیە.
گروپی (گەنج بۆ شانۆ) بە ھەماھەنگی (بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆ)ی
ھەولێر شانۆگەری (رەشگوڵ) لە نووسین و دەرھێنانی شانۆکار (رەگەز جاف)
نمایش دەکرێت، شانۆکار (بژار سەعدی، ھەردی ئەنوەر، ئیڤان ئەحمەد، ئالان
سیروان) کاری نواندن ئەنجام دەدەن، ئەم بەرھەمە شانۆییە دەسپێکی کار و
نمایشە شانۆییەکانی ساڵی (٢٠١٢)ی گروپی (گەنج بۆ شانۆ) دەبێت و رێکەوتی
٢و٣و٤\٠٤\٢٠١٢ کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە ھەڵی بەڕێوەبەراییەتی ھونەری شانۆ
نمایش دەکرێت.
پرۆژەی (وێستگە) بە نمایشی شانۆیی (زۆر نزیکتر سەیرم بکە)ی شانۆکار (کارۆخ
ئیبراھیم) رێکەوتی ٥\٤\٢٠١٢ دەست بە مەشق و راھێنانەکانی دەکات و
بڕیارە لە کۆتایی مانگی نیسان وەک دووەم بەرھەمی شانۆیی گروپی (گەنج بۆ
شانۆ) نمایش بکرێت.
گروپی گهنج بۆ شانۆ
rageyandin.shano@yahoo.com
|