٢٧\٦\٢٠١٣
رەشنووسی
دەستوور ماف و ئازادیی و بەرژەوەندییەکانی
خەڵکی کوردستانی
لەبەرچاونەگرتوە، دەبێ رەت بکرێتەوە.
ئێوارەی
٢٣-٦ لەسەر بانگهێشتی گروپی چەتری ئازادیی پانێڵێکی بۆ ڕەوەندی کوردی
لە ژێر ناونیشانی "ئایندەی کوردستان لە بەر ڕۆشنای دەستووردا " بۆ
نۆێنەری چەند ئەحیزبی سیاسی وکەسایەتی لە لەندەن رێکخرا.
بەشداربوانی ئەو پانێڵە "ئەحمەد عبدوڵا نۆێنەری حیزبی شیوعی کوردستان،
سیروان سەعید نۆێنەری بزووتنەوەی گۆران، کەسایەتی دانا سەلام
لێکۆڵەرەوەی سیاسی ،ئاسۆ کەمال نۆینەری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان،محمد ساڵح نۆینەری حیزبی یەکگرتووی کوردستان، ماردین حسین
نۆێنەری حیزبی ئایندەی کوردستان، دڵشادی حافز مونەسەقی دەستەی پشتیوانی
کەرکوک لە لەندەن" لەبەر رۆشنای تەوەرەکانی پانێڵەکە کە تایبەت بوو
بە:
• ڕەشنووسی دەستوور لەپەیوەند بە ئیستای کۆمەڵگای کوردستان.
• جێگاو رێگای مافەکانی خەڵکی کوردستان لەڕەشنووسی دەستووردا.
• هەڵبژاردن و ڕۆڵی ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە ، قسەوباسەکان و
لێکدانەوەو بۆچونەکانیان پێشکەشکرد . ئەم پانێڵە لە لایەن ژەشتی جەمال
رێکخەری چەتری ئازادیی بەرێوە چوو.
سەرەتا رێکخەری چەتری ئازادیی دوای بەخیرهاتنی ئامادەبوان، سپاسی
پانێڵیستەکانی کرد کە بە دەنگ داوای چەتری ئازادییەوە هاتن و بەشداریان
لەو پانێڵە قبوڵکرد. پاشان ئاماژەی کرد بەوەی کە ئامانجی چەتری ئازادیی
داکۆیکردنە له ئازادیی سیاسی و ڕۆژنامهگهری وڕادهربرین و مافهکانی
مرۆڤ له کوردستاندا. هەروەها ئاگادارکردنی ڕای گشتی وڵاتی بهریتانیا
و جیهانە له بارودۆخی ئازادیی و مافهکانی مرۆڤ لهکوردستان، وه لە
رێگای چالاکیەکانیەوە ههوڵ دەدات بۆ دابینکردنی پشتیوانی سیاسی و مهعنهوی
بۆ خواستهکانی خهڵک وه بهرگریکردن لێیان له بهرامبهر دهستدرێژیهکانی
دهسهڵات بۆ سهر ماف و ئازادییهکانیان. داوایکرد ڕەوەندی کوردی دهوری
شایستهو کاریگهربگیرن له پیناو بهرگریکردن له ئازادیی و مافه ڕهواکانی
خهڵکی کوردستان.
بەدوا ئەوەدا ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ ئامادابوان ڕۆشنکرایەوە باس
لەوەکرا " رەشنووسی دەستوورو هەڵبژاردن" یەکێکە لە باسە هەستیارەکانی
ئەمڕۆ لە کوردستاندا کە پەیوەندی بە ژیان ئایندەی کۆمەڵگاکەمانەوە هەیە
وە لە نێوان دەسەڵات و حیزبە سیاسیەکاندا مشتو مرو کێشمەکێش و دەربڕینی
جیاوازی لەسەر هاتووتە ئاراوە...ئیمە دەمانەوێت بەمەبەستی بەشداری و
دەوری ڕەوەندی کوردی لە نییو ئەم جەدەلە بە ئاڕاسەی ژیانیکی شایستە بۆ
خەلکی کوردستان وە تامینکردنی ماف و ئازادییەکانی خەلک ئەم باسانە
بکەین تا بزانیین پەیامەکانی پشت هێنانی دەستوور لە ئیستەدا چیە و
بزانین چەندە ئەم دەستوورە لە قازانجی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی
کوردستان نووسراوە.
پاشان هەریەک لە پانێڵیستەکان بابەتەکانی خۆیان پێشکەشکرد، بەدوا
ئەوەدا مایک ئازادکرا بۆ بەشدار بوان کە کۆی بەشداربوان رەخنەکانیان
بەڕووی دەسەڵاتدا کرد لە داڕشتنی رەشنووسی دەستوورەکە .. بەتایبەت
لەسەر ئەوەی کە ئەم دەستوورە حیزبێک بۆ پاوانخوازی خۆی نوسیویتی نەک
دەستووریک بێت کە قازانج و بەرژەوەدیەکانی چین و تۆیژەکانی کۆمەڵگاو
ماف و ئازادییەکانیانی لەخۆگرتبی..
هەر لەکۆبوونەوەکەدا لەلایەن بەشداربوانەوە کۆمەڵێک پێشنیار هینرایە
پێشەو لەوانە : لە دەرەوە لۆبی یان ورک شوپ وەکاری هاوبەش لەگەل
گروپەکانی ترئەنجام بدرێ بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو دەستوورە کە دەسەلات بۆ
بەلادابردنی داخوازیەکانی خەڵکی لە ١٧ شوباتدا بە ڕوویدا بەرزکرایەوە،
دەیەوێت دای سەپێنیت. هەروەها باس لەوە کرا کە رەوەندی کوردی بۆ
چالاکیەکانی داهاتوو ئامادەبکرێت لە پیناو چەسپاندی دەستووریکی
شارستانی کە سەرجەم ماف و ئازادییەکانی لەچوارچیوەیدا فەراهەم بکات.
لەکۆتایدا رێکخەری چەتری ئازادیی سەرباری سپاسگوزاری لە ئامادەبوان
تاکیدی کرد کە چەتری ئازادیی بەردەوام دەبیت لە چالاکیەکانی و سەرجەم
پیشنیارەکانی لە کۆبوونەوەی داهاتوو چەتری ئازادیی تاوتۆی دەکرێت لە
هەنگاوەکانی داهاتوو هەموو لایەک ئاگادار دەکرێتەوە.
چەتری ئازادیی -
لەندەن
٢٥\٦\٢٠١٣
Chatre_azady@hotmail.com
|